KURDISTANPOST
فەیسبوک
كومه‌لێك گه‌نجی هه‌ولێر زه‌نگی راپه‌رین لێده‌ده‌ن
Friday, 22/12/2017, 2:20
4864
بینراوە
له دوای رێگه‌نه‌دان به خوپێشاندانی فه‌رمی له شاری هه‌ولێر، كۆمه‌لێك گه‌نجی هه‌ولێر له په‌یجێكی فه‌یسبوك به ناوی راپه‌رین چاره‌یه، بانگه‌شه‌ی راپه‌رین ده‌كه‌ن وله شوێنێكی نزیك له ئیمپایه‌ری نێچیرڤان بارزانی له شاری هه‌ولێر كومه‌لێك دروشمیان به‌رزكردووته‌وه له سه‌ریان نووسیوه بەرەو راپه‌رین.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره 4 گه‌نجی شاری هه‌ولێرن، به جامانه‌ی جوراوجور ده‌موچاوی خویان پێچاوه، وله وێنه‌یه‌كدا دیاره دوو په‌نجه‌ی ده‌ستیان به‌رزكردووته‌وه وه‌ك ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتن، و دوو كه‌سیش له‌وانه‌ی جامانه‌ی ره‌نگاو ره‌نگی هاوشێوه ئاپوچیهكانیان به‌ستووه.
دروشهكان ئه‌و نووسینانه‌یان له سه‌ره:
• نه‌خێر بو خوپێشاندان به‌ڵێ بو راپه‌ڕین
• ئێوه بو حه‌شد مریشكن بو گه‌لیش گورگن.
• به‌ڵێ بو ڕاماڵینی چهتهگهرانی نه‌وت.
• دز و چه‌ته‌ی پارتی و یه‌كێتی هه‌ولێرتان پێ چوڵدهكهین
فەیسبوک
© 2019- Kurdistanpost