ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەروەی زەوی بەشی شەشەم

Monday, 01/01/2018, 12:01

5884 بینراوە


بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٥٨
لە ساڵی ١٩٥٨ دا کۆمەڵێک زانای نێودەوڵەتی  بەڕێکەوتن بۆ جەمسەری باکور، دوو کێشە هەبوو کە دەبوو چاودێری بکەن یەکەمیان کیشەی ئەڵمانیەکان بوو لە جەمسەری باکو  کە بنکەیان هەبوو ( لە کاتی هیتلەر چەند تاقیگەیەکیان کردەوە لە جەمسەری باکور) پاش تەسلیم بونی ئەڵمانیا ئەمانە هەر بەردەوام بوون لە کارەکانیان.
کێشەی دوەم کێشەی بونەوەری هەسارەکانی تر بوو، بۆیان دەرکەوت کە چەند جۆرێک لە بونەوەر لە ژێر زەوی ژیان دەکەن و ئەوانن جار جار دێنە سەر زەوی.. یەکەمیان جۆری ڕەپتیلیەن  بوو دوەمیان جۆری رەساسی .
کارکردن لە خاڵی دوو سێ بەشی پێنەجەم بەردەوام بوو.
کە بریتی بوو لەم دوو خاڵە:
2-     جەند شارێک دروست بکەن  لە ژێر زەویدا بۆ چەند کەسێکی تایبەت و هەڵبژاردە.
3-    بگوێزینەوە بۆ هەسارەیەکی تر.


ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٥٩

لە ساڵی ١٩٥٩ دا کۆمپانیای " RAND Corporation" چەدن کۆنفرانسێکی کرد لەسەر دروست کردنی بینا لە ژێر زەویدا. ئەم کۆنفرانسە لە لایەن چەند لایەنێکی سەربازیەوە ڕێک خرا بوو لەگەڵ گەورە کۆمپانیای بیناسازی 
" Bechtel"    بڕیار بوو پڕۆژەکان لە ماوەی یەک ساڵدا دەست پێ بکات، کۆنەکان کە دەستی پێ کرابوو بڕیار درا بە زوی تەواو بکرێت و تازەکانیش دەست پێ بکات. پارەی ئەم پڕۆژانە لە بودجەی جێگاو ڕێگای سەرۆک کۆمار دابین کران. وە بەشیکی ئەم بودجەیە لە لایەن سی ئای ئەی دابین کرا، کە بە دزیەوە خەریکی هێنان و فرۆشتنی مەوادی مخەدر بوون. ئەمەش سەرپەرشتی دەکرا لە لایەن گروپی " MJ-12"  ئەم بەرنامانە بەردەوام بوون تا ساڵی ١٩٨٩ نزیکەی ٧٥ بینای زەخمیان لە ژێر زەوید ادروست کرد.
هەر لە ساڵی ١٩٥٩ دا " Joseph Brya" کارمەندی سی ئای ئەی لە پڕۆژەکانی شەڕی دەرونی ، چاوپێکەوتنی کرد لەگەڵ مەیجەر " Donald Keyhoe" پاش قسە کردن کێشە کەوتە نیوانیان لەسەر مەسەلەی UFO  ئەو زانیاریانەی پەیوەستە بەو باسە..  کۆیا ئامادە نەبوو کۆبونەوە لەگەڵ " Edward Ruppelt" بکات ئەمەش وای کرد کێشەکان هێندەی تر ئاڵۆز ببن لەبەر ئەوەی ڕوپڵێت زانیاری زۆری لابوو لەسەر UFO  بونەوەری هەسارەکانی تر.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٦٠ 

لە ساڵی ١٩٦٠ دا " Edward Ruppelt" بە جەلتە مرد ئەمەش مردنێکی زۆر تەم و مژاوی بوو دیار بوو کە بە دەسیسەی سی ئای ئەی کرابوو. لە هەمان ساڵدا پڕۆژەی " Project Aquarius" دەستی پێکرد،  ئەم گروپە کاریان ئەوە بوو کە زنیاری کۆبکەنەوە لەسەر تەکنەلۆژی پزیشکی و تەکنەلۆژی تەکنیکی لەو بونەوەرانەی کە پەیوەندیان بە ئەمریکاوە هەیە لەگەل ئەو دەڤرانەی کە کەوتبونە خوارەوەو دەست ئەمریکا کەوتبوون. ئەم پڕۆژەیەش لە لایەن  ئێن ئێس ئەی NSA یەوە بەڕێوە دەچوو بودجەکەشی لەلایەن ئەوانەوە دابین کرابوو.
ئەو سەردەمە ڕۆناڵد ڕەیگن پارێزگاری کالیفۆرنیا بوو، سکرتێرە تایبەتەکەی کاتی خۆی وەرگێڕی ئەڵمانیەکان بوو لە جەنگی جیهانی دوو، یەکێک لەوانەی تەرجومەی بۆ کردبوو ئایخ مان بوو." Eichmann" ئایخ مان لە لایەن ئیسرائیلەوە فڕێندرا بۆ ئیسرائیل و لە وێ دادگایی کرا لەسەر تاوانەکانی دژ بە جولەکە لە کەمپی نازیەکان.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٦١

لە ساڵی ١٩٦١ دا ڕاداری  "Cape Canaveral/Kennedy" کەشتەیەکی ئاسمانی بینی کە دوای ساروخێک کەوتبوو لەسەر ئۆقیانوس، ئەو ساروخە یەکەمین تێستی ساروخی ئەمریکی بوو. لە هەمان کاتتدا فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە کە فڕۆکەی کەسی ’"Vice-president Johnson's " بوو، لە کاتی کەوتنە خوارەوەی ئەم فڕۆەکەیە بە هەمان شێوە UFO  لە نزیکیەوە بینرا بوو.( ئەمەش ئەوە دەردەخات هەرکەس دژی بونەوەرەکان بوایە لە ناو حوکمەت بە شێوەیەک لە شیوەکان لەناو دەبرا)
هەر لە ساڵی ١٩٦١ دا جۆن کەنەدی هەڵبژێردرا بە سەرۆک کۆمار. 
یەکەمین داواکاری کەنەدی لە "NORAD" ئەوە بوو کە هیچ زانیاریەک لەسەر بونەوەری هەسارەکانی ترو پرسی UFO  بڵاو نەکاتەوە. تاقی کردنەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ئوڵترا سۆنیک و مێشک و ئیلوسیۆن لە لایەن زانکۆکانەوە دەکرا.
دۆناڵند کۆیهۆ "Donald Keyhoe" دەستی کرد بە ناردنی زنیاری بۆ کۆنگرێس لەسەر ٢٢١ سەربازی ئەمریکی کە چیپ کرابوون و زانیاریان لەسەر کۆدەکرایەوە.
هەر لە ساڵی ١٩٦١ دا، لیژنەیەک پێک هێنرا لە سەر پرسی UFO  . ئەم کێشەیە دوبارە باس کرایەوەو بۆیان دەرکەوت کە کێشەی UFO کاتیە  و دوای ماوەیەک نامێنێت و کەس باسی لێوە ناکات، کەنەدەی حاڵەتەکانی بە دڵ نەبوو چەند  دەزگایەک هەبوون کاریان لەسەر ئەم باسە دەکرد ، کەنەدەی لەوە دەترسا نهێنیەکە باس بکریت و بکەەوێتە بەرچاوی خەڵک.
لە ساڵی ١٩٦٢ کۆبونەوە بوو لە نیووان کەنەدی و "Bilderbergers" بۆ ئەوەی باسی ئەم کێشەیە بکەن.




کۆتایی بەشی شەشەم




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە