ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەروەی زەوی بەشی سێ یەم

Tuesday, 26/12/2017, 22:08

7007 بینراوە


بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا
ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٥٠
لە ساڵی ١٩٥٠ دا زانایەکی کەنەدی بە ناوی ویبەر سمیت "Wilber Smith" راپۆرتێکی زۆر نهێنی نوسی بۆ حوکمەتی کەنەدی لەسەر  UFO کەشتی ئاسمانی نەناسراو کە بۆتە گرنگترین کێشەی ئەمریکا، کێشەکە هێندە گرنگە لە قومبەلەی هایدرۆجینی گرنگترە بۆ ئەمریکا. 
قومبەلەی هایدرۆجینی لە ساڵی ١٩٥٠ بە فەرمانی ترومان بەرهەم هێنرا، بەس هێشتا هەر کێشەی ئەم دەڤرە فڕیوانە حوکمەتی ئەمریکای تەواو سەرقاڵ کردبوو.
ئەم دەڤرانە دوو کیشەی سەرەکیەکان دروست کردبوو؛
1- فڕین لەسەر خەتی هەوایی نەفەر هەڵگرەوە..
2- فڕین بەسەر شوێنە سەربازیە قەدەغەکراوەکاندا، واتە ئەو شوێنانەی چەکیان لێ دروست دەکرد یان شوێنی تاقیکردنەوەی چەک بوو.
لە مانگی هەشتی ١٩٥٠ بڕیاردرا لە لایەن حوکمەتی ئەمریکاوە  کە گروپێک پێک بهێنن بۆ ڵێکۆڵینەوە لەم دیاردەیە، ئەم گروپە بە سەرپەرشتی ژەنەراڵ بی سمیس بوو. لە هەمان ساڵدا ئەمریکا بڕیای دا کە هەموو هێلە ئاسنیەکانی بۆ ڕوسیا رابگرێت، بۆ ئەوەی پێشگری بکرێت لە جەنگ لەگەڵ ڕوسیا.
لە مانگی دوازدەی ١٩٥٠ دا گروپێکی تریان دروست کرد بە IPU  "InterplanetaryPhenomenon Unit" ناسراوە،
ئەم گروپە کاری ئەوە بوو هەر دەڤرێکی فڕیو دەکەوێتە خوارەوە ئەمان لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن. لە هەمان مانگدا کە ئەم گروپە دروست بوو دەڤریک کەوتە خوارەوە لە گوندێک بە ناوی "El Indio-Guerro" لە مەکسیک ، ئەم دەڤرا برا بۆ بنکەی AEC  لە ساندینا نیو مەکسیکۆ.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٥١
دەروست کردنی بنەکەی "Groom Lake " کە بە ناوچەی ٥١ نیڤادا ناسراوە دەستی پێکردوو یەکەم پرۆجێکی کە تێیدا دروست کرا ناوی لێنرا لایتی سور "Project Redlight"، زانیاری دزەی کردە دەرەوەو باس لە وەدەکرا کە لە بنکەی فڕۆکەوانی "Wright Patterson ' دەڤری فڕیوی لێ هەڵگیراوە و خەریکی کۆپی کردنین..ئەم زانیاریانە بلاو کرایەوە لە ڕۆژنامەیەک بە ناوی " the Forrestal diaries".
هەر لەم سالەدا جەند دەڤرێک بینرا لە لایەن خەڵکی ناوچەی "Albuquerque" کە  لە وە دەچو کۆپی کرا بێت.
ئەو بونەوەرەی کە لە ساڵی ١٩٤٧ دا بە زیندوی دەست ئەمریکا “EBE”کەوت نەخۆش کەوت، لە لایەن دکتۆر "Mendoza" وە جارەسەری بۆ دەکرا تا ساڵی ١٩٥٢ لەو ساڵەشدا بونەوەرەکە مرد.
 ژەنەراڵ " General MacArthur" باسی بونەوەری هەسارەکانی تری کرد لە جاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی، هەمان ڕۆژ لە لایەن سەرۆک کۆمار ترومان لە کارەکەی دور خرایەوە.
هەر لە ساڵی ١٩٥١ دا ، سی ئای ئەی   “CIA” بە خەڵکی ئەمریکای راگەیاند کە خەریکی داخستنی ئەو زانیاریانەن کە لەسەر دەڤری فڕیو و بونەوەری هەسارەکانی تر دەڕوات و ئەو کێشانەی پەیوەستە بەم باسەوە.
سەرۆک کۆمار ترومان هات هەواڵگریەکی تازەی دروست کرد بە ناوی NSA
 " National Security Agency"
کاری ئەم هەواڵگریە ئەوە بوو کە لە ١٩٥٢ وە بکەونە کار تەنها بۆ لێکۆڵینەوە لە دەڤری فڕیو چەند جۆر لەسەر زەوی بونی هەیە ، بە چی جۆرێک پەیوەندی دەکەن لەگەڵ یەک یان لەگەڵ هەسارەکانی خۆیان ، مەبەست لەمەش ئەوە بوو کە ترومان دەیویست بکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ بونەوەرەکان.
تورمان لە هەمان کاتدا یاسایەکی دەرکرد کە هیج یاسایەکێ ئەمریکی NSA  ناگرێتەوە واتە بۆیان هەیە هەموو شتێک بکەن پێویست ناکات پرس بە هیچ کەس و لایەنک بکەن.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٥٢
سەرۆک کۆمار ترومان هەموو زانیاریەکانی لەسەر دەڤری فڕیو و بونەوەری هەسارەکانی تر لەگەڵ روسیا بەش کرد، ئەمەش بۆ ئەوە بوو ئەگەر ئەم بونەوەرانە بونە هەڕەشە بۆ سەر زەوی یان ئەمریکا ، لەو کاتەدا ئەمریکا بە تەنها نەبێت و ڕوسیا وەک پشت و پەنا بەکار بهێنێت، ئەمریکا هەموو زانیاریەکانی لەسەر کەوتنە خوارەوەی دەڤرەکەی ڕۆس وێلو سەرنشینەکانی لەگەڵ ڕوسیا بەش کرد.
لەبەر ئەوەی ئەم کێشەیە کێشەکەی گەورە بوو کەس نەیدەوێرا خۆی بکاتە بەرپرسیار لە هەموو دەرئەنجامەکانی ناچار ترومان گروپێکی دروست کرد بە ناوی "Bilderbergers "  بۆ ئەوەی پێکەوە بڕیار بدەن لەسەر ئەم باسە.
ئەم گروپە بنەکەیکی سەرەکیان بۆ کرایەوە لە جنێڤ ئەمەش ئەوەمان نیشان دەدات کە هەموو دەوڵەتانی دونیا ئاگادارن لە مەسەلەی دەڤری فڕیوو لەگەل ىونەوەری هەسارەکانی تردا.
ئەوانەی سەرپەرشتی ئەم گروپەیان دەکرد ناویان : "Nelson Rockefeller, Gerald Ford, HenryKissenger and George Bush" ئەمانیش لەگەڵ گروپێکی تر کاردەکەن کە بە گروپی کۆنترۆڵ کردنی جیهان "   world control groups" ناسراون.

کۆتایی بەشی سێ یەم



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە