ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەروەی زەوی بەشی چوارەم

Wednesday, 27/12/2017, 18:36

5963 بینراوە


بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٥٣

لە ساڵی ١٩٥٣ دا تۆماس براون " Thomas Brown" نمایشێکی کرد لەسەر ئەلکترۆ گراڤەتیک " electrogravitic" بۆ هێزی ئامسانی ئەمریکی، هێزی ئاسمانی ئەمریکی بە بێ چەن و چون پرۆژەی ئەم نمایشەی تۆماس براونیان هەڵگرتەوە. ئەمە لە هەمان ساڵدا بوو لە کە سەرۆک کۆمار ئایسن هاوەر " Eisenhower" هەڵبژێردرا بە سەرۆکی ئەمریکا. ئایسنهاوەر کەسێکی ڕاسپارد بە ناوی " Rockefeller" بۆ سەرکردایەتی کردنی گروپێکی نوێ بە مەبەستی گۆڕینی کارەکانی دەوڵەت، ئایسنهاور قسەیەکی مێژووی کرد کە پرسیاریان لێ کرد دەسەڵاتەکانمان چیە و چەندە؟ وەڵامی دایەوە " do whatever it takes" هەرچی پێویستە بیکە. ئەم قسەیە بوە بناغەیەک بۆ کێشەی بونەوەری دەرەکی وUFO  کە بوە هۆی شاردنەوەی تەواوی زانیاریەکان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.. مەبەستم خەڵکانی ئاسایی.
پڕۆجێکت سیگن " Project Sigma" لە ساڵی ١٩٥٣ دا دەست بەکار بوو، کەوتە ژێر دەستی NSA  وە کارەکانیان ئەوە بوو کە زمانی بێگانەکان فێر بن و چۆنێتی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەسارەکەیان بدۆزنەوە.. بۆ ئەم مەبەستە دەوڵەت ١٠ کەشتی ئاسمانی UFO  کە پێشتر دەستی بەسەردا گیرابوو خستە بەردەست ئەم گروپە بۆ لێکۆڵینەوە.

سەرۆک کۆمار ئایسنهاوەڕ لە ساڵی ١٩٥٣ د ا داوای لە ڕۆکێتفیلەر کرد بۆ یارمەتی دەربارەی کێشەی بونەوەری هەسارەکانی تر، لەم ساتەوە فکرەی " MJ-12" لە دایک بوو، ئەندامێک لە ئەندامانی کۆنترۆڵ کردنی جیهان وتی با ١٢ ئەندام دابنێین بۆ سەرۆکایەتی کردنی ئەم پرسە کە پرسێکی زۆر هەستیار و نهێنی بوو.. بونەوەری هەسارەکانی تر، UFO, ئەو تەکنەلۆژیەی لەو کەشتیانە بە دەستی دێنن و یان بە  دەستیان هێناوە.


ئەسترۆنۆمەکان لە ساڵی ١٩٥٣ دا شتێکی نامۆیان بەرچاو کەوت ئەویش کەشتیەکی ئاسمانی زۆر زەبەلاح بوو کە دەهاتە کۆمەڵی خۆری زەویەوە، دوای بۆیان ڕوون بۆوە کە کەشتەکی ئاسمانیە و بە شیوازێکی زیرەکانە دەفڕێت، واتە عەقڵێکی زیرەکی لە پشەوەیە.
لە هەمان ساڵدا هێزی ئاسمانی ئەمریکی کەشتەکەی تری بینی لە لایەن ڕادەرەکانیانەوە کە ١٠٠ بۆ ٥٠٠ میل بەرز دەفڕی لەدەرەوەی زەوی واتە زۆر زۆر نزیک بوەو لە زەوی، ئەمەش کەشتی ئاسمانی بونەوەری هەسارەکانی تر بوو.
پڕۆجێکی پلاتۆ " Project Plato"، سەرکردایەتی دەکرا لە لایەن NSA ، کاریان ئەوە بوو کە میوانداری بونەوەرەکان ڕێک بخەن لەگەڵ پەیونەدی دیبلۆماسی لەگەڵ ئەو جۆرە بونەوەرانەی کە تا ئەو ساڵە خۆیان نیشان دابوو.
NSA زۆر سەرکەوتوانە توانی لە هەمان ساڵدا پەیوندی دیبلۆماسی دروست بکات لەگەڵ ئەم بونەوەرانە.
CIA  داوای ئەوەی کرد کە کاری ئەوان ببێت بەوەی زانیاری نادروست بڵاو بکەنەوە بۆ ئەوەی راستیەکان بشێوێنن.
ئەو زانیاریانەی کە سی ئای ئەی بڵاوی دەکردەوە کە گوایە بونەوەر یان UFO هیچ خەتەریاتێکی نیە بۆ سەر ئەمریکا، یان دەیان گووت بونی نیە پاشان دەیان گووت ئەوانە بۆ ئێمە نەناسراون واتا نازانین چیە و لە کوێ وە دێت.
لە کۆتای ساڵی ١٩٥٣ دا پەیونەدی تەواوی دیبۆلۆماسی دروست کرا لە نێوان ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی تردا.
ئەو جۆرەی یەکەم جار پەیوەندی پێوە کرا بە ڕەساسی لوت گەورە ناسراوە" Big-nosed Greys" یەکەم جاوپێکەوتن لە ساڵی ١٩٥٤ دا  خرایە خشتەی جێ بە جێ کردن لە فڕۆکەخانەی سەربازی هێڵمۆن " Holloman AFB " لە نیو مەکسیکۆ.
یەکەم ڕێکەوتننامەی نهێنی کە ئیمزا کرا ئەوە بوو کە ئەوان تەداخولی کارەکانی ئێمە نەکەن و ئێمە تەداخولی کارەکانی ئەوان نەکەین. ئێمە دەست نەخەینە کارەکانیان بە هیچ شێوەیەک وە پەیمانیان پێ درا کە دەوڵەتی ئەمریکی بنکەو بارەگایان بۆ دەکاتەوە لە ژێر زەویدا لە بەرامبەردا ئەوان تەکنەلۆژی بدەنە ئەمریکا.
پرسیار لای خەڵک زۆر بوو دەربارەی  UFO خەڵک نیگەران بوون و دەترسان بۆ ئەوەی ئەم ترسە برەوێنرێتەوە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بڕیا درا کە فڕۆکە لەسەر شێوەی خڕ دروست بکەن بۆ ئەوەی کە UFO  هاتە سەر ئاسمانەکانی ئەمریکا بڵێن ئەوە تەیارەی خۆمانەو تاقی دەکەینەوە.. بۆ ئەم کارەش بنکەی نیڤادا کە بە ناوچەی ٥١ ناسراوە دەستی کرد بە داهێنانی فڕۆکەی  دەڤری.
لە سێبەری ئەم دەڤرانەی کە بە تەکنەلۆژی سەر زەوی دروست دەکران ئەمریکا و کەنادا تا ساڵی ١٩٥٤ خەریکی دروست کردن و کۆپی کردنی UFO راستی بوون کە نیوەی تەکنەلۆژیەکەیان لە و دەڤرانە وەرگرتبوو کە خاوەندارێتی دەکرا لە لایەن بونەوەری هەسارەکانی تر و لە خاكی ئەمریکا کەوتبونە خوارەوە،  نیوەکەی تری لەو بونەوەرانە وەردەگیرا کە پەیوەندیان لەگەڵ دروست کردبوو..
ئەمەیان ناو نا پڕۆجێکی لایتی سور " Project Redlight" یەکەمین فڕۆکەوانی ئەمریکی لەم بەرنامەیەدا گیانی لەدەست دا بە هۆی کەوتنە خوارەی فڕۆکەیەکی دەڤری کە ئەمریکا و کەنەدا بەرهەمیان هێنابوو.، ئەمەش لە نیڤادا بوو لە ناوچەی ٥١.  لە پاڵ ئەم پڕۆجێکتە پڕۆجێکی پەنچ " Project Pounce  " لە دایک بوو کە کاریان تەنها دروست کردنی کەشتی ئاسمانی بوو UFO بە تەکنەلۆژی هەسارەکانی تر واتە کۆپی کردن. ئەمەش لە لایەن NSA یەوە سەرکردایەتی دەکرا و سی ئای ئەی CIA درۆی بڵا وەکردەوە بۆ شاردنەوەی راستیەکان.

بونەوەری هەسارەکانی تر پەیونەدیان کرد بە خەڵکێکی زۆری مەدەنیەوە ئەمەش وای کرد کە نهێنیەکانی ئەمریکا لەوەدا بوو کە کەشف ببێت، هێزی ئاسمانی ئەمریکی هات کۆمەڵەیەکی کردەوە بۆ ئەوانەی کە بونەوەریان لە نزیکەوە دیوە یان براونەتە ناو کەشتی ئاسمانیەوە قسەیان لەگەڵ خۆیان و کەس و کاریان دەکرد. ئەمە درێژەی کێشا تا ساڵانی دوای شەستەکان.
دەوڵەتی ئەمریکا لە هەمان ساڵدا پەیوەندی کرد بە جۆرێکی تر لە بونەوەری هەسارەکانی ترەوە بەڵام ئەم جۆرە ئامادە نەبوون بە هیچ شێوەیەک تەکنەلۆژی بدەنە دەوڵەتی ئەمریکی. وە ئەم جۆرە حوکمەتی ئەمریکیان ئاگادار کردەوە لە مەترسی پەیوەندی لەگەڵ جۆری ڕەساسی لوت گەورە" Big-nosed Greys".  حوکمەت پەیوەندی لەگەڵ ئەم جۆرە بچڕاندلەبەر ئەوەی ئامادە نەبون هێج تەکنەلۆژیایەک بدەنە مرۆڤ.  ئەمریکا هات ڕێکەوتننامەیەکی تری ئیمزا کرد بۆ گۆڕینەوە لەگەڵ رەساسیەکان . تەکنەلۆژی بۆ کۆنتۆرڵ کردنی مێشک " mind contro" چەکی بیم " beam weaponry " گراڤەتی لەگەڵ فڕۆکەی نەبینراو. لە بەرامبەردا بونەوەرەکان بۆیان هەبوو کە خەڵک بفڕێنن و تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن، خەڵک ببەن پارجە پارچەی بکەن بۆ ڵێکۆڵینەوە .


کۆتایی بە شی چوارەم



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە