ئەمریکا بڕیاریداوە، کەبە پێی پێویستیی بەرەکانی جەنگ، یارمەتی بدات

Tuesday, 28/11/2017, 7:55

4262 بینراوە


به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ رۆیته‌رز ئەمڕۆ، ئێریک پاهۆن، وتەبێژی پینتاگۆن گوتی " بڕیارمانداوە کە پێداچونەوە بکەین لە پشتیوانی سەربازیی کە بۆ کوردەکان تەرخان کرابوو وە ببوو بە هۆکاری توڕە بوونی تورکیا کە ئێستا وەستاوە،" بەڵام ئەو بڕیارە لە سەر بیناغەی  پێویستییەکانی بەرەکانی شەڕ دەبێت".
رۆیتەرز، ئاماژەی بەوەشداوە کە تورکیا لە رۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند کە "ترامپ" بە "ئەردوغان" ی ڕاگەیاندوە کە ڕێنمایی دەرکردەوە چیتر چەک نەدرێت بە "یەپەگە" کە ئەم هاوکاریە "ئەنقەرە" وەک هەڕەشەیەک هاژماری بۆ دەکات".  بەڵام "ئیرک پا‌‌‌هۆن " ووتەبێژی پینتاگۆن گوتی " پێداچونەوەو تەعدیلات دەکەین لە هاوکاری سەربازیی  بۆ کوردەکانی کە هاوپەیمانمان بوون لە جەنگی دژ بە "داعش"، بە مەرجی نەمانی "داعش" و نەگەرانەوەیان بۆ ناوچەکان.
ڕۆژی دووشەمە، بەکیر بۆزدەگ، گوتی " تەلەفۆنی نێوان "ئەردوغان و ترامپ" گرنگ بوو بۆ پەیوندیی و ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکا، بەڵام بەهاکەی لەدەستدەدا ئەگەر هەوڵی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە نەدرێت".  
بەڵام وەزیری دەرەوەی توركیا، "مەولود چاوشئۆغلۆ" لە میدیا تورکییەکان ڕایگەیاند کە ،”ترامپ" گوتویەتی "لەمەودوا چەك بە "یەپەگە" نەدرێت‌ و بەڕوونیش ئاماژەی بەوەداوە كە پێویست بوو پێشتر كۆتایی بەم كارە بێ مانایە بهاتبووایە".
لەسوریا دا بۆ شەڕی دژ بە "داعش"، هاوکاری سەرەكیی ئەمریكا هێزەكانی سوریای دیموكراتن كە هێزەکانی یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە"، پێكهێنەری سەرەكی ئەو هێزانەن ‌و توركیا بەردەوام توڕە بووە و رەخنەی لە ئەمریكا گرتووە سەبارەت بەهاوكاریكردنی سەربازیی ئەو هێزانە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە