هەرکەسێک نەتوانێت بە (زمانی دایکیی) خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئەو کەسە نەخوێندەوارە


له‌ترسی خۆپیشاندان پارتی كادیری یه‌كیتی ده‌گری وهه‌ره‌شه‌ له‌بورهان سه‌عید سۆفی ده‌كا

Wednesday, 20/12/2017, 20:04

5550 بینراوە


به‌پێی زانیاریه‌ك به‌مالپه‌ری ١٧ شوبات ده‌ست كه‌وتوه‌  له‌دوینیوه‌ پارتی  ده‌ستی به‌ده‌ستگیركردنی هه‌وادارانی یه‌كیتی كردوه‌ له‌شاری هه‌ولێردا و ئه‌مڕۆش ٥  بنه‌ماله‌ی یه‌كیتی جونه‌ته‌ مه‌لبه‌ند و ناوی كوره‌كانیان داوه‌ به‌مه‌لبه‌ند كه‌له‌دوینیوه‌ كوره‌كانیان  له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتیه‌وه‌  ده‌ستگیركراون  به‌لام مه‌لبه‌ندی یه‌كیتی هیج وه‌لامیكی نه‌داونه‌ته‌وه‌  كه‌هاریكاری ئازادكردنیان ده‌كات و مالپه‌ری ١٧ شوبات توانی ناوی هه‌واداریكی یه‌كیتی بزانیت كه‌له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كانه‌ به‌ناوی  كۆسره‌ت شاباز مه‌نتك كه‌دوینی نیوه‌رو له‌كۆمه‌لگای داره‌توو ده‌ستگیركراوه‌   ، هاوكات هه‌مان سه‌رچاوه‌  به‌مالپه‌ری ١٧ شوباتی راگه‌یاندوه‌ كه‌پارتی به‌جدی ترسی خۆپیشاندانی له‌هه‌ولێر  لێ نیشتوه‌ و لەشەوی رابردوەوە چەند ئوتوموبیلیکی  سەربازی پارتی بەدەوری مالی بەرپرسی سەربازی یەکیتی بورهان سەعید سوفی دەسورینەوە  و چاودیری دەکەن و پەیامیشیان بۆناردوە کەهەر خۆپیشاندانیک لەهەولير بکرێ ئەو لیی بەرپرس دەبیت ، چونکە پارتی لاهور بەبەرپرسی ئەو خۆپیشاندانە تومار دەکا برهانیش لەئیستدا سەربەبالی ئەو ئەژمار دەکرێ 

 یه‌كیك له‌ده‌ستگیركراوه‌كانی یه‌كیتی هه‌واله‌كه‌ له‌م لینكه‌دا بخوێنه‌وه‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست