کین ئەوانەی گەنجانی پشدەر دەرفینن و ئەشکەنجە دەدەن ؟

Monday, 25/12/2017, 4:00

8496 بینراوە


شەویک بەر لەخۆپیشاندانەکە لەشکر سەعید پەیوەندی بە لیوا محمەدی حاجی قادر ، عەولا بۆردەکات کەترسی هەیە خۆپیشاندەران هیرش بکەنە سەرمەلبەند ، بۆیە دەبیت هیز کۆبکەنەوە ببەنە مەلبەند ، بۆیە هیز کۆدەکەنەوە ئەو تاوان و کۆمەلکوژیە گەورەی لیدەرجوو کە ٨٠کەس زیاتر برینداربوو چەند شەهیدیکی  لیکەوتەوە . بۆیە ئەوگروپە لیژنەیەکی ئەمنیان دروستکردوە کەروژانە بریاردەدەن کی بگرن و ئەشکەنجە بدەن کەپیک هاتوە لە
مامۆستا رەفیق سەرسپی ، بەریوبەری ئاسایش
عەولا بۆر
مو‌حەمەدی حاجی قادر ئامر لیوا
لیوا لەشکر بەریوبەری پۆلیس
بۆیە ئەو ٤ کەسە بەرپرسی تەقەکردن و ئازاردانی گەنجانی رانیەن و هەرجی دەگیری و ئەشکەنجەدەدری بەبریاری ئەو ٤ تاوانبارە گەورەیە هاوکات رەئیس ئارام کەبەرپرسی پۆلیسی فریاکەوتنە بریاری دابەپۆلیسەکان کەدەبیت تەقە لەخۆپیشاندەران
بکەن
دوای شلەژان و راپەرینی خەلکی رانیە کەزۆربەی دامو دەزگاکانیان ئازادکرد هیزیکی زۆری پیشمەرگەی یەکیتی ، دژە تیرور ، پۆلیس و ئاسایش شەوو روژ خەریکی گرتنی هاولاتیانی دەڤەری پشدەرن کەبەپیی زانیاریەکان تائیستا نزیک بە ١٠٠ کەسیان دەستگیرکردوە کەزۆرینەیان لە فرەقەی ٤ جوارقورنە کۆکردبوە لەم ٢ روژە گواستیانەوە بۆ فەرماندەی گشتی کە٦ ئوتوموبیلی پرلەگەنجی دەڤەری پشدەرن ، بەتوندترین شیوە ئازاریان داون بەبریاری ئەو ٤ جەلادەی رانیە
من داوا لەهاولاتیان و دەنگە ئازادیخوازەکانی پشدەر و رانیە دەکەم ئەوتاوانەتان لەیاد نەجیت کەجون گەنجانی رانیە و قەلادزی و جوارقورنە ...خەلتانی خوين و بریندار و ئەشکەنجەد ەدەن ئەو ٤ بەرپرسە و روژگاریک دادیت کەپەیکەری ناپاکی بۆیان لەودەڤەرە دروست بکەین و نەوەکانیان پییان شەرم بیت باوک و باپیرەیان دەستیان جوتە خوینی ئەو گەنجانە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە