هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


دەزگای خێرخوازی بارزانی، یان دەزگای ساختەچێتی بارزانی؟!

Wednesday, 22/11/2017, 18:08

5832 بینراوە


٧٠ ساڵە بنەماڵەی مستەفا بارزانی بە ڕاست و چەپدا سەرانە و پارە لە بازرگانی کردن بە کورد و نیشتیمانەکەی وەردەگرن و دەدزن، پێشتر پوشانە و بزنانە وسەدان جۆری دیکەی باجیان  لەهاولاتی وەردەگرت تا ئاستی  ڕووتکردنەوە، ئەمەجگە لەوەی بۆ هەر ناوچەیەکی ئەم نیشتیمانە جامانە سوورێکیان ناردبوو، ئیتر بە هەوەسی خۆی بەهەموو شیوەیەک دەستدرێژیان دەکردە سەر تاک وکۆمەڵ تەنانەت دۆست و ئەندامەکانی خۆشیان، هەربۆ نموونە فرانسۆحەریری ئەندامی مەکتەبی سیاسی "پ،د،ک" لەبیرەوەریەکانیدا ئەڵێ بە ئاگاداری دەزگای سیخوڕی پدک: بە زۆر سواری سەرجەم ئەندامەکانی خۆمان بوین دوایی هاوکاریمان کردوون کە بچنە دەرەوەی وولات، بۆئەوەی کەچوونە دەرەوەی وولات، وازلە پ دک نەهێنن، ئەو دەستدرێژیانەشمان سەرجەمیان بە فلیم دۆکۆمێنت کردووە.
مەلایی و جەلالی هەریەکەیان لەلای خۆیانەوە یەکی ١٠هەزار دۆلاریان نارد بۆ جۆرجیا کە گومەزێکی هاوشێوەی "لالش" لە "تبلیسی"پایتەختی جۆرجیا بۆکوردەکان دروست بکەن. بەڵام پارەکەیان دایە دەستی کۆمەڵێک سەرسەری و شەلاتی لەخۆیان سەرسەری و شەلاتیتر،پارەکەیان دادەستی (ڕۆستەمی،ئالیکۆ، جەسۆی وەزیری،ڕێزۆ و شێرۆ)،ئەمانە سەراپایان لەو جۆرە کەسانەن کە کل لە سەرچاوی منداڵێش دەدزن، گوایە بەردیان لەلاشەوە هێناوە، بەڵام کەسانی دانیشتووی ئەوێ ئەڵین ڕاست ناکەن ئەو بەردە کە تەنها دوو گەڵابە دەبێت، بەردی چییای "گۆرێیە" لەنزیک شاری "گۆرێ"، کە گۆڕەکەی ستالینیش هەر لەوێیە، بەردەکان وەکوو بەردی سەدەکەی دەربەندیخان لەگەڵ خاک خۆڵ تێکەڵ بووە،چوونکە ئەوا بۆ ١٠ ساڵێک دەچێت کە کەس دەستی لێنەداوون و تۆز و خۆڵ دایپۆشیوون،
لەگەڵ بەڕێز پڕۆفیسۆر" کەرمی ئەنقۆس" بەڕێوەبەری ڕۆژنامە و ڕادێۆی "ڕێیا تازە"ی کۆنی ئێریڤا، چووینە سەر دوو گەڵابە بەردەکە، کە تەنها  ٤٠٠ بەردێک دەبوو،هیچی دیکە،نەشیش نە ئاسن.
بەکورتی پارەکە لەنێوان دزکانی هاوشێوەی خۆیان وون بوو، ئاخر چۆن گووم نەبێت،هەر بۆ نموونە ئەگەر بچیتە لای ڕۆستەمی ئەوا زۆربەگرمیەوەبەخێرهاتنت دەکات داوەتیشت دەکات بۆ ڕێستوڕان، بەڵام دەبێت خۆت پارەکەی بدەیت،ئەوان تەنها فەرمووەکەیان لەسەرە،زۆر زۆر نامەردانەش دەست دەکەن،بە داخوازی و خواردنەوەی بێسنوور، بەکوردی بە ئاشکرا فەرهووت دەکەن،هەرچەند کەخۆی فەرمووی کردوویت.
ئەمە لەکاتیکدایە کە هەزارانی وەکوو پڕۆفیسۆر "کەرمی ئەنقۆس" کە مرۆڤ دۆست و کورد پەروەر و لە وولاتەدا هەیە،کە هەرگیزاو هەرگیز ویژدانیان ڕیگەیانادات کەتەنها دەنکە گەنمێکیش بە فیڕۆ بدەن،یان بۆمەبەستی تایبەتی خۆیان بەکاری بهێنن. ئەمە جگەلەوەی کە بەلای کەمەوە کوردەکانی ڕوسیا سەدان شەهیدیان هەیە ئێستاش بەدەیانیان گەریلایە. "بابوشکە" بە داپیرەیەک ئەڵین ئەگەر هەڵ نەبم ناوی گولیزەیە،بە تاقی تەنها کۆمەڵەی کوردی دەبات بەڕێوە،هەر بۆنەیەک هەبێت دەچێتە پۆلیس و پسولەی پۆلیس وەردەگرێت ئیتر بۆپیشاندان یان هەر بۆەیەکی دیکە بێت.ئەگەر بەتاقی تەنهاش چووبێتە ناڕەزایی دەربڕین،ئەو بابوشکە کەمتەر خەمی نەکردووە.بەڵام وەک ئەڵێن تەیری گوول عاسقی داری ژەقنە بووتە.
خۆیان بیرە نەووت دەدزن،ئومێد خۆشناویش دەنێرن خەیار دابەش بکات،بەناوی دەزگای خێرخوازی مچە بارزانی.
ئاخر کەی بیستووتانە کە پشیلە گۆشت بکات بەخێر؟   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە