کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زانیاریی دیکە بزانیت


کورد و ئەقڵانییەتی ستڕاتیژیکی

Sunday, 01.07.2018, 0:43

905 بینراوە


بەشآر ئەسەد کوردەکانی / یە،پە،گە/ لە سووریە بە خائین وئامرازی بیانی پێناسە دەکات. ئەوە تووندترین پێناسەیەکە لە سەرۆککۆماری وڵاتی سووریە تا ئێستێ کە بە دژی یە، پە، گە . بەکاری هێناوە. کورد لە سوریە بە ڕادەی لە سەتای ٣٠ (30%) لە خاکی سووریای خستۆتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. / رۆژئاوای کوردستان /. ئەوە لە حالێکدایە کە ساڵانی پێشوو بەشێک لە ئۆپۆزیسیونی سووریە وکوردەکانی سەر بە بارزانی بەوانیان دەگووت: خائین وئامرازی پیادە نیزامی بەشآر ئەسەد!
راستیەکان چین؟ کوردەکان دەگەڵ دەوڵەتن یانژی دژی دەوڵەت؟ بۆ لە بارەی کوردەکانی سووریە لێکدانەوەی دژوخراپ دەگووترێ؟ جوابی ئەو پرسیارانە بە ئەقڵی / نەزەری / نادرێتەوە.ئەقڵی نەزەری مەودای دادپەروەریی لە بارەی راستیەکان ورووداوە درۆکان ناگەیەنێتە ئامانج. بە گشتی لە دونیای سیاسەت ولە بارودۆخی تایبەتمەندیەکانی ئاڵٶزی سووریە دەتوانین هەڵسەنگاندنەکانی هەیی لە وەها عەقڵانەتیەک بە کاربهێنین.سیاسەتی کرداریی / عەمەلی / شوێنی خێر و شەڕ و حەق و ناحەق نییە.
بەڵکوم گۆڕەپانێکە بۆ بە دەست هێنانی بەرژەوەندیی وزۆرترین هێز بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان. کوردەکانی سووریە لە کاتە سەرەتاییەکانی ئاڵٶزیەکاندا بە عەقڵانییەتی / ستڕاتیژیی/ هاتنە مەیدان. ئەقڵانییەتی ستڕاتیژیکی شێوەیەکە لە ئەقڵانییەتی / کرداری یان عەمەلی/ کە زیاتر لە وەی کە سرنج بداتە باشی یان خراپی یا شەڕ، بیر لە گەیشتن بە ئامانج ومەبەست دەکاتەوە.لە سەردەمانێکی کەمدا بە کەمترین خەسار لەو باروودۆخەدا سیاسەتی بون ونەبون دیاری دەکا.
هەر بۆیە شێوەی رووبە رو بوونەوەی کوردەکانی عێڕاق وسووریە دەگەڵ پرسە مەزنەکاندا لە سیاسەت جودا لە یەکتر بووە. کوردەکانی عێڕاق لە رووداوی رێفڕآندۆمدا ئەو دوو بابەتەیان تێکەڵ بە یەکتر کرد وتووشی هەڵەی مەزنی سیاسی هاتن! دروستبونی یەک بابەت بە مانای بە جێ گەیاندنی ئەو بابەتە نییە. کوردەکانی سووریە بە زانا بون لە سەر ئاڵٶزیەکان وریزبەندیی ئاڵۆگۆڕەکانی سووریە وبەرتەسکیی سیاسەت وجوغڕافیا، خۆیان لە سەرەتاوە بە ئەقڵانییەتی سیاسی چوونە پێشێ.خۆیان لە ئەقڵانییەتی نەزەری دوور خستەوە.
لە راستیدا کوردەکانی سوریە ئەقڵی نەزەریان تەنیا بۆ دروستکردنی ویترینێکی / و: رواڵەتی/ سیاسی وسرنجڕاکێش بۆ دۆزەخی سووریا بە کارهێنا.لابردنی ئاگایانەی سکولاریسم وپشتیوانی لە مافی ژن و کەمینەکانی دیکە ولایەنەکانی دیکە وتێپەڕاندنی رواڵەتی لە سیستمی کلاسیکیی خاوەن دەسەڵات، دەست کەوتەکانی ئەو سیاسەتە ئەقڵانییەتەیە بووە. بەڵام ئەوە بەشێکی کەمە لە رووداوەکان. دینام وهێزی سەرەکی ئەو ئەزموونە ئەقڵانییەتی ستراتیژیی بووە کە لە لایان قەندیلەوە کە تا عەفرین کە لە چوارچێوەیەکی سەرەکی وسرنجڕاکێشدا خۆی دەبینێتەوە وپەیوەستەیشە بە دەسەڵاتی راستەوخۆی گەل.
رۆژێک دەگەڵ بەشار ئەسەد هاوسەنگەر دەبن ورۆژێکیش دژی ئەو دەبن. دەگەڵ ئۆپۆزیسیونی ئیسلامگەرا دژی داعش دەبنە هاوپەیمان، سەرەڕای نزیکبوونەوە لە گەڵ سەرۆکی رووسیە / پووتین / هاوکات بوونەتە سەرەکیترین هاوپەیمان و هێزی شەڕ دەگەڵ ئامریکا. کوردەکانی سوریە، ناسیونالیزم مەحکوم دەکەن، بەڵام لە کردوەداهێزی سەرەکی پێشبردنی جۆرێک لە ناوەرۆکی ناسیونالیزمە.
هەتا ئیڕە ڕێبازی ئەو ستڕتاتیژییە جوابی داوەتەوە وتووڕەیی بەشار ئەسەد بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە بۆ ئەو رێکارە دروستە. کوردەکانی عێڕاق / و: پاڕتی ویەکێتی/ بێ داهاتوویەکی خاوەن ستڕاتیژی ودوورناسی خۆیان لە کایەی رێفڕاندۆم داودەیانگووت: سەربەخۆیی مافی خۆمانە! بەڵام بە بێ رەچاوکردنی بناوانی ستڕاتیژی، ماف وەردەگیرێ نەوەک ئەوەی کە ماف بدرێ.چون دەوڵەت بەهێز دادەمەزرێ نەک نە قسەکردن. لە تەڵاقی سیاسی لەوانەیە تێپەڕێنێکی ئەخلاقی و مافی مرۆڤیی بێ. بەڵام بەکار هێنانی وی لە سیستمی ناونەتەوەییدا وێنەی داخوازیی ژن ومێردە دەچێ لە کڵێسایەکی کاتولیکەکاندا لە سەدەکانی پێش ژیانی هاوبەشی ومافی شارستانییەتی.
گومان لەوەدا نییە کە کوردەکان لە سوریە وعێڕاق ئامانجی وەک هەوییان هەیە. بەڵام لە دوو چوار چێوەی جودالە یەکتر.عەقڵی نەزەری بۆ بەکار هێنانی لێکدانەوە وبارودۆخی جیهانی بە کار دەهێنرێ. بەڵام ئەقڵی / کرداری یان عەمەلی / دەبێ خاوەنی ستڕاتیژی بێ بۆ ئاڵۆۆگۆڕەکانی ناوچەیی وجیهانی.کایەی سیاسی لە سووریە وێنەی جۆڕێک کایەی لە سەر گورێسێکی باریک کە دیار نییە دەگاتە ئامانج. ئایا دەپسێ یان ناپسێ؟
تا ئێڕە کاری کوردەکانی سووریە باشتر چٶتە پێشێ تا کوردەکانی عێڕاق / و: بارزانی وتاڵەبانییەکان /. بە گووتەی (دەنگ شیا ئۆپینگ) رێبەری چاکسازیی کرداریی وڵاتی چین کە دەڵێ: گرینگ رەنگی پشیلەکە نییە، گرینگ ئەوەیە کە مشکەکە بگیرێ. ئەو ئەزموونە لە لایان کوردەکانی عێڕاق وەرنەگیراو فێری نەبوون.
لە نووسینی: رێزدار دکتور سەلاحەدین خەدیو.
وەرگێران بۆ زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
سندووقی: کوردستانپۆست.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 3.5/5)