بە بێدەنگی رێباز حەملانیش بوو بە پیاوی بنەماڵەی بارزانی

Friday, 15/12/2017, 19:01

3845 بینراوە


رێباز حەملان نەیتوانی لەژێرکاریگەری سحری رەقەم بانکەکانی نێچیرڤان بارزانی خۆی رابگرێ
من لێرەدا نامەوێت ببمە قسەبێژی ھەستی گۆرانخوازان بەرامبەر رێباز حەملان ،نامەوێت ئەم گۆرانکاریانە بخەمە چوارچێوەی ئەم قاڵبەوە ،
وەکو ھەموومان دەزانین نێچیرڤان بارزانی و حکومەتەکەی سنبولی دزترین و گەندەڵترین حکومەتی ناوچەکەیە ،
ھەمیشە حکومەتی ھەرێم وگەندەڵی ئیداری،لە مانشێتە ھەرە زق و باوەکانی رۆژنامەو گۆڤارەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراقە ،دوای زیاتر لە ٢٦ ساڵ لە حکومرانی پارتی و یەکێتی ،دوای بنیاد نانی مۆدێلی خێڵگەرای وبەمێژووکردنی ئەزمونێکی  تاڵ لە حکومرانی کوردی ،گەراندنەوەی کوردستان بۆسەردەمانی ئاشبەتاڵ و نسکۆنیزمی بارزانیەکان ،بەرتەسک کردنەوەی ئازادی رادەربرین ،پێ شێلکاری مافەکانی مرۆڤ ،تاڵان فرۆشی سەروەتی گەل ،ھیدی ،ئەوانە مشتێکن لە خەرمانی ئێستای حکومەتی ھەرێمی
لەدوای ئەو ھەموو پێشێلکاری و ناعەدالەتیە رێباز حەملان چاوپۆشی لە گشت ئەوان کرد بۆ بەدەستھێنانی دەستکەوتی زیاتر لە بەشی دزراوی گەل ،بۆ بەدەست ھێنانی دەستەڵاتی زیاتر لە میلیشاگەرای پارتی ،لەکۆتایدا بریای گەرانەوی بۆ وەزارەتی بێ پارەی دارایدا،تەکید کردنەوە ودرێژەدان بە کارو چالاکیەکانی لەژێر دەسەڵاتی دکتاتۆریەتی جووتە دزی ھەرێم( قوباد و نێچیرڤان)
بۆیە ئەوەی رودەدات بازرگان و مامەڵەیەکی نەخوازراو قێزەونە بە کادیرو عەقڵ لەلایەن مسئوڵانی ئێستای ھەرێم  
سحری بە کۆیلەکردنی دژە سیاسیەکان لەلایەن پارتی و نێچیرڤان بارزانی،حەملان زیندوترین نموونە ئەو مامەڵەیە ....

سەرکەوت حەمەد


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە