بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر: فەرمو سلێمانی خەڵتانی خوێن بکە

Wednesday, 20/12/2017, 22:44

5369 بینراوە


هەڤاڵ ئەبو بەكر، ئەو هەڤاڵەی کە خەوی بە پۆستی پارێزگاوە دەبیبی، وا خەوەکەی هاتە دی و ئەمڕۆ بۆتە پارێزگاری سلێمانی، كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانیشە.
ئەم بەڕێزە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا و لەسەر خۆپیشاندانەكەی سلێمانی و ناوچەكانی دیكە، رایگەیاند، کە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان كۆبوونەتەوە و لەگەڵ داواكاری خۆپیشاندەراندان و رێگەش بە روبەڕووبونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان نادەن، چونكە تەواوكەری یەكتربن و هەردوولا یەكتر دەپارێزن و رێگەش بەتوندوتیژی نادەن، دەبێت هیچ كەسێك نەكرێتە ئامانج و خوێنی كورد بەدەستی كورد نەڕێژرێت .
سەیرە هەرکەسێک لەم وڵاتە کاولبووەدا دەبێت بە بەرپرس ئیتر خۆی لە بیردەچێتەوە و ڕەوشت و موڕاڵی لا نامێنێت، ناتوانێت خاوەنی قسەی خۆی بێت، واتە درۆزن و ترسنۆکیشی لیدەردەچێت ڕێک وەک داگیرکەرانی لێدێت کە ٢٦ساڵە یاری بەچارەنوسی گەلێکەوە دەکەن .
هەڤاڵ ئەبوکەر ئەگەر سبەینێ دەست لەکاری پارێزگاری نەکێشێتەوە ئەوە بە دوری نازانین ببێتە ئامانج و هەموو ئەو قسە قۆڕانەی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە کە جاران دەیکرد و خۆی کردبوو بە خەمخۆر و قورئان خوێن و خۆنواندن و چون بۆ دەوام بە پاسکیل و پرسە و خۆ نمایشکردن و لەولاشەوە وەک ماستاوکردن بۆ یەکێتیی دەچووە سەر گۆڕی تاڵەبانی، هەمووی دەبێت بە ڕابردویەکی قێزەون. ئەوەتانێ بە بەر چاوی هەڤاڵ ئەبوبەکری قورئان خوێنەوە هێزە بەدئەخلاقەکەی ئاسایش و دژەتیرۆر تەقە ڵە خەڵک دەکەن . باشە ئەم هێزە ئەگەر ئەوەندە جەربەزەن ئەی لە ١٦ ئۆکتۆبەردا لە کوێ بوون، کە حەشدی شەعبی جاش هاتن ؟ ئەی ئەم بەدئەخلاقانە ئێوە لە کوێن کاتێکدا تورکی فاشی دەیان سەربازگای کردۆتەوە؟ ئەی ئەم بەدڕەوشتانە لە کوێن کە سلێمانی پڕ کراوە لە ئیتڵاعات و میت و دەزگای موخابەراتی جیهانی؟
هەڤاڵ دوا یی ئەوەی کە سەیری ڤیدۆکەی نمام کرد کە لەسەر تۆی نەفام دروستی کردبوو، لەجێ تۆ من هەستم بەشەرمەزاری کرد ، دەی سبە ینێ هێزێکی دژە تیرۆر بنێرە سەر ئەو کچە با تیرۆری کەن و ئیتر کەس باسی ئێوەی دەسەڵاتدار نەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە