ئەم هەواڵ و زانیارییانە (شەڕی باڵەکان)

Tuesday, 26/12/2017, 2:25

5609 بینراوە


گومانی تیدانییە ماوەی چەند ساڵێکە یەکێتی نیشتمانی تووشی لێکترازانی ناوخۆیی بووە. تەواوی سەرکردەکانی دەوری مافیاودز دەگێڕن وبە کورتی لە ناو ئەو حیزبەدا کێ ئازایە؟ بەو کەسە دەڵێن: کە پارەی زۆری دزیبێ! هیچ رەوشت وپێوەرێک لە ناو ئەو حیزبەدا نەماوە. خوێنی تەواوی ئەو کادرو پێشمەرگانە کە شەهید بون، بۆتە قربانیی بەرژەوەندیی چەند کەسانێکی چەتەومافیا. وەک ئاگادارن چەند رۆژی رابوردوو لە شاری ڕانییە خۆ نیشآندانەکان گرژی تێکەوت وچەند کەس شەهید بون وبوونە قوربانی. کە هەموویان خەڵكی هەژار بون.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بۆ خۆنیشآندانەکان گرژی تێکەوت ، بەو شێوەیە بوو؟ عەدنانی حەمە مینا کە یەکێکە لە گەورە دزەکانی ئەو حیزبە مافیایە لە پێش شەڕی داعشدا کراوەتە بەرپرسی مەڵبەندی ڕاپەڕێن. بەڵام لە بەر ئەوەی دوو مەڵبەندی پشتگوی خستووە وهیچ کارێکی بۆ خەڵكی ئەو ناو چەیە نەکردوە. هەروەها لە دوای ئەوەی کە شەڕی داعش دەستی پێکرد ئەو / حەمەی مینای / مەڵبەندی بە جێ هێست وهاتەوە سنورەکانی گەرمیان وەک بەرپرسی مێحوەروبە زەبری زۆر پشکێکی بۆ خۆی داریکرد!
کۆمەلێک پۆلیسی گومرگی بردوە بۆ پاسەوانی خۆی! ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو پۆلیسانە مووچە لە بەغدا وەردەگرن وسەر بە وەزاڕەتی ناو خۆی بەغدان.لە کاتی شەڕی داعشدا دەستی کرد بە دزین وتاڵانی ماڵە عەڕەبەکان ، کە لە ناوچەکەدا دەژیان. هیچ ئاگای لە مەڵبەندی ڕانییە نەبوو! لە کاتیكدا خەڵكی رانییە لە شەڕی داعشدا خاوەنی زۆرترین شەهیدن. 
لەچەند رۆژی رابوردوودا کە خۆ نیشاندانەکان رویاندا لە ناوچەکەدا گومان لەوەدا نییە کە دۆخی ئابووری خەڵک زۆر خراپە. بەڵام باڵی زۆرینەی ماڵی هێرۆئیبڕاهیم ئەحمەد خەڵکیان خزاندە ناو خۆ نیشآندەران وهۆکاری گرژیەکەش بوو بە شکاندنی حەمەی مینا، چون ناوبراو سەر بە دوکتور بەرهەم ساڵحە! هەروەها لاهور تاڵەبانی سەردانی ماڵی شەهیدان ئەو سنورەی کردوە وپێشوازیی لێکراوە.بۆیە ئەوەش بۆ باڵی ناڕآزی بەرهەم ساڵح ناخۆش بووە.
لە ئێستادا ڕانییە ئارامە. بەڵام باڵی ماڵی تاڵەبانی دەڵێن: حەمەی مینا دەبێ لە ناوچەکەدا بڕوا! ئایا دەتوانن دەریکەن؟ دوای ئەو رووداوە هێزەکانی ئاسایش ودژە ترۆڕ وپاسەوانەکانی ماڵی تاڵەبانی لە ئامادەباشیدان! بۆ ئەوەئامادەباشییە پەیوەندیم بە باڵەکەی بەرهەمەوە لە ناو سڵێمانیدا ولە گەرمیان هەیە. داهاتووی ئەو حیزبانە هیچ ئاسۆیەکی روونی تێدا بە دی ناکرێ.
کارمەندێک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە