ژیانی تاکور زەردەشتی لەدەست پاراستنی پارتی لەمەترسیدایە

Thursday, 07/12/2017, 18:43

4827 بینراوە


 

دوینێ كاتژمێر 11  ئ بەیانی بەکاتی کوردستان  له‌ ماله‌كه‌ی خۆی دا له‌ شاری دهوك چالاكوانی مه‌ده‌نی تاكور زه‌رده‌شتی له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی دهوكه‌وه‌ فینراوە بی بریاری دادگا  ‌.سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ تاكور به‌ 17 شوباتی راگه‌یاند كه‌ پێش مانگێكیشه‌ ئاسایشی پارتی له‌ دهوك چاودێری خۆی و مالكه‌یان كردووه‌ وئه‌وه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌ت نیه‌، و  پێشتر ٣ جار جوبونە مالەکەی تادەستگیری بکەن بەریکەوت لەمال نەبووە وە دوو جاری تریش سالی پار دەستگیریان کرد بی هیج هۆکاریکی دیار ، ئەمە جگە لەوەی  بەبەردەوامی  ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی هه‌ره‌شه‌یان لێكردوه‌ له‌ سه‌ر هه‌لوێسته‌كانی کەبەردەوام کارو چالاکی لەبەرامبەر مەسەلە نیشتمانیەکان و داکۆکی لەئازادی سیاسی و مافی مروڤ لەنیو دهۆکدا ئەنجام داوە  وبەردەوام گەنج و جالاکوانەکانی بادینانی هان داوە کە ترس لەبادینان بشکینن ،  لەم روانگەوە دەزگا ئەمنیەکانی پارتی زۆر هەولیان دا بەترساندن و بەرتیلدان  واز لەوکار و خەباتەی بهینی بەلام ئەو بەردەوام وەک دەنگیکی دیاری بادینان بی کۆل نەدان لەبادینانی پر لەترس و توقان بويرانە روبەروی دەزگا ئەمنیەکان بۆتەوە بۆیە لەدوینەوە دەستگیرکراوە و جارەنوسی نادیارە و وداوا لەریکخراو ناوەندە سیاسی و مافی مروڤەکان دەکەین کەئەو دۆسیە و کەسایەتیە گرنگی پیبدەن چونکە ئامانجی پارتی و دەزگای پارستن ئەوەیە لەدهۆک هیج دەنگیکی ئازاد نەمینی 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە