دەقی نامەیەکی دوکتور قاسملوو بۆ هاوڕێیانی

Monday, 18/12/2017, 0:20

6769 بینراوە


بەرایی: نەتەوەیەک رابوردووی مێژووی خۆی لە بیر بکاو بە باشی هەڵی نەسەنگێنێ توشێ رووداو کارەساتی دڵتەزێنی دیرۆکی خۆی دەبێتەوە.کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای لادانی شآی ئێڕان بەسەر نەهامەتیەک دا کەوت کە چی کەمتر نەبووە لەو بێبەختیەی کە / شآ / بە سەرهێناین. لە ناو ئێمەدا کاریزماو سەرکردەی کاریزما دەىێتە دیتاتۆڕێک کە ئەو دیکتاتۆڕي تا زیندوویە تەختی دەسەڵات بەر نادا. دوای خۆشی پاشماوەی سیاسەتەکانی بۆ لایەنگرو ئەندامانی حیزبی دەبێتە خۆراکێک کە تا سەر هارتەریب هەنگاو بە هەنگا ڕەچاو دەکرێ. شەڕێ خۆدرێنی کۆمەڵە وحیزبی دێمۆکڕات بوو بە هۆی سوتمانی نیشتمانێکی تژی لە زامستان ئەو شەڕي لە لایان قاسملووە بە شەڕێکی ڕەوا پێناسە کراوە!. ئێستەشی دەگەڵ بێ نە دێمۆکڕاتەکان ونە کۆمەڵەکان داوای لێبوردنیان لە خەڵکی هەژاری رۆهەڵاتی کوردستان نەکردوە. کەچی شەڕی ناوخۆییان بە سەرکەوتنی قارەمانانە لە حاند یەکتر بە ئەژمار هێناوە. جەرگی هەزران دایکیان برژاند وسنگی هەزاران باویکیان پڕ کرد لە رقو کینە بەرابەربە یەکتر. کەچێ ٣٧ ساڵە لە کەمپەکاندا وەک گەڵای داری سیخوار لێدراو دەتەکێن وکەم دەبنەوە. دەقی ئەو نامەیەی خواروو بە دەستخەتی قاسملوو لە ژێر وتارێکی خۆم بە ناوی ( کۆمەڵەی / ژێ،، کاف / لە فەیسبووکی خۆمدا) چۆن هەڵوەشآیەوە دابەزیوە ودەتوانن لەوێداش هەر بیخوێننەوە. دەقی ئەو نامەیە بە زەحمەتی بەڕێز / نەوید دانش پوویان / بۆ وتارەکەی من نێڕدراوە وسپاسی دەکەم. ( جەعفەر کەریمی).

" دەقی نامەکە"
هاوڕییانی بەرێزی ئاژوان، پاس سڵاوێکی گەرمی شۆڕشگێڕآنە. هاوڕێیان هەر چەند ئێستا چەند پەیامی ورد لە سەر عەمەلیاتی نیزامی بۆ ئێووە بەڕێکراوە بەڵام دیسان پێم خۆش بوو سرنجتان بۆ چەند مەسەلەیەک ڕاکێشم.
یەک: جارێکی دیکە تکاوداواتان لێدەکەم کارێکی وابکەن پێشمەرگەکانمان غافڵگیر نە بن ووریا بن. هەموو کاتیك نیگەهبانی وکەمین دابنێن.
دوو: ئێمە لە گەڵ کۆمەڵە شەڕی خاک و بەرزایی ناکەین، مەبەستمان ماندووکردن وزەربە لێدانەو کزکردنی کۆمەڵەیە تکایە ئەوەتان لە بیر نەچێ.
سێ: هەر چەند ژمارەی پێشمەرگەکانی ئێمە لە وان زیاترە وپێشمەرگەکانمان لەوان ئازاترو شەڕکەرترن، بەڵام نەک هەر نەمانتوانیوە زەربەی ئەوتۆلە کۆمەڵە بدەین بەڵکو زەربەشمان  خواردوە. من پێموایە کە شێوەی شەڕکردن وتاکتیکی خۆمان لە گەڵ کۆمەڵە دەبێت تەجدیدی نەزەر / پێداچوونەوە / بکەین وخۆمان باشتر بۆ شەڕ لە گەڵ کۆمەڵە ئامادە بکەین.
چوار: لە شەڕ دەگەڵ کۆمەڵەدا دەبێ سەبروحەوسەلەمان هەبێت، چوونکی شەڕەکە شەڕێکی / رەوایە /، نابێت پەلە بکەین یان دەسەتەپاچە بین وخۆمان بدۆڕێنین.
پێنج: هەروەها کە پێشتر پێمان راگەیاندنبوون باشترە بەرنامەیەک موتالا بکرێت وپاشآن هەڵسەنگانی هەموولایی بەڕێوە بچێت وزەربەی تووند لە کۆمەڵە بدرێت وهەر ئەو کاتەشدا لە جێگای خۆی لێدانی وردەزەربە بۆ کزکردنی ورەی کۆمەڵە باشە. ئێمـە لێرە خەبەری وردمان پێگەیشتوە کە / چەکدارەکانی / کۆمەڵە لە جنوب زۆر ماندوو بوون ووەزعیان شپرزەیە بۆیە دەبێت بەردەوام بین.
شەش : تکایە لە ناردنی دەنگ وباسی شەڕ لە گەڵ  کۆمەڵە دیققەت بکەن، یەکەم خەبەری راست ودروستمان بۆ بنێڕن دووهەم رامەوەستن تا کۆمەڵە خەبەری خۆی بڵاوکاتەوە ولە پاشآن خەبەرەکەمان بۆ بەڕێ بکەن.
جارەێکی دیکە سڵاوم هەیە وداوای ساغی وسڵامەتی وسەرکەوتنتان بۆ دەکەم.
براتان: ع ، قاسملوو
ئیمزا...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە