ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەروەی زەوی بەشی پێنجەم

Friday, 29/12/2017, 16:48

4721 بینراوە


بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا

 

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٥٤

 

لە ساڵی ١٩٥٤ دکتۆر " Wilhelm Reich" خەریکی تاقی کردنەوەیەک بوو بە ناوی " cloudbuster equipment"

توانی ئەوە کەشف بکات کە سەرما کاریگەری هەیە لەسەر فڕینی دەڤری فڕیو واتە UFO  ،وە لە هەمان کاتددا توانی ئەوە بدۆزێتەوە کە فێڵ کردنی لە وزەی بایۆلۆجی کاریگەری هەیە لەسەر نەخۆشیە جەستەییەکان ، ئەمەش زۆری نەخایاند تا حوکمەت بیر لەوە بکاتەوە کە دۆزینەوەکانی ئەم دکتۆرە کاریگەری دەبێت لەسەر شڵەقاندنی شەقام، دکتۆر ڕیچ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە دەستگیر کرا، لە کۆتایدا لە نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٥٧ لە زیندانی لویسبێرگ کوژرا.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٥٥

 لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە هۆڵیود دەستیان کرد بە دروست کردنی فلیمێکی دۆکومێنتەری لەسەر دەڤری فڕیو UFO,  ئەمەش بۆ ئەوە بوو کە دەڤری فڕێو نیشانی کۆمەڵگای ئەمریکی بدەن، لە هەمان کاتتدا CIA خەریکی مەوادێکی بێهۆشکەر بوو بۆ کۆنترۆل کردنی مێشک، ئەم پڕۆگرامە لە ساڵی ١٩٥٣ دا بە ڕەسمی ڕێگەی پێ درا لە لایەن دەزگا جاسوسیەکانەوە تاقی کردنەوەی لەسەر بکرێت. ئەم بەرنامەیە ناوی لێنرا " project MKDELTA"، پاش ماوەیەک کەوتنە بەخشینەوەی ئەم مادە بێهۆشکەرە بەسەر خەڵکی ئاسایداو لە دورەوە چاودێریان دەکردن تا بزانن چی کاریگەریەکی هەیە لەسەر خەڵکی ئاسایی. پاش ٣ ساڵ واتە لە ساڵی ١٩٥٦ دا بە هەمان مادە تاقی کردنەوەی نهێنی  لەسەر زیندانیەکان دەکرا.

 

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی گرێبەستێکی کرد لەگەڵ بونەوەری هەسارەکانی تر جۆری ڕەساسی لوت گەورە. بڕیار بوو کە ڕەساسیەکان ژمارەو ناوی ئەو کەسانەی کە دەیان فڕێنن بۆ تاقی کردنەوە بیدەنە دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، لە مانگی ٤- ١٩٥٤ دا ئایسن هاوەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆی دەرکەوت کە ڕەساسیەکان زیاتر مرۆڤ دەبەن وەک لەوەی کە لە گرێ بەستەکەدا هاتوە. وە جگە لە خەڵکی پگەیشتوو ژمارەی منداڵی فڕێنداویش بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بۆوە.

هەر لە ساڵی ١٩٥٥ دا هێنەری کەیسنجەر هەڵبژێردرا بە سەرۆکی دراسە کردنی بونەوەری هەسارەکانی تر،  ئەم  گروپە ناو نرا " JASON society"  لە ژێر فەرمانی ئاسایشی نەتەوەی بە ژمارەی " NSC 5411". پاش ماوەیەک گۆڕانکاری کرا لەم گروپەدا ژمارەکەیشی گۆڕا بۆ " NSC edict 5412/2" ناوەکی گۆڕا بۆ گروپی کوانتیکۆ

" Quantico group". خەڵک بەم گروپەی زانی بەڵام کارەکانیان هەمیشە بە نهێنی مایەوە.

 

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٥٦

 

لە ساڵی ١٩٥٦ دا کاپتنێکی هێزی ئاسانی ئەمریکی بە ناوی ڕودپێلەت " Captain Rudppelt" کتێبێکی نوسی بە ناوی  "Report on Unidentified FlyingObjects"  وە باسی لەوەش کرد کە کۆـەلێک ئەڵمانی کەشتی ئاسمانی زۆر پیشکەوتویان هەیە، ئەم کاپتنە لە ساڵی ١٩٥٣ دا وازی لە کارەکانی هێنا بوو وەک فڕۆکەوان.

 

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٥٧

لە ساڵی ١٩٥٧ دا  " Joseph McCarthy" کە لەم پڕۆژە نهێنیانەدا کاری دەکرد ،  بوو بە کێشەی دەزگا نهێنیەکان، بە زۆر ناردیانە نەخۆشخانەی سەربازی و لەوێ بە شێوازێکی تەم و مژاوی مرد.

هەر لە ساڵی ١٩٥٧ دا باس لەوە کرا گەشە کردنی مرۆڤ دەبێت هۆی نەمانی ژیان لەسەر زەوی، زانایان دەیان  گوت لە سای ٢٠٠٠ کەس ناتوانێت لەسەر زەوی بژی، بۆیە چەند ڕێگا چارەیەکیان دانا.

1-    واز بهێنن با شتەکان بڕوات وەک خۆی بە هیوای ئەوەی زەوی خۆی خۆی چاک بکاتەوە.

2-     جەند شارێک دروست بکەن  لە ژێر زەویدا بۆ چەند کەسێکی تایبەت و هەڵبژاردە.

3-    بگوێزینەوە بۆ هەسارەیەکی تر.

هەڵبژاردەی خاڵی دوو لەگەڵ سێ کرا لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە و چاوەڕوان دەکرا زوو دەست  بکەن بە جێ ەب جێ کردنی ئەم دوو پلانە، پاش ماووەیەکی کەم دەستیان کرد بە جێ بە جێ کردنی ئەم دوو خاڵە.

بۆ ئەوەی خاڵی سێ جێ بە جێ بکرێت پێویستیان بە تەکنەلۆژی بونەوەری هەسارەکانی تر هەبوو وە  کۆنترۆڵ کردنی مێشک و  ئەو بەرنامیە زۆر زۆر گرنگی پێ درا، تا هەرکەسێک ڕازی نەبێت لەنا ودەوڵەتددا ئەمان بە کۆنترۆڵ کردنی مێشک ڕازی بکەن.

 هەر لە ساڵی ١٩٥٧ دا دەستکرا بە ئێش کردن لە ژێر ناوی پڕۆژەی " Project Redlight" لە ناوچەی نیڤادا.

ناوی ئەو بینایەی کاری تێدا دەکرا ناو نرا " DREAMLAND " لە هەمان شوێندا لە ژێر زەویدا شوێنێکی تایبەت کرا بوو بۆ کار کردن لەگەڵ بونەوەری هەسارەکانی تردا.. ناوی ئەم شوێنەش "S-4" بوو، لێرە حوکمەتی ئەمریکی تەکنەلۆژی دەگۆڕیەوە لەگەڵ بونەوەری هەسارەکانی تردا.

 

کۆتایی بە شی پێنجەم

لینکی بەشی چوارەم
لینکی بەشی سێ یەم
لینکی بەشی دووەم
لینکی بەشی یەکەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە