خۆپیشاندان لە شارەکانی ئیران دەستیپێکرد بە دروشمی: مردن بۆ ڕوحانی

Friday, 29/12/2017, 2:04

5002 بینراوە


ڕۆتیرس، بی.بی. سی،  هارەتز، فۆکس نیوس، ئێن، سی، ئار، گەلێک لە سەرچاوەی دی بیانی. بڵاویان کردۆتەوە، کە لە سەرەتای ئەو هەفتەیە، خۆپیشاندان لە شارەکانی ئیران دەستی پێکرد بە تایبەتی لە شاری مەشهەد، بە دروشمی "مەرگ بەر ڕوحانی".  دەسەڵاتدارنی ئیران، توشی شڵەژان هاتوون، بۆ کپ کردنەوەی خۆپیشاندانەکان، پەنایان بردۆتە بەر توند و تیژی دژ بە خۆپیشاندەران.
 میدیا جیهانیەکان، روونیان کردۆتەوە، کە جگە لە هۆکاری سیاسیی، باری ئابووری هۆیەکی سەڕەکییە لەوەی کە دەنگی ناڕەزا لە ئیران بەرزبۆتەوە دژ بە ڕۆحانی!
شایەنی باسە، ئیران یەکێکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی دنیا، لە دەرهێنانی نەوت، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی سوتەمەنی و خواردن بە ڕێژەیەک بەرزبۆتەوە کە ئیرانیەکان توانای دابین کردنی گوزەرانی خێزانەکانیان نییە! بێکاری، گەشەکردنی ماددە هۆشبەرکان لە ئیران لە هەڵکشانە، کە بۆتە هۆکاری نەهامەتیی و برسی بوونی گەلانی ئێران.
ئیران، زلهێزە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەسەڵاتەکانی فرەوان بۆتەوە لە ناوچەکە، یەکێکە لە یارییکەرە ، لە جەنگی سوریا، شەری دژ بە داعش،  ڕووداوەکان و سەرهەڵدانی رێکخراوی تیڕۆرستی لە ناوچەکە.
ئیران بە شا و قەڵای مەزهەبی "شیعە" ناسراوە، ساڵانە بە سەدان هەزار دۆلار دەبەخشێ بە حزبوڵا، حەماس، حەشدی شەعبی، رێکخراوی بدر، عەسائبی ئەهلی حەق، کەتائیبی حزبوڵا، سەرایەی خراسانی، سەید ئەلشوهەدا، کتایبی ئیمام عەلی و چەند هێز و ڕیکخراوی دی لە یەمەن وڵاتانی تری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست! دەرامەت و ئابووریی ئیران تەنیا تەرخان کراوە بۆ هەڵگیرساندنی ئاژاوە، شەڕ، لەناوبردنی کەمە نەتەوەکانی ناوچەکە، نمونە  نەتەوەی کورد.
 لە دەرئەنجامدا، باری ئابووریی ئیران و گوزەرانی ئیرانییەکان سەخت بووە، نرخی خواردن و سوتەمەنی بە رێژەیەک بەرزبۆتەوە، خەڵک لە بارودۆخێکی هەژاری و ناهەمواردا گوزەران دەکات. ئەم خۆپیشاندانە، لە کاتێکدایە، کە ئەمریکاش کەوتۆتە ، دژ بە دەسەڵاتدارانی ئیران. ئەگەر خۆپیشاندانەکان بەردەوام بێت، وا چاوەڕوان دەکرێت ئۆپۆزسیۆنی ئیرانیش لە لایەن زلهێزەکانی دنیا هانبدرێن، خۆپیشاندانەکان سەرتان سەری ئیران بگرێتەوە و چارەنووسی دەسەڵاتی ئیران وەک چارەنووسی ١٩٧٩ی  شای لێبێت!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە