ئێخوانولموسلمین کێن؟

Monday, 01/01/2018, 11:45

4612 بینراوە


ئینگلیزیەکان لە ساڵی ١٩٢٧ رێکخراوەی ئێخوانولموسلمینیان بە دەستی / حەسنولبەننا / دامەزراند. لە ٢ دەیەی ساڵەکانی ١٩٤٠ تا ١٩٥٠ چوارچێوەی سیاسی وکۆمەڵایەتی ئەو رێکخراوەیان لە ڕێگای / سەید قوتب / تێئۆریزە کرد.
لە دەیەی ساڵی ١٩٦٠ترۆری فیزیکیی جەماڵ عەبدولناسر بە دەستی ئیخوانییەکان ناکام ماو نەگەیشتە ئامانج. دوای ئەو ترۆرە ناکامە سەید قوتب لە سێدارە درا. بەڵام سیستمی سیاسی ئێخوانیەکان هەر پەرەی پێدرا.
لە دەیەی ١٩٨٠ / ئەنوەر سادات / بە هاوکاریی ئینگلیزیەکان گەیشتە دەسەڵات و بە پێچەوانەی فکریی جەماڵ عەبدولناسر، ئێخوانەکانی لە زیندان ئازاد کرد. ئەوان رێگایان پێدرا لایەنگری زیاتر بۆ خۆیان وەرگرن. تەنانەت پلە و مقامی دەوڵەتیش بە چەنگ بێنن. بەڵام پاشآن هەر ئەنەوەر سادات بوو کە بوو بە یەکەم قوربانیی دەستی ئێخوانییەکان وترۆرکرا!
ئێخوانییەکان لە نەبونی دێمۆکڕاسی وهەڵسوکەوتی ئازادی سیاسی بۆ حیزبەکان و رەوتە سیاسی میللی دێمۆکڕاتیک و دژە داگیرکاری چەپ بوونە مەیدانداری یەکەم و بێ رکابەر. ئەوان نە تەنیا لە میسر بەڵكو باڵیان هاویشتە سەراسەی وڵاتانی ئیسلامی و لە هەر وڵاتیك لە سەر ناوێکدا بە جودا کارو چالاکیان بە رێوە دەبرد.
ئێخوانییەکانی تورک دوای سەرنەکەوتنەکانی سەرەتایی لە دەیەی ١٩٩٠ توانیان تورکیەی کەماڵی بخەنە ژێر چەنگی خۆیان. لە دەیەی دووهەمیش هزری پەنگاو خواردووی ئێخوانیەکانی جیهانی، شێخە نەفتیەکان عەڕەب، داگیرکارانی رۆژئاوا، شەمشەمە کوێرەکانی قووڵایی سەدەکان سەریان وەدەر ناو ولە ژێر ناوەکانی، داعش ، جێبهەتولنوسرە، ئەحڕارولشام، فێرقەی سوڵتان موراد، نوورەددین زەنگی وکوردە بە کرێگیراوەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریە / ئە،نە ،کە ،سە / قۆناغێکی تازەیان دەست پێکردوە. بەڵام کوردەکانی هوشیاری رۆژئاوا و سووریە خەویان لێ زڕادون وئیزن نادەن ئەوانە سەرکەوتوویی بە دەست بێنن.
لە نووسینی: ریزدار نەوید دانش پوویان.
وەرگێڕانەوە بۆ زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
سندووقی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە