ئەم ناموبارەکەی، کە بەرپرسی ژمێریاری زێڕەڤانە بناسن

Wednesday, 27/12/2017, 22:55

21601 بینراوە


ئەم بابەتەی کە دەیخوێنیتەوە لەسەر کەسێکی باڵادەستی پارتیی و زێڕەڤانە، کە تا ئیستا قسەی لەسەر نەکراوە، خوێنەر بە بینینی وێنەکان دەزانێت ئەم دەسەڵاتە بەتایبەتی بنەماڵەی بارزانی بۆچی ئەم هەموو ئەستێرە و تاج و داڵ و شیر و شمشێرە بە ئارەزووی خۆی دەکات بەسەر شانی پیاوەکانییدا، هەڵبەت ئەگەر نەزانێت ئەمانە وەک خۆیان پیاوکوژ، یان دز و خائین و درۆزن و ساختەچیی نەبن؟!
• ئەم کەسەی کە قسەی لەسەر دەکەم، ناوی لیوا غازییە، کەسێکی دەبەنگ و ترسنۆک لە تەکتیک و تەکنیکی سەربازیی نازانێت و لێی تێنەگەیشتووە تەنیا کوشتن و جلی خاکی لەبەرکردنەکەی دەزانێت، هەر خەریکی دزیی و داوێپیسیی، ماڵ و موڵک کڕینە، بە بەر چاوی بنەماڵەی بارزانییەوە هەموو شتێک دەکات، چونکە لەلایەن سیداد بارزانیی پشتگیری لێدەکرێت، با خوێنەر ئەم زانیارییە سەرنجڕاکێشانەی لەسەر بخوێنێتەوە. (سوپاس بۆ کوردستانپۆست کە لە زاراوەی کرمانجییەوە کردیان بە زاراوەی سۆرانی).
• لیوا غازی بابکی بەرپرسی ژمیریاری هەموو زێڕەڤانە، لیستی مووچەی زیاتر لە 60هەزار زێڕەڤان و کەسی لەلایە، پێشتر لە‌ رۆژهە‌ڵاتی كوردستان ژیاوە‌ و لە شاری ئورمیە كرێكار بووە، شەربەتی ساندیسی بۆ کڕیارەکان گێڕاوە، پاش ئەوەی گەڕایەوە بۆ کوردستان، چونکە کابرایەکی خوێڕی و بەرەڵا بوو، وەکو سیداد بارزانی داوێنپیس بوو، هەر زوو سیداد شوێنی بۆ دۆزییەوە و پایە و پلە و پۆستی بۆ دیاریی کرد، ئیستا لیوا غازی خاوە‌نی 30 ملێون دۆلار زیاترە‌.خەڵکی گوندی بابکە لە ناوچە‌ی مێرگەسورە.بۆ هەموو خەڵکی گوندەکەی خۆیان خانوی دروست کردووە. دوو خوشک و چوار برای هەیە هەرهەموویان پلە و پۆستی بۆ وەرگرتوون، لەوانە:
1- فەیسەڵی برای عەمیدە
2- مەهناز عەقیدە.
3- شەهناز مقدمە.
4- بخشی مقدمە.
5- شیروان نقیبە.
واتا هە‌موو برا و خێزان و کەسوکارەکەی سەرو پۆستی سەربازی پێداون، یان بە‌ پلە‌ی سە‌ربازی خانە‌نشینی کردوون. کەسە دەسترۆیشتووەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، دەتوانن لەو بارەیەوە بەدواچوون بکەن.
ئەم خەپەیە ناوی پیشتیوانە و برای لیوا غازییە لای پۆلیسی بەریتانی وەکو هاوڵاتییەکی ئێرانی خۆی تەسلیم کردووە
• ئەو وێنەیەی سەرەوە برای لیوا غازییە بە ناوی پیشتیوان 7 ساڵە لە بەریتانیا ژیاوە خۆی بە ئێرانی لە‌ قە‌ڵە‌م داوە‌ و مۆڵە‌تی مانە‌وە‌ی لە ‌بە‌ریتانیا وە‌رگرتوە. با کوردانی بەریتانیا ناو و وێنەکەی بدەنە پۆلیس و ناسنامەی ئەسڵی ئاشکرا بکەن، پیشتیوانی برای لیوا غازی ئیستا خاوە‌نی چەندین ملیۆن دۆلارە لە بەریتانیا، چونكە‌ غازی كردوویە‌ بە سە‌رپە‌رشتیاری كڕینی جل و بە‌رگ و پۆستاڵی سە‌ربازیی 
• هەروەها لیوا غازی خانویەکی لە وەزیران هەیە بە دووملیۆن دولاری کڕیوە، سێ خانووی لە مەسیف هەیە.10 خانوو و شوقەی ئاسایی لە دهۆک بەکرێ داوە.
• ئەوەی جێگای سەرنجە، کە پێویستە هەموو بیزانن، ئەم لیوا غازییە، هەموو مانگێک لە زێڕەفانی ئەو کەسانەی کە فەسڵ کراون یان وازیان هێناوە، ئەم غازییە ناوەکانی نەسڕیوەتەوە، واتە (کۆتاهی راژە یان تحویلی وەزارەتی ناوخۆ و دارایی) ناکات، بۆیە بە بەردەوامی موچەکانیان کە دێت، ئەم ناموبارەکە دەیبات بۆ خۆی.نمونە پێشمەرگەیەک لە زێڕەفانی سێ ساڵە وازی هێنابوو، پاش 3 ساڵ بە واستە لە فەرمانگەیەکی حکومی دیکە داوای کار دەکات، بەڵام پاش 3 مانگ دارایی وەڵامی دایەوە کە ئەو کەسە موچەخۆر لە سلکی زێڕەفانی.! بە بەردەوامی موچەکەی هەر بۆ رۆیشتووە، واتە لیوا غازی موچەکەی بۆ خۆی وەرگرتووە.بەڵام کەس نەیوێرا قسە بکات، چونکە لە غازی ترسان کە ئەو کەسە لەناوبەرێت! ئەوانەی ئەم موچەکانیان دەخوات، ناوێرن دەنگ بکەن، چونکە هەڕەشەیان لێدەکرێت، و سیداد بارزانیش پشتگیری دەکات.
• لیوا غازی بابکی مانگانە ناوی 3000 سێ هەزار موچەی نایاسایی بۆ سیداد بارزانی لە سەر حسابی زێڕەفانی وە‌ردە‌گرێ و پێی دە‌دات، بۆ خۆشی موچەی 1500 زێڕەڤانی وە‌ردە‌گرێ، جگە‌ لە‌و پارانەی کە لە‌ملا و لە‌ولا بەدە‌ستی دە‌كە‌وێ ! ئەم بابەتە هەموو ئەندام فەرماندەکانی ناو زێڕە‌ڤانی دەیزانن، بەڵام بە هاوکاری غازی بێدەنگ کراون ئەویش بە پێدانی 100 بندیواری وەهمی.
• لیوا غازی بابکی ئە‌ندامی تایبە‌تی لیژنە‌ی تیرۆر و كێشە‌ دروستكردنە بۆ دوژمنە‌كانی سیداد بارزانیی، ئەویش كە لە‌ رێگای كوشتن و بە‌كارهێنانی ئافرە‌ت بۆ دوژمنە‌كانی سیداد دە‌یان گرێت و ریسوایان دە‌كات، لیوا غازی خویەکی ناشرینی دیکەی هەیە، ئەویش ئافرەت مێخۆشکەرەشە بۆ سیداد بارزانی، وەکو وتم ئافرەتی خراپ زۆر دەناسێت، بۆیە دوژمنەکانی خۆی و سیدادیش بە ئافرەت دەترسێنێت، واتە دەستی باڵای هەیە لە دروستکردنی سیناریۆی ئافرەت و داوێنپیسی بۆ نەیارەکانی خۆیان.
• لیوا غازی بابکی بە پارەی نایاسایی زێڕەڤانی چەندین هۆتێل و رێستۆرانتی لە ئەوروپا کڕیوە بە تایبەت لە ئەڵمانیا، ئەوانەی کە بۆی بەڕێوەدەبەن، کوردە خۆفرۆشەکانی رۆژاوان، ئەوانەی کە نزیكن لە‌ پارتی، ئەوانە سەرپەرەشتی دەکەن.
• ئەم زانیارییانەی سەرەوە، بەڵکو زیاتریش کەریم سنجاری لە سەر لیوا غازی دەیزانێت، ویستبووی دەنگ بکات، بەڵام لەلایەن سیداد بارزانی هە‌ڕە‌شە‌ی لێکرابوو، پێی وتبوو، کە هیچ پە‌یوە‌ندی بە غازییە‌وە نەبێت لە بەر ئەوەی كاری تایبەت بۆ من دە‌كات.
• سەرەڕای ئەوەی لیوا غازی کەسێکی ژمێریاریی و ئیداریە بەڵام ژوورێکی سیخوریشی هەیە، کە زۆر لە هەواڵگەرییەکەی زێڕەڤانی قەبە‌تر و بەهێزترە‌، کاری هەواڵگرییەکەی لیوا غازی ئەوەیە، کە بەڵگە لە سەر گشت ئەندام فەرماندە، گشت بە‌رپرسە‌ سوپاییەکان و گشت ئامرفەوجەکان کۆدەکاتەوە، بۆ نمونە لیوا غازی رۆڵی گرنگی هەبوو بۆ ‌لە‌ناوبردنی پڵنگ كە ‌لە‌ زیندان خنكێنرا، چونكە‌ كێشە‌ی لە‌گە‌ڵ هە‌بوو، تۆمەتێکی بۆ پڵنگ دروست کرد و وتی دزی كردووە‌، دواتر بە ‌پیلان لە‌ نێو زیندان خنكاندیان، چونكە‌ زۆرترین نهێنی غازی و سیداد بارزانی دە‌زانی، کاتێک کە پڵنگ گیرابوو لەسەر تۆمەتی دزیی، ئەویش هە‌ڕە‌شە‌ی لێكردن كە‌ زانیارییە‌كان بڵاو دە‌كاتە‌وە‌ ئە‌گە‌ر ئازادی نە‌كە‌ن، بۆیە ئیتر کوشتیان.


دەستەیەک لە زێڕەڤانان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە