گردی ناپاکان لە کوێیە؟

Monday, 12.25.2017, 22:19

2796 بینراوە


گردی ناپاکان ئەو گردە رەشەیە، کە لاشەی سەرانی کورد و بەرپرس و خائینە کوردەکانی تێدا دەنێژرێت، هەموو ساڵێک لە رۆژی نەورۆزدا خەڵکی دەچنە سەریان، وەکو شەیتان و ئەهریمەن بەردبارانی گۆڕەکانیان دەکەن، نەفرەت لە سەران و بەرپرسەکانی دیکەی باشوور و بنەماڵەی برایم ئەحمەد، تالەبانی و بارزانی و نەوەکانیان دەکەن.
لاشەی تالەبانی و برایم ئەحمەد و بارزانی و ئیدریس،، هەموو ئەوانی دیکە کە هەر یەکە گردێکیان داگیرکردووە، دوای رووخانی ئەم دەسەڵاتە لەو شوێنەی ئێستا تێدا شاردراونەتەوە، کە مندالەکانیان وەکو مەرقەد و شوێنی پیرۆز بۆیان قوتکردووینەتەوە و خستوویانەتە پێش چاومان، لادەبرێن و دەگوێزرێنەوە، ئەو خاک و خۆڵەی کە ئەوانی لێنێژراون پاک و خاوێن دەکرێنەوە، ئێسک و پروسکیان لەناو ئەو خاکەدا رزیوێشە هەمووی دەردەهێنرێت.. بۆ ئەوەی تۆوی ناپاکی و خیانەت لە ناو ئەو خاکەی تێیدا نێژراون نەمێنێت و بسڕێتەوە.
ئەمانی تریش کە هێشتا ماون و نەمردوون وەکو مرۆڤ ناوی (شەهیدبوون)، (مردن)، (رەوانشاد) و (خوالێخۆشبوو)یان پێ نەگوترێت، بەڵکو وەکو نەمانی ئاژەڵ ناوببرێن، ناوی تۆپین لە ئاژەڵ بسەندرێتەوە، چونکە ئاژەڵ کەم تا زۆر سوودی بۆ مرۆڤایەتی هەیە! سەرانی کورد، چونکە جاسوس و خائینن بە خاک و بە خۆڵ و بە نیشتیمان، تەنیا سوودیان بۆ دوژمنانی کورد و خۆیان و بنەماڵەکانیان هەبووە، زیانیان بە کورد و بەمرۆڤایەتییش گەیاندووە، هەق نییە بە مردوو ناوببرێن، چونکە ئەوانە وەکو ئاژەڵ پەلاماری خەڵکیان داوە و خوێنیان ڕشتووە و شارستاێتییان کاول کردووە، نیشتیمانیان کردووە بە جەنگەڵستان.، ئەوەتا ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان لە پێناسەی شاراستانییەت دوورکەوتۆتەوە، خەڵکەکەی وەکو ئاژەڵ لە تاریکیدا دەست بۆ هەموو شتێک دەبا، نان و خواردن نییە، ئەگەر دەنگ بکەیت پەلاماریشت دەدەن، لێت دەدەن و دەتکوژن. تەنیا خۆیان هەموو شتێکیان هەیە و دەتوانن لەم وڵاتە کاولبووەدا تێیدا بژین.
میللەتی زیندوو دەبێت بەم شێوەیە مامەڵەی خائین و جاسوسەکانی خۆی بکات. لە پاڵ نمونەی جوان و پیرۆزدا، پێویستیشە ئەم نمونە ناشرین و قێزەوەند و پیسانە بخاتە پێش چاوی مێژوو. ئەوانەی سیستەمی دەسەڵاتی کوردییەشیان راگرتووە، ئەو بەرپرس و پیاوکوژانەشن، دەبێت لاشەکانیان لەسەر گردی رەش هەڵبچنرێت، تێکەڵ بە مردووە ئاساییەکانی دیکە نەکرێن. لە مردنیشدا  وەکو خەڵکە سادە و جوانەکان مامەڵە نەکرێن.
هەرچەندە ئەمرۆ ئەو خائینانە بە سزای گەل نەگەیندراون با بۆ دوای مردنیان، یەکەم هەنگاو تۆڵەی مێژوویان لێبکرێتەوە، ببنە وانەیەک بۆ داهاتوو، تا کەسی دیکە بیر لە خیانەت و وڵاتفرۆشی نەکاتەوە،
لاوانی کورد،، ئەمە بخەنە نیو هزری خۆتان و کاری لەسەر بکەن.