ئەی پێشمەرگەی قارەمان ئەی پۆلیسی خزمەتکاری میللەت چەکەکەت لە سینگی کەسانی خۆت مەکە و بڕۆن بەدەنگی میللەت و داواکاری یەکانیان بهێننە دی کە داواکاری ئێوە و ڕۆڵەکانتانە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانتان سەربەرزانەبێت. ئەوانەی ڕاپەڕین دەکەن کەسوکار و برا و خوشکی ئێوەیە بۆ بژێوی ژیانیان داوای مافەکانیان دەکەن .
داوابکەن لەو دزانە پارەی نەوت و داهاتی کوردستان بهێننەوە خەزێنەی دەوڵەت و یارمەتی خەڵکی بدەن .
دیارە ئەزموونی صدام حسین و زین العابدین بن علی و علی عبدالله صالح و حوسنی موبارەک و معمر القذافی لەبیرکەس نەچۆتەوە و دواڕۆژی هەموو دیکتاتۆر و داپلوسینەرەکان ئاوایە .