ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەروەی زەوی بەشی حەوتەم

Saturday, 06/01/2018, 18:15

5037 بینراوە


 بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا

 

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٦٢

 ساڵی ١٩٦٢ ئەو ساڵە بوو کە دانیشتوانی ئەمریکا سەیریان دەکرد کە چۆن "John Glenn" جۆن گڵین لە بۆشاییەکانی ئاسمان بە چوار دەوری زەویدا دەسوڕایەوە ئەمەش یەکێک بوو لە بەرنامەکانی بۆشایی ئاسمان بە ناوی  "space program" ، ویستیان لەم ڕێگایەوە پارە کۆبکەنەوە بۆ پڕۆژە شاراوەکان. یەکێک لەم  پڕۆژانەی کە ئەو کات کاری تێدا دەکرا تەکنەلۆژی بێگانەکانی دەرەوەی زەوی بوو.

لە هەمان ساڵدا یەکەمین کەشتی ئاسمانی ىچوک نێردرایە سەر هەسارەی مارس و بۆیان دەرکەوت کە ئەتمۆسفیری هەسارەی مارس بۆ ژیانی مۆرڤ دەست دەدات..بۆیە ئەڵتەرنەتفی سێ یەم کە پێشتر بەرنامە ڕێزی بۆکرابوو دوبارە گفتوگۆی لەسەر کرایەوە.لە هەمان کاتددا جەند دەڤرێکی فڕیو دەبینرا لە ناوچەی " Dulce, New Mexico" ، ئەو ناوچەیە بە ناوچەی بنکەی بونەوەری هەسارەکانی ترو دەوڵەتی ئەمرکی ناوزەند دەکرێت.

 

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٦٣

 لە ساڵی ١٩٦٣ دا چەند کەنەدی مەرجێکی دانا بۆ ڕێکخراوی “MJ12” ، ئەم ڕێکخراوە  هیچ یەک لە مەرجەکانی پێ قبوڵ نەکرا ، هەربۆیە بڕیاریاندا کە دەبێت کەنەدی بکوژرێت.

ئەمەش پەیوەندی هەیە بەوەی لە ئەمریکا دامو دەزگای دەوڵەت  ڕیزبەندی پلەییان هەیە،  پاشان پلەی نهێنیش هەیە.. پلە نهێنیەکان دابەش دەکرێن بۆ ٣٤ پلە.. سەرۆک کۆمار تەنها پلەی ١٤ هەمینی هەیە..ڕێکخراوی MJ12 تاکە ڕێکخراوە کە پلەی ٣٤ هەیە. نمونە کارمەندێکی CIA پلەی ٦ ی هەیە..ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانی پلەی ٨/٩ هەیە...هتد

ئەو کاتە ئەمریکا دەڤری فڕیوی بەرهەم هێنابوو، ساڵی ١٩٦٣ هەمان ساڵ بوو کە کەسێک فڕێندرابوو توانی بگەڕێتەوە باس لەوەبکات کە لە شوێنێکدا بووە لە ژێر زەویدا و بینای تێدا بوە لەو شوێنەدا مرۆڤ و بونەوەر پێکەوە کاریان دەکرد.

ئەمەش بوە یەکەمین جار کە باس لەوە بکرێت چەند بنکەیەکی نهێنی هەیە لەژێر زەویدا ، ئەمەش لە بەڵگەکانی دوڵەس " DulcePapers" باسی لێوە کراوە. بەهەمان شیوە باسیان لە چەند بنکەیەکی تری هاوبەش دەکرد کە لە مەکسیک بوو

شوێنی تایقگە لەسەر جەستەی مرۆڤ

Albuquerque, New Mexico"  لەم بنکانەدا تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤ و جەستەی مرۆڤ دەکرا، ئەم زانیاریانەش لە لایەن کەسانێکەوە بڵاو کرایەوە کە لەو بنکانەدا بە نهێنی کاریان کردوە.. ئەم بنکانە کاری تێدا دەکرا لە ساڵی ١٩٦٣ وە تاوەکو ساڵی ١٩٨٩.

پاش مانگێک لە کوشتنی کەنەدی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، " Bilderbergers" دوبارە کۆبونەوەیان ئەنجام داو باسیان لە پلانەکانیان کرد بۆ ئایندە. لە بەریتانیا دەستکرا بە لێکۆڵینەوەی کۆنترۆڵ کردنی مێشك، ئەم تاقی کردنەوەو لێکۆڵینەوانە کەوتە ژێر دەستی وەزیری جەنگ. کەیسی فڕاندنی " Lonnie Zamora's " زیاتر چاوی خەڵکی بەریتانی کردنەوە دەربارەی بونەوەری هەسارەکانی تر.

 

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٦٤

لە مانگی ئەپرێڵی ١٩٦٤ دا ڕادەرەکانی کەیپ کەنەدی چەند دەڤرێکی فڕیویان بەدی کرد لەسەر شاشەی ڕادەرەکانیان، ئەمەش لە نزیک شوێنێک بوو بە ناوی " Gemini capsule" . لە ١٠-٤-١٩٦٤ دا ، دوو کەسی سەربە دەزگای هەواڵگری لە ژێر ناوی پڕۆژەی پلاتۆ " Project Plato" کۆبونەوەیان کرد لەگەڵ بونەوەری هەسارەکانی تر لە بیابانەکانی مەکسیک وە توانیان کاتێک دیاری بکەن بۆ کۆبونەوەی ئایندە (٢٥-٤-١٩٦٤) لە بنکەی فڕۆکەوانی  هۆڵۆمان نیو مەکسیک " Holloman AFB, NewMexico". ئەم چاوپێکەوتنە بۆ ئەوە بوو ئەو کێشانەی دروست بوە لەگەل ڕەساسی لوت گەورە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.

 

لە مانگی پێنجی ١٩٦٤ دا کتێبی حوکمەتی سێبەر  "The Invisible Government " دەرچوو، زانیاری زۆر بڵاو کرایەوە لەسەر سی ئای ئەی CIA  بۆ کۆمەڵگای ئەمریکی.

لە هاوینی ساڵی ١٩٦٤ دا پارچەیەک کانزا لە سۆکۆرۆ کەوتە خوارەوە و برا بۆ لێکۆڵینەوە .  زانای تایقیگە ناسراوە بە " Scientist Ray Stanford" گوتی ئەم کانزایە کانزایەکی نەناسراوە لە لایەن مرۆڤەوە. پاش پازدە ڕۆژ دوای ئەوەی ڕەی گوتی ئەم کانزایە کانزایەکی نەناسراوە..ناسا بڵاوکردنەوەیەکی کرد کە گوایا ئەو کانزایەی کە ڕەی دەڵێت نەناسراوە سلیکۆنە.

لە ١٧ سێپتەمبەری ١٩٦٤ دا  راپۆرتەکانی لیژنەی وارن "Warren Commission" بڵاو کرایەوە. ئەمەش دەربارەی کوشتنەکەی کەنەدی بوو، مەبەست لەم راپۆرتە ئەوە بوو کە خەڵکی ئەمریکی کەمێک ئەهوەن بکەنەوە و کوشتنەکەی کەنەدی دیزە بە دەرخون بکەن.

لە مانگی دیسەمبەری ١٩٦٤ دا دوبارە دەڤرە فڕیوەکان دەرکەوتنەوە لە دەوروبەری فڕۆەکخانەی سەربازی

"Pautexent Naval AirStation in Maryland." مەریلاند.

 

کۆتایی بەشی حەوتەم


لینکی بەشی شەشەم
لینکی بەشی پێنجەم
لینکی بەشی چوارەم
لینکی بەشی سێ یەم
لینکی بەشی دووەم
لینکی بەشی یەکەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە