ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەروەی زەوی

Sunday, 24/12/2017, 19:18

8233 بینراوە


بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا
گەڕان بەدوای ئەم بابەتەدا مێشکێکی کراوەی دەوێت، وە پێویستت بە کاتێکی یەکجار زۆر و خوێندنەوەیەکی زۆرە بە تایبەت بە زمانی ئینگلیزی. وە جار جار دە بێت پێکەوە کار بکەیت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە خەریکی لێکۆڵینەوەن لەم باسە، زۆر جار هەیە کە کەسێک  زانیاریەکەی لایە وەک پوزڵ دەبێت زانیاریەکان لێک بدرێن تا ڕاستیەکانمان دەست بکەوێت.
ئەوانەی لە  زانستی یوفۆلۆجی "” UFOlogy  کار دەکەن مەرج نیە هەموو پڕۆفیسۆر بن لە بوارێکی تایبەتتدا، بەڵکو ئەوانە زۆربەی ئەو کەسانەی کە خولیای ئەوەیان هەیە ڕاستیەکان بدۆزنەوەو بیخەنە بەرچای خوێنەر.
لێکۆڵینەوە لە بونەوەری هەسارەکانی تر و کەشتیە ئاسمانیەکانیان لەدایک بوی ئەو پەترۆنانەیە کە مرۆڤ لە ڕابردودا تا ئەمڕۆ بەرجاوی کەوتوە و دەیەوێت بزانێت چیە و لە کوێوە سەری هەڵداوە. ئەم راستیانە ئێستا بۆتە بەشێک لە ژیان ومێژوی مۆڤ لەسەر زەوی.
چی دەگوزەرێت لە چواردەورمان و ئێمەی لێ بێ ئاگا کراوین؟ 
وەڵامەکە مەجالی زۆر تێدایە بۆ باوەڕ کردن یان باوەڕ نەکردن، بەڵام وەڵامێکی ئەستەم نیە.
لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی زۆر ورد لەلایەن چەندەها کەسی خۆبەخشەوە زانیاری زۆر بەدەست هاتوە کە تیشک دەخاتە سەر ڕاستیەکان و پێمان دەڵیت لەسەر ئەم زەویە چی دەگوزەرێت.
بەداخەوە کەمێک لەو زانیاریانە دڵخۆشکەر نین، جۆرەها کولتورو مرۆڤمان هەیە کە بیرکردنەوەی جیاوازیان هەیە لەگەڵ یەک لەسەر گەردون و دروست بونی گەردون و خوداو هەسارەکان، تاوەکەو یەکڕیزیەک دروست نەبێت لە نێوان مرۆڤەکان و دینەکانی سەرزەوی بە کلتورەکانیانەوە ئەستەمە ئەم زانیاریانە بە تەواوەتی بڵاو بکرێنەوە.
ئەم زنایرایانەی ئێستا دەیخەمە بەرچاوتان دەبێت بیخەیتە بە ڕۆشنایی زانیاریەکانی خۆت و پاشان بەراوردی پێ بکەیت. 
من داوا لە خوێنەر ناکەم هەرکاتێک من شتێک دەنوسم باوەڕی پێ بکات! تۆ دەبێت مێشکی خۆت و زانیاریە گشتیەکان بخەیتە کار تاوەکو خۆت دەگەیتە ئەو خاڵەی کە گەڕانەوە بۆ دواوە دەبێتە کارێکی ئەستەم. بۆی هەیە زۆر جار زانیاریەکان بناغەیەکی زانستی ١٠٠% نەبێت بەڵام مەرج نیە ئەگەر شتێک زانستی ئێمە نەیزانێت ئەوا بونی نەبێت.
ئەم زانیاریانە ئەنجامی لێکۆلینەوەی هەزارەها کەسی خۆبەخشە کە هەر یەکەو لە ولاتێکەوە لەسەر هەسارەی زەوی بۆ خۆی لێکۆڵینەوە دەکات و پاشان ئەم لێکۆڵینەوانە بلاو دەکریتەوە، زۆرێک لەم بڵاو کراوانە لە لایەن حوکمەتی ئەمریکا لادەبرێت و دەسڕێتەوە لەسەر ئینتەرنێت.
با سەیرێکی حاڵەتەکان بکەین. ئەو کاتانەی کە فێڵکردن و درۆ کردن لەگەڵ میلەتان دەستیپێ کرد، ئەم مێژوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵانی ١٨٠٠ .دروست کردنی گروپ وەک ئیلومیناتسی " Illuminati" ئەمانە کۆنترڵ کردنی داراییان کرد، بەم کارەش دەتوانیت کۆنترۆڵی تەواوی زەوی دەکەیت.
بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی تەواوی زەوی بکەیت دەبێت کۆنترۆڵی ئەم خالانە بکەیت:
1- پلان دانان دانان و جێ بە جێ کردنی شەڕ لە نێوان کەمینەکان ، بەدەستی ئەنقەست، کۆمەلگا لە یەک جیا کردنەوە، و کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتوان بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت.
2- داهێنان و دروست کردنی تەکنەلۆژی بە تەکنەلۆژیای تەندروستیشەوە کە وا لە کۆمەڵگا بکات کە نەتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێت بێ لەوەی کە یەک لەم  تەکنەلۆژیایە بەار بهێنێت، ئەمەش یامەتی دەسەلاتدار دەدات لە دەسەڵاتەکانی جێ  بە جێ بکات.
3- بە دەستی ئەنقەست فێل کردن لە تواناکانی هەسارەی زەوی بۆ بەرهەم هێنان ، ئەمەش پەیوەندی هەیە بە باری ئابوریەوە، پلان  دانان و کۆنترۆل کردن و داڕمانی باری ئابوری.

نوسینەوە مێژوییەکان:

مێژوی نوسراوەی نوێ پێمان دەڵێت کە لە ساڵانی کۆتایی ١٨٠٠ وە خاڵی دەستپێ کردنی دەسوەردانە لە ژیانی مرۆڤدا لەسەر زەوی،  لە سەرەتای ساڵانی ١٩٠٠ وە دەست کراوە بە فراندنی مرۆڤ بۆ لێکۆڵینەوە لە لایەن بونەوەری هەسارەکانی ترەوە.
فراندی ئاژەڵ بۆ لێکۆڵینەوە لە ساڵانی ١٨٩٠ وە سەری هەڵداوە. نوسراوو بەڵگەی زۆر زۆر هەیە لەسەر فراندنی مرۆڤ ، منداڵ و خەڵکانی سەروی ١٨ ساڵ. لە و کاتەوە لە زۆرێک لەو کۆمەڵگاو عەشرەتی جیا جیا لەسەر زەوی نوسراوی مێژوییان تۆمار کردوە لەم بوارەدا.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٢٨ تا ساڵی ١٩٤٤

لە ساڵی ١٩٢٨دا تۆماس براون زانای ئەمریکی بۆ یەکەم جار توانی پەیوەندی نیوان تەیاری کارەبا و هێزی ڕاکێشانی زەوی بدۆزێتەوە. کارەکانی لە لایەن دەوڵەتەوە هەڵگیرایەوە واتە دەوڵەت پەرەی دا بە بۆچونەکانی، لە ساڵی ١٩٣٠ دا دکتۆر هێنری کوواندا دەستی کرد بە داهێنانی تازە لە سیستمی فڕیندا، لە ساڵی ١٩٣٢ دا ئادۆف هیتلەر دەستی گرت بەسەر دەسەلاتتتا لە ئەڵمانیا وە یەکەم کاری ئەوە بوو زۆری کرد لە زانا ئەڵمانیەکان بۆ ئەوەی پەرە بدەن بە سیتمی فڕین و فڕۆکەوانی ، بەڵام مەبەستی فڕۆکەی ئاسایی نەبوو، هەرجەند لەم بوارەشدا ئەڵمانای هەمیشە لە پێشڕەویدا بوە،  هیتلەر دەیوسیت بە سیستمی " implosion vortex technology" 


واتە وزەی بێ بەرامبەر ئەمەش یەکێک بوو لە داهێنانەکانی ڤیکتۆر شخاوبورگر، ئەڵمانیەکان یەکەمین فڕۆکەیان بەم تەکنەلۆژیە دروست کرد لە ساڵی ١٩٣٨دا ، ئیسپات بۆ ئەمەش ئەوەیە  کە ئەڵمانیەکان لە ساڵی ١٩٣٧ دا یوفۆیەکیان دەست کەوتوە کە گوایە کەوتۆتە خوارەوە لە ئەڵمانیا.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە.

وێنەی کەشتی ئاسمانی لە ئەڵمانیا کەوتە خوارەوە
http://www.roswellufomuseum.com/research/ufotopics/naziufocrash.html
لە دەرئەنجامی ئەم تەکنەلژۆیە تازانەی کە ئەڵمانیەکان خەریکی بوون، زانا ئەڵمانیەکان بازێکی گەورەیاندا لە نێوان گەلانی تری دونیادا، ئەم لێکۆڵینەوانە هەمووی لە ژێر زەیدا دەکرا دوور لە چاوی خەڵک و دەزگا هەواڵگریەکانی بەریتانیا و ئەمریکا و ڕوسیا.  لە دێهاتەکانی وەک ( ڕانیکندۆرف، کومەرسدۆرف، ثورینین) ئەڵمانیە خەریکی لێ کۆڵینەوە بوو. یەکەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ساڵی ١٩٣٤ لە لایەن ئەڵمانیاوە داهێنانی بۆ کرا.
یەکەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان

 ئەمریکیەکان زۆر لە خەمی پێشکەوتنی ئەڵمانیادا بوون بۆیە کەسێکیان نارد بە ناوی ویلسۆن بۆ چاودێری کردنی ئەم تەکنەلۆژیایەی ئەڵمانیا ، ویلسۆن خۆشی وەک زانایەک لەگەڵ ئەڵمانیەکان کاری دەکرد بۆیە توانی نەهێڵێت لە جەنگی جیهانی دوو ئەڵمانیا سود لە کەشتیە ئاسمانیەکان وەرگرێت کە لەسەر سیستمی یو ئێف ئۆ دەفڕین واتە دژە گراڤەتیان بەکار دەهێنا..  یەکەمین مەکینەی ستراڵ لە لایەن ئەڵمانیاوە بەرهەم هێنرا لەسەرد ەستی زانایەکی سویسری بوو، واتە تا ئەو کاتە فڕۆکەکان پەروانەیان بەکار دەهێنا.
جەنگ خەریک بوو بە لایەکی تردا دەڕۆیش و هیزی تەکنەلۆژی ئەڵمانیا ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرە ەسەندندا بوو، ئەمەش وای کرد ئەمریکا فەرمان بە ویلسۆن بکات کە پێشتر خوایان لە ناو زاناکانی ئەڵمانیادا چاندبویان کە سابۆتاژی داهێنانەکانی ئەڵمانیا بکات، ئەگەر نا ئەڵمانیا هێندە پیش دەکەوێت دەتوانێت هەموو زەوی داگیر بکات.
ویلسۆن مادەی ئەلەمنیمی بەکار دەهێنا بۆ ئەوەی تەکنەلۆژیەکە بە تەواوەتی کار نەکات، ئەمەش پەرەی سەند تا ساڵی ١٩٤٤، بەڵام ئەڵمانیا فڕۆکەی بێ فڕۆەکەوانی هەبوو، لەگەڵ ئامێرێک کە بە تۆپی ئاگری ناودەبرێت...ئەمەش فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا و بەریتانیای باش دەترساند و نەیاندەزانی ئەم ئامێرانە چیەو چی دەکات.
لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٤دا ئەڵمانیا بوە خاوەنیUFO کە بە دەستی زاناکانی ئەڵمانیا بەرهەم هێنرا بوو، ئەمەش وای دەکرد ئەڵمانیا لە جەنگدا پیش بخات و سەرکەوتنی بۆ مسۆگەر بکات هیتەلەر ئەم چەکەی ناو ناو بوو سوپەر وافن، بۆیە ئەمریکا بە زووترین کات بڕیاری دا کە هێرش بکاتە سەر ئەڵمانیا و بەم هێرشەش لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٤٥ دا کۆتای بە ئەڵمانیا و جەنگی جیهانی دوو هێنرا. وات  ئەڵمانیا کاتی ئەوەی نەبوو کە ئەم فڕۆکە تازەیە بەم تەکنەلۆژیە تازەیەوە بەرهەم بهێنێت و لە جەنگدا سودی لێ وەرگرێت.

کۆتایی بەشی یەک
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە