"پوتین" هەڵوێستی لەگەڵ سەرانی باشوور جووت دەکات سەبارەت بە یەکپارچەیی عیراق!

Saturday, 16/12/2017, 12:19

3878 بینراوە


فاینەنچیولپۆست دەنوسێت، رۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ساڵانە، سەڕۆکی روسیا "پوتین" لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی سەربەخۆی کوردستان، ددانی بەوەدانا کە ئەو پشتیوانی لە "یەکێتی عیراق" دەکات. لە درێژەی باسەکەدا گوتی "مانگی رابردوو "حکومەتی ئیقلیمی کوردستان" پابەندی خۆی دەربڕی بۆ  بڕیاری دادگای عیراق  کە "عیراق" دەبێت بە یەکگرتووی بمێنێتەوە، هەروها یاساداهێنەرە کوردەکان گەڕانەوە بۆ "بەغداد" و دوای ئەوەی کە بڕیاری بایکۆتکردنی پەرلەمانی عیراقیان دابوو بەهۆی ئەو گرفتە سەربازییانەی کە هاتنە پێشێ  دوای دەنگدانی  خەڵک بە "بەڵێ" لە "ریفراندۆم"ی مانگی نۆ". 

لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی "ریفراندۆم"ی گەلی کوردستان؟ "پوتین" رایگەیاند کە "دەبێ ئاسایشی عیراق لە بەرچاوبگیرێت و هەموو شتەکان لە چوارچێوەی یاسا بن و  نابێ هیچ هەنگاوێکی کتوپڕ بهاوێژرێت".

شایەنی باسە، وەڵامی "پوتین" بۆ مەسەلەی "سەربەخۆی کوردستان" دبلوماسی بوو، روونە کە ئەو لەگەڵ سەربەخۆی کوردستان نییە لە عیراق بەڵام  ئۆباڵی ئەو جۆرە هەڵوێستەی خۆی خستە ئەستۆی هەڵوێستی لەرزۆکی حکومەتی هەرێم لە پاشگەز بوونەوەیان لە ئەنجامی "ریفراندۆم" و پشتگوێ خستنی خواستی میللەت!

بەگوێرەی هەواڵ و رووداوەکان کە لە میدیا کوردییەکان ڕووماڵە دەکرێن، تێبینی ئەوە دەکرێت کە هەندێک لە سەرانی پارتە دەستڕۆیشتووەکانی هەرێم بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و لە رق یەکتر دووبارە یاری بە کارتی کورد بکەن و پشتیوانی لە هێنانەوەی "مالکی" بکەن بۆ سەر کورسی دەسەڵات بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی "ئیران".

ئەوەی پێویستە بوترێت  ئەوەیە کە "پوتین، ڕۆحانی و مالکی" هاوهەڵوێستن و دژی سەربەخۆی کوردستان و دۆزی ڕەوای میللەتەکەمانن و کۆکن لەسەر پاراستنی "یەک پارچەیی خاكی عیراق"، بەم هۆیەوە نزیکبوونەوەی هەر یەکێک لە سەرانی باشوور  لە هەر یەکێک لە وانە هۆیەکەی ناگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندیی نیشتمانیی و نەتەوەیی کورد، بەڵکو تەنیا مەبەست پاراستنی بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیانە و لە هەوڵی ئەوەدان لەوە زیاتر لێیان تێکنەچێت.

 سەرچاوە،

http://www.abc.net.au/news/2017-12-15/russian-president-vladimir%C2%A0putin/9260742
http://www.abc.net.au/news/2017-12-15/russian-president-vladimir%C2%A0putin/9260742
http://www.telegraph.co.uk/news/2017/12/14/vladimir-putin-kicks-election-campaign-annual-press-conference/


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە