تەرمی گەریلای پەکەکە لە ناو زێرابەکانی بارەگای پارتی لە کەرکوک دەدۆزرێتەوە

Wednesday, 20/12/2017, 13:40

6028 بینراوە


ئەو رەخنانەی کە نووسەرانی کوردستانپۆست لە سیاسەتی پەکەکەی دەگرن سەبارەت بە هاریکاریی و پەیوەندیی پەکەکە و گەریلاکان بە دەسەڵاتی کوردی، رووداوی دۆزینەوەی تەرمی گەریلاکان لە ناو زێرابی لقی دووی پارتیی، بەڵگەیە، کە دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور، دەسەڵاتی داگیرکەرن، نەک دەسەڵاتی هێزی گەل، بۆیە پەکەکە دەبێت بگاتە ئەو بڕوایەی کە هاریکاریی و سازشکردن بۆ پارتیی و یەکێتیی هیچ جیاوازییەکی نییە، وەکو ئەوەی هاریکاری میت و ئیتیلاعات بکات، 
----------------------------هەواڵەکە----------------------------
دوای هاتنی سوپای عێراق بۆ ناو شاری کەرکوک و دەستگرتن بەسەر بارەگاو لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دا لەناو زێرابەکانی لقەکانی پارتی-دا تەرمی (٣) گەریلای پەکەکە دەدۆزرێتەوە.
دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە کەرکوک سوپای عێراق دەست بەسەر بارەگا حزبیەکانی شارەکەدا دەگرێت و لەناویاندا بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی تێدایە، لەکاتی گەڕان بەناو بارەگاو لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دا سوپای عێراق زۆر بە وردی بەناو لقەکەدا دەگەڕێن و لەناو زێرابی یەکێک لەو لقانەی پارتی دیموکراتی کوردستان دا تەرمی (٣) گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەدۆزنەوە کە (٣) مانگ بەر لە ڕووداوەکان لەلایەن پارتیەوە تیرۆرکراون.
تیرۆرکردنی گەریلاکانی پەکەکە لە لایەن پارتیەوە مێژوویەکی هەیە و لەسەر داوای تورکیا پارتی دیموکراتی کوردستان بە نهێنی و بە ئاشکرا ڕەشبگیری لەناو گەریلا ئەنجام دەدات.
تێبینی: ئەم هەواڵە لە ئاژانسی دەنووباسەکانەوە وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە