کادێرێکی پاراستن داوای دوورخستنەوەی ئەدهەم بارزانی دەکات لە سلێمانی

Saturday, 06/01/2018, 0:38

8695 بینراوە


ئالان حەمە سعید مامۆستای زانکۆ لە سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها بەرپرسی مەکتەبی ریکخستنی ئەنجومەن. ئەم کەسە هەر لەبەر ئەوەی دکتۆرا و مامۆستای زانکۆیە، بۆیە پارتی دڵیان پێیدا چووە، هاتن ئەو هەموو پلە و پۆستەیان پێیدا، ویستیان خۆیانی پێوە هەلبکێشن، تا بڵێن ئێمەی پارتیی تەنیا کەسە نەخوێنەوار و بێ ئەقڵەکان لەگەڵماندا نیین، ئەوەتا ئەو مامۆستا و دکتۆرەشمان لەگەڵدایە بەتایبەتی لە سلێمانی، دەنا مەعقول چییە، کە پێش دوو ساڵ لەمەوبەر ئەم دکتۆرە لەناو پارتییدا هیچ نەبوو، بەڵام دوایی بە بڕیارێکی پاراستن راستەوخۆ ئەو هەموو پلە و پۆستەیان بۆ وەرگرت، کە سەرجەم پارتییەکانی سلێمانی توشی شۆک بوون؟ زۆربەیان دەیان گوت، ئەم کابرایە لە ژیانییدا لە رێکخستنەکانی پارتیی کاری نەکردووە. بۆ نهێنی ئەمە دەمەوێت ئەوەش ئاشکرا بکەم، کەوا ناوبراو لەلایەن هێمن هەورامییەوە بە مەسرور بارزانی ناسێندرا و هەر هێمنیش بووە کەفیلی بە پاساوی ئەوەی کە پێویستە لە نێو زانکۆ و چینی خویندەوار کادیر دروست بکەین کاکە ئالان کەسێکی گونجاوە دەتوانێت ئەو کارە بکات!
لە کوردستانپۆستدا هەواڵێکم خوێندەوە بڕگەی هەواڵێک سەرنجی راکێشام، بۆیە منیش ئەم بابەتەم نووسی تا تیشک بخەمە چەند کۆمەڵێک زانیاریی، پێش ئەوەی زانیارییەکان ئاشکرا بکەم ئەو بڕگە هەواڵەی کوردستانپۆست دەنووسمەوە:
سەرچاوەکە دەڵێت، هەروەها بنەماڵەی بارزانی لەلایەکی دیکەوە خۆیان کۆدەکەنەوە، ترسیان لە مانگرتن و خۆپیشاندانیی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان هەیە، کە زیاتر تەشەنە بکات، بۆیە بەمزوانە ئەدەهەم بارزانیش لە سلێمانی رادەکات و دەیهێننەوە، لە شوێنی ئەو بڕیارە عارف تەیفور دابنێن، لە ترسی ئەوەی وەک سەرچاوەکە دەڵێت بیستوویەتی، کە کەسێک لە خۆپیشاندەرەکان هەڕەشەی کردووە و بە تەلەفون بە بەرپرسێکی پاراستنی وتووە لە سلێمانی کەوا ئەدهەم بارزانی بە جامانە سورەکەی خۆی لەناو بارەگای پارتیی لە سلێمانی هەڵدەواسن، ئەوەش یەکێک بووە لەو هۆیانەی، کە ئەدەهەم داوای کردووە و  زێڕەڤانیش گەیشتۆتە سلێمانی. (کلیکی تەواوی هەواڵەکە لێرەوە بکە)
--------------------
لە راپۆرتێکی کۆتایی ساڵی 2017 کە لە سەرەتای مانگی 12 ئالان حەمە سعید بۆ پاراستنی ناردووە باسی ئەوەی کردووە ، کە پێویستە بە زووترین کات گۆڕانکاری لە سەرکردایەتی پارتیدا بکرێت، چونکە زروفی پارتی لە سلێمانی باش نییە. لە راپۆرتەکەی جەنابی ئەم دکتۆرە، بریتییە لە چەند خاڵێک باسی ئەوەی کردووە، کە سەرەتای گۆڕانکارییەکان پێویستە شێخ ئەدهەم بارزانی لە سلێمانی دوور بخرێتەوە، لە بەر ئەوەی کەسێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی باشە، نەوەک بۆ شارێکی رۆشنبیری وەک سلێمانی.
لەو راپۆرتەدا ئالان حەمە سعید باسی ئەوەی کردووە، کە لەگەڵ شێخ ئەدهەم بۆ سەرجەم سەردان و کۆڕ و کۆبوونەوەکان ئامادە بووە، بەڵام ناوبراو مستەوای نییە، بۆیە ئاستەنگی جەماوەری پارتی رۆژ بەرۆژ لە دابەزیندایە، جگە لەوە مانگانە بەتایبەتی لە 10 مانگەوە دارایی هیچ بڕە پارەکی نییە، کە بەناوی هاوکاری بۆ پاسەوان و کەسە نزیکەکانی خۆی پێشتر سەرفی دەکرد.
لە راپۆرتەکەدا وا هاتووە کە پێوستە بەزووترین کات ستافی ئەنجومەن بگۆڕدرێت جیا لە عەتای شیخ حەسەن، کە ئالان حەمە سەعید بە کەسێکی لێهاتووی ناساندووە. لە هەمان کاتدا باسی خراپی هەریەک لە رزگاری ئەژی گۆران و فارس نەورۆڵی کردووە وتویەتی ئەم دوانە زۆر بێ مستەوان، هەروەها نەزیرە حەمە وەیس ناسراو بە (نازە) ئەمیشی بە ئافرەتیکی نەزان پێناسە کردووە. بە پێچەوانەوە سەبارەت بە سەعید بەرپرسی لقی چواری کردووە، بە باشی زانیوە لە جاو ئەوانی دیکەدا،کە بەشێک لە کارگێڕەکانی لقی 4 لە ئاست بەرپرسیارەتییدا نیین، بەهەڵەی زانیووە، کە دانای کوڕی جەزای علی کاتب ئەندامی ئەنجومەنی محافەزەی سلیمانی پۆستی حکومیی هەبیت و لە هەمانکاتیشداکارگێڕ لقیش بێت، بۆیە پێشنیاری کردووە، کە تەنیا دەوامی فەرمی ئەنجومەنی پارێزگا بکات، دەرفەت بدرێت کەسێکی دیکە ببێتە گارگێڕی لق، بۆ ئەمە ئاگاداری کردوونەتەوە، کە شتێکی خراپە لە ئیستادا دانا جەزای عەلی کاتب خۆی بۆ پۆستی ئەندامی پەرلەمانیش ئامادە کردووە، ئەمەی بە شتێکی هەڵە زانیوە، چونکە کەسێک دووجار خۆی بۆ پۆست بپاڵێوێت و کاریکی باش نییە . هەروەها پێی باش بووە هەریەک لە حەسەن جەباری و رەئوف رەباتی حەمە کارگێرانی لق بگوازرێنەوە بۆ لقی21، چونکە لقی 21 پێویستی بە ستافێکی تازە هەیە و بە پێویستی زانیوە بەرپرسی لقی 21 فازل رەئوف بگۆڕدرێت، هەروەها بە باشی زانیوە، کە فازل بەشارەتی بەرپرسی لقی 12 دوربخرێتەوە پێی وایە لە نێو کادیرانی لقی 12 کەسێکی ئێسک قورس و خۆشەویست نییە، تەنانەت خەڵکی ئاسایی هەڵەبجە زۆر رقیان لێی دەبێتەوە. 
بە شێوەیکی گشتی د. ئالان حەمە سعید ئەو داواکاریانەی هەبووە ..... ئەوەی کە لە کوردستانپۆست بڵاوکراوەتەوە سەرجەمی هەواڵەکە راستن، دیارە کوردستانپۆست ئاگاداری وردەکارییەکانە، منیش ئەمانەم بۆ زیادکرد، چونکە لەگەڵ ناردنی ئەو راپۆرتە، یەکسەر مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن فازل میرانی ئاگادارکردۆتەوە، کە فەرمانێک بۆ لابردنی شیخ ئەدهەم دەربکات و بە شێوەیەکی کاتیی عارف تەیفور دابنرێت، لە گەڵییدا ئالان حەمە سعید زۆربەی ئیشەکانی سلیمانیش بکات، هەر بە پێی ئەو بڕیارە هەریەک لە قادر قاچاخ کرایە بەرپرسی لقی شێخان، کەمال کرکوکی بوو بە بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک و گەرمیان، عارف تەیفوریش بوو بە  ئەنجومەنەی سەرکردایەتی سلێمانی و هەڵەبجە، بەڵام لە ماوەی شەو و رۆژێکدا بڕیاری لادانی شیخ ئەدهەم هەڵوەشایەوە، بەپێی قسەی مەسرور، گوایە ئێوارەکەی مەسعود بارزانی باوکی رازی کردووە، کە بەگۆڕینی شیخ ئەدهەم، بەڵام وەکو مەسرور دەڵێت بۆ رۆژی دوایی نیوەڕۆکەی مسعود بارزانی پەشیمان بۆتەوە لە گۆڕینی شێخ ئەدهەم لەو رۆژەوە ئیتر شێخ ئەدهەم تەواو دڵگران بووە وا پێ دەچێت کۆمەڵێک سەردان و گەرانی هەیە بەسەر مالی شەهیدان و کەسایەتی دەڤەری سلێمانی پاشان بەناوی نەخۆشییەوە خۆی دەست لەکار دەکێشێتەوە.
لە کۆتاییدا بۆ زانیاریی هەموو لایەک، دەڵێم کوردستانپۆست کاریگەریی زۆری هەیە، کە زۆر جار پێش وەخت هەر هەواڵ و زانییاریەک بڵاوکرابێتەوە، یەکسەر پارتیی بۆ بەدروخستەوەی پەشیمان بۆتەوە و پێچەوانەکەی کردووە. ئێمە لە پاراستن  ئاگاداری زۆر شتین و پێمان سەیرە کە لە ناوماندا ئەو هەموو هەواڵانە دزە دەکەنە کوردستانپۆست و پێ دەزانێت. منیش بڕیارم دا ئیتر هاریکارییان بکەم.
تێبینی: وەک نووسەرێک بۆ ئەو هەواڵ و زانیارییانەی سەرەوە خۆمتان پێ دەناسێنم وەکو:
کادیرێکی پارتی  و  پاراستن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە