ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەروەی زەوی بەشی دووەم

Monday, 25/12/2017, 23:57

5405 بینراوە


بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا
ڕوداوەکانی ساڵی  ١٩٤٨
لە مانگی ئەوگەستی ١٩٤٨ دا ئەمریکا دەستی کرد بە پڕۆجێکتێکی نهێنی بە ناوی " Project Sign" ئەمەش پێک هاتبو لەو ڕاپۆرتانەی کە لە هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە دەردەچوو، ژمارەی ڕاپۆرتەکە ١٠٠-٢٠٣-٧٩ نهێنی.
ژەنەراڵ هۆیت ڤەن دەن بیرگ " General Hoyt Vandenburg"هەموو جارێک دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکە دەیگوت ئەم ڕاپۆرتە لەناو ببەن، بەڵام وەک دەزانن دەزگای هەواڵگری هیچ کات هەموو ڕاپۆرتەکان لە ناو نابات، لەبەر ئەوەی زانیاری هێزە. واتە کۆپی ئەم ڕاپۆرتانە هەمووی لە لای سی ئای ئەی مابوو.
لە مانگی دیسەمبەری ١٩٤٨ بەسەردا چونەوەیان کرد بۆ دەزگای پڕۆجێکتی سیگن " Project Sign " چەند گۆڕانکارییەکیان تێدا کرد، ناوەکەیان گۆڕی بۆ " Project Grudge" ئەمەش لەناو خەڵکی ئاسای بە پڕۆجێکی کتێبی شین ناسراوە " Project Bluebook" بە سەرپەرشتی کاپتن ئێدوارد ڕوپلێت " Captain Edward
Ruppelt".
ڕوداوەکانی ساڵی  ١٩٤٩
لەم سالەدا ئەمریکا دەستی کرد بە دروست کردنی بینای وزەی ناوکی بە ناوی "Atomic Energy Commission"  لەسەر زەویەکانی نیڵس، بینایەکیان دروست کرد بۆ تێست کردنی وزەی ناوکی و تیست کردن و بەرهەم هێنانی تەکنەلۆژیای بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی.
ماویەک پێش ئەوەی ئەڵمانیا بڕوخێت ufo  ئەڵمانی بەسەر ئەو زەویانەدا دەفڕین، ئەمە بوە هۆکارێک کە سی ئای ئەی ئەم بەشە نهێنیە بگرێتە دەست و یاسای ١٩٤٩ی تێدا دەرکرا کە دەستی سی ئای ئەی "CIA"کردەوەو زیاتر هێزو  پارەیان خرایە بەردەم. وە مەجالیان بۆ کرایەوە کە لە دەرەوەی ئەمریکاش بتوانن کارەکانیان بکەن بێ ئەوەی کە بگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.. ( واتە کەوتنە سەروی یاساوە).
پاش ئەم یاسایە سی ئای ئەی هەموو ڕاپۆرتە کۆنەکانی هێناو بەسەریاند اچوەوە ، هەموو کەسێک کە ufo  دیبوو بانگیان کرد بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و ورد تر.
لە هەمان ساڵدا ١٩٤٩ سۆڤیەت یەکەمین تێستی چەکی ناوکی کرد لەسەر زەوی ئەنجام درا،  ئەمریکا نەیدەزانی ئایا سۆڤیەت خۆی ئەم چەکەی دروست کردوە یان ئەو کیلۆ یۆرانیۆمەیە کە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٤٣ دا پێی بەخشیبوو.
بەڵام هەمان ساڵ لە ژێر چاودێری سەرۆک کۆمار ڕۆسەڤێڵد بە ناوی پڕۆگرامی " Lease program" فەرمان کرابوو کە ٧٥ تەن یۆرانیۆم بدرێتە ڕوسیا، ئەو کەسەی سەرپەرشتی ئەم کارەی دەکرد ناوی لەیند لیەس " Lend Lease"بوو.
خودی ئەم کەسە یۆرانیۆمەکەی گواستۆتەوە بۆ ڕوسیا، ئەمەش لە ناو ڕاپۆرتە نهێنیەکانی سەرۆکایەتی کۆماردا تۆمار کراوە. پاش ئەوەی کە کەشف بوو ئەمریکا یارمەتی روسیای داوە لە دروست کردنی چەکی ناوکی و بۆ شاردنەوەی ئەم نێنیانە لە ساڵی ١٩٥٠دا دوو کەس تۆمەتبار کران جولیوس وە ئیسڵ ڕۆزن بێرگ " Julius and Ethel Rosenburg" بەوەی کە بە پلانی ئەمان چەک دراوەتە ڕوسیا  و سەرۆک کۆمار ئاگادار نیە. ئەم ڕوداوە لە کتبی "A Family Matter" باس کراوە و بە یاریەکی زۆر ترسناک ناوبراوە کە چەک و تەکنەلۆژی لەگەڵ روسیا بگۆڕنەوە. 
هەر لە ساڵی ١٩٤٩ دا چەند جارێک UFO بینراوە لەسەر ئەو ناوچەی کە بە ناوچەی چەکی ناوکی ناسرابوو، ئەمەش لە مەکسیک بوو، تایبەت لە " New Mexico" . ئەوەی لەوێ دەبینرا تۆپێکی سەوزی فڕیوو بوو کە خەریکی چاودێری کردنی ئەو ناوچانە بوون کە چەکی ناوکی تێدا بوو.
 لە ٨ جوڵای ساڵی ١٩٤٧ دا لە هەمان ناوچەی مەکسیک  " Roswell, New Mexico" دەڤرێکی فڕیو کەوتە خوارەوە  ئەم کەشتیە ئاسمانیە چوار سەرنشینی هەبوو کە بونەوەرێکیان لە ژیاندا مابوو ناوی ئەم بونەوەرە ئەیبی " EBE" ئەمەش کورتکراوەی " Extra-terrestrial Biological Entity". ئەم ناوە لە لایەن کەسێک لە گروبی قوتابیان دانرا کەسەکە ناوی دیتلیڤ برینک " Detlev Bronk"بوو.
وەزیری بەرگری جەیمس فۆرستاڵ " James Forrestal" زۆر دەترسا لە کێشەی ئەم بونەوەرانەی کە سەردانی زەویان دەکرد. نیگەرانیەکانی خۆی پێشکەش بە ترومان سەرۆک کۆمار کرد، سەرۆک کۆمار داوای لێ کرد کە دەست لە وەزارەتەکەی بکێشێتەوەو ئیستقالە بکات ، لە ڕۆژی ٣-٣-١٩٤٩  دا جەیمس ئیستقالەی کرد.
 لە ماوەی سێ مانگدا هەموو ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی بەرگری کە لە لایەن جەمیس فرۆستاڵ نوسرابوو هەمووی تۆمار کرا لە تۆمارگەی تایبەت بە کۆشکی سپی، پاشان جەیمس فۆرستاڵیان ڕەوانەی نەخۆشخانە " Bethesda Naval Hospital" کرد بە ناوی نەخۆشیەوە. براکەی بە ناوی دکتۆر راینس داوای کرد کە جەیمس بهێنرێتەوە بۆ ماڵەوە لەبەر ئەوەی دەترسا کە سی ئای ئەی بیکوژێت، لە هەمانڕۆژدا بڕیا بوو بچێتە خەستەخانە و براکەی بەرێتەوە بۆ ماڵەوە جەیمس لە قاتی ١٦ فڕێدرای خوارەوە و گوتیان گوایا خۆی کوشتوە.
لە مانگی ١٢ ساڵی ١٩٤٩دا حوکمەت بڕیاری دا کە پڕۆجێکتی " ProjectGrudge" دا بخرێت و هیچ باسی لێوە نەکرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە