لە"عبدولکەریم قاسم"ـەوە تا "عەبادی" لەخۆبایبون هۆکاری شکستی کورد بووە.

Friday, 12.22.2017, 23:41

2109 بینراوە


لەدوای  دوای شۆرشی 14ـی تەموز 1958، سەرکردایەتی کورد لەروسیا گەرێنرایەوە لەڵایەن حکومەتی عێراق و پێشوازیەکی شاهانەیان لێ کرا. سەرکردایەتی کورد لەکۆشکی شاهانەی "نوری سعید" جێگیرکرا، کەئەمەش رێز لێنانێکی گەورە بوو بۆ خەباتی کورد، بەڵام بەهۆی هەلپەرستی و بەرژەوەندخوازی و غروری سەرکردەی سیاسی کورد ، ئەو پەیوەندیە عاتفی و دبلۆماسیە لەدوای رووداوەکانی 14ـی تموزی 1959 بووە هۆی هەلدانەوی لاپەرەیەکی خوێناوی و دەستپێکی 60 ساڵ پێکدادان و کێشمەکێشی سەربازی.
لەپاش رووداوەکەی کەرکوک ، حکومەتی عێراق کورد فەرامۆش دەکات. لەسالی تموزی 1961 کورد پاکێجێکی 13خالی ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات ، کەدووخاڵ لەوخاڵانە داوای مافی جوتیاران دەکات، لەکاتێکدا ئەو خاڵانە خالی  دەربەگ و ئاغەواتی کەلەئێڕان گەرابوونەوە لەترسی شۆرشی 14ـی تموزی 1958 هەلهاتبوون.
لەدوای راپەرینی 1991 ەوە کورد بوو بەخاوەنی حوکم و دەسەڵات بەهۆی فشاری نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، لێرەوە غروری هەردوو سەرکردەی سیاسی بووە هۆی سەرەتای دەستپێکی شەری ناوخۆ ، ماڵ وێرانی کوژرانی 12 هەزار ڕۆلەی کورد.لە سالانی دوای شەری ناوخۆ ، قۆناغێکی تازە دروستبوو،پاش ئازادکردنی عێراق لێکترازانی ئەم غرورە بووە بەهۆکاری ئارامی بۆکورد، بەڵام زۆری نەخایاند بەهۆی هەناردەکردنی کێشەکانی هەرێم بۆ دەرووە هۆکاری دروستکردنی مڵملانێی سیاسی هەرێم و حکومەتی عێراق بوو.
یاری ریفراندۆمیش هەرهەمان غڕوری سیاسی ، کەتێدا کورد زیاتر لەنیوەی خاکەکەی دۆڕاند.