مۆرانەكانی ناو پەروەردەی سلێمانی

Wednesday, 12.13.2017, 17:46

6045 بینراوە


وەكو دەبینین گەندەڵی و پیسخۆریی و دزی و بێویژدانی لەهەرێمی كوردستاندا پەلی كێشاوە بۆ هەموو دامودەزگاكانی حكومەت گرنگترین دەزگاو گرنگترین سێكتەر ، پەروەردەیە كە بەداخەوە ڕۆژبەڕۆژ گەندەڵی و وێران بونی ئەم دەزگایە خراپتر دەبێت، ڕاستە وەزیری پەروەردە بەدرێژایی حوكمڕانی ئەم حكومەتە یان یەكێتی بوە یان پارتی، بەڵام ماوەی دوو ساڵ زیاترە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەدەست گۆڕانەوەیە، بەڵام لەبەر بێ ئەزمونی و زەعیفی و بێ توانایی بەڕێوبەرەكەیەوە ڕەوشی پەروەردەی سلێمانی تا دێت خراپتر دەبێت، چونكە بەڕێوبەری گشتی كە مامۆستا دڵشادە بە جۆرێك كەوتۆتە ژێر ڕكێفی پارتیەوەكە گۆڕان خۆشی كەوتۆتە شك لێی بەتایبەتی كە هاوسەری مامۆستا دڵشاد كە مامۆستا تریفەیە ئەندامی پارتیە و پێشتر پارتی لە مامۆستایەكی ئاساییەوە كردویەتی بە بەڕێوبەر لە شەقڵاوا و دواتر بێ ئەوەی بچێتە تاقیكردنەوەی سەرپرشتیاری كراوە بە سەرپرشتیار، جگە لەمەش هەموو ئەو بڕیارانەی كە مامۆستا دڵشاد دەری دەكات لە دانان و گۆڕینی بەڕێوبەرەكان ئەوەندەی تر ئەیسەلمێنێ كەتەسلیمی پارتی بوە ، بۆ نمونە هەر لەم چەند ڕۆژەی ڕابردودا مامۆستایەكی كۆنە جاشی بەعسی كە پێشترو لە سەردەمی بەعسدا جاشی حەمە عەلی كۆنە موستەشار بوە لەكاتی ئەنجامدانی كاری جاشێتیدا بریندار بوە، كە ئەویش مامۆستا حەوێزە كە بە پلەی حزبی خۆی فەرز كردوە بەسەر چەنین مامۆستای خاوەن ئەزمونی بەتواناو نیشتیمان پەروەر ، بە سوتفەو وەك باسدەكرێ بە شەهادەیەكی تەزویرەوە بوە بە مامۆستاو دواتریش بە سەرپەرشتیار ، كە دوای ئەوەی یەكێتی پێش چەند ساڵێك لەسەر گەندەڵیەكانی دوریانخستەوە لە سەرپەرشتیاری یەكەم ، مامۆستا دڵشاد جارێكی تر هێنایەوەو كردوێتیەوە بە سەرپەرشتیاری یەكەم لە سەرپەرشتیاری ڕۆژئاوا ، لەكاتێكدا زۆربەی هەرە زۆری سەرپەرشتیارەكان ناڕازی بوون و واژویان كۆكردەوەلە دژ ی. ئەبوایە مامۆستا دڵشاد وەك گۆڕانخوازێك لەگەڵ دەسبەكاربوونی لە پەروەردەی سلێمانی هەموو ئەو بەرێوبەرانەی كە كۆنە بەعسی بوون لە پەروەردەی دورخستنایەتەوە بۆ نمونە جێگری بەڕێوبەری گشتی لە پەروەردەی سلێمانی كاتی ڕاپەڕینەكە ڕەفیق حزبی لەماڵی خۆیا شاردۆتەوە و دوای كوژرانی ڕەفیق حزبیەكە دەستی گرتوە بەسەر ماڵو موڵك و هەموو ئەو ئاڵتون و پارانەی كە ئەبوو دونیای ڕەفیق حزبی بە ئەمانەت لەلای دانابوو، دواتر خۆی پێ دەوڵەمەند كردوو كوردایەتی ئەفڕۆشت بە مامۆستاكانی هاوڕێی و بە واستەو ماستاوچێتی بۆ یەكێتی بوو بە بەڕێوبەری گشتی ، مامۆستا دڵشاد نەك چاكسازی نكرد بەڵكو ڕۆژبە ڕۆژ گەندەڵیەكان زیاد ئەكات لە ناو پەروەردەو مامۆستا تریفەی خێزانی بە ئاراستەی حزبەكەی خۆی كە پارتیە هەڵی ئەسوڕێنێ و چی بوێ پێی ئەكات.
ئەمانەو چەندین  گەندەڵی تر پەروەردەی  بەتەواوی تەنیوە، ئەو پەروەردەیەی كە نەوەی نوێ پێ ئەگەێنێ ، ئەو پەروەردەیەی كە دەبوو ئێستا بەرنامەی داڕشتایە و چارەسەری گەندەڵیەكانی دامودەزگاكانی تری حكومەتی بكردایە كەچی بەداخەوە بەهۆی چەند كەسێكی گەندەڵەوە كە بونەتە مۆرانە هێندەی تر پەروەردەیان بەرەو داخوران و كاولكاری بردوە.