بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی دەڵێت با دەست لە خۆپیشاندەران بکرێتەوە!

Wednesday, 20/12/2017, 1:42

10236 بینراوە


لە پەیوەندییەکدا سەرچاوەیەک لە نێو مەڵبەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پێی راگەیاندنین، کە ئەمڕۆ (٢٠١٧/١٢/١٩) كۆمەڵێک خەمخۆر بۆ پاراستنی ئاسایشی سلێمانی سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانیان كرد تا خۆپیشاندانەکان توندوتیژی لێ نەكەویتەوە و تکایان کرد، کە داواكاریەكانیان بگەیەنرێتە بەرپرسانی باڵا، كەچی لەتیف شێخ عومەر بەرپرسی مەڵبەند، زۆر بە راشكاوانە وتی من رامسپاردووە، کە دەست لە خۆپیشاندەر ناپارێزرێت، چونکە، دەیان ساڵە خەباتمان كردوە تا گەیشتوینەتە ئەم پۆستە!
سەرچاوەکە وتی: شێخ لەتیف یەکێکە لەو دزە بێویژدان و ناپاکانەی کە پشکی لە نەوت و قاچاخچێتی سەر سنورەکان هەیە، جگە لەوە بازاڕ و  ماركێتی هەیە، منداڵەکانی وەکو هەموو منداڵی بەرپرسەکان لە خوێندگای تایبەت دەخوێنن، بۆیە باكی بە مانگرتنی مامۆستایانی نییە. هەڕەسەکانی لەم دەستکەوتانەوە سەرچاوە دەگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە