بە رزانی و نەزانی دوو دیوی دراوێک

Monday, 08/01/2018, 2:38

3431 بینراوە


بە زاتی خوا بۆ سوکایەتی ناڵێم بەڵام کاکە ئەمە راستیە ئەو مەسعود بەرزانیە هەر زۆر زۆر نەزانە .. با بزانین چۆن؟!
ئاخر نەزانینیش خۆ پلە بەندی هەیە.. نەزانیی ئەو کابرایە لە خواری خواری خواری هەمو نەزان و نەزانینەکانەوەیە، تکایە خوێنە ری بەڕێز وا بیر مەکەرەوە ئەم نوسینە زمانێکی سادەیەو بابەتەکە لا کۆڵانیە و بۆ سوکایەتیە، نە خێر خوێنەری هێژا.. پێسیتە بزانین کە ئێمە ی کوردی ئەوڕۆ سەدەی بیست و یەکەم هەم خۆمان و هەمیش کات و چەرخەکەمان زۆر جیاواز ترین لە سەردەم و خەڵکانی پێش خۆمان و باوو باپیرانمان، بۆیە زۆر گرنگە بیر کردنەوەو دنیا بینیشمان جیاواز بێت و دور بێت لە دەمارگیری نەتەوایەتی و حیزبایەتی و چی و چی تاد...
بروا ناکەم هیچ کوردێک لەم پەڕی چەپەوە تا ئەولای راست. حەز نەکات سەرکردە کوردەکان زیرەک و زانا و دڵسۆزی گەل و ووڵات و بلیمەت و نەترس و لێ‌هاتوو نە بن.. خۆ ئەگەر هەبێت ئەوا ئەو کوردە رەگێکی زۆڵیەتی یان نەفامێتی تێدایە..!؟
ئێمە هەمومان دەزانین ئەم کابرایە هەتا ئێستا هیچ هەر هیچ شتێکی نیە کە بە ڵگە بێت لە سەر زانینی.. بۆ نمونە داهێنانێک وەڵا ببورن داهێنانی هەبوە یادم نەبو (داهێنانی جۆرەکانی کوشتن و زیندانی کردنی رۆڵە ئازاو ئازادی خواز و روناکبیرەکانی کورد)
بۆ نمونە نوسینی پەرتوکێک کورە حەدی چیە تۆ بڵێ نامیلکەیەک یان چیرۆکێک بۆ منداڵان یان بابەتێک بابە لە سەر هیچ نا هەر لەسەر نەوت..
ئێ هەر زۆر بە جدیمە ئەو جۆرە بابەتانە تەنانەت چیرۆکی منداڵان کەسی خوێندەوارو زانای دەوێت، ئێ بەڵام ئەو مەسعود بەرزانیە نەزانە خوێندەوار نیە ..
بە ڵام من دڵنیام هەندێ کەس بە م قسانەم قەڵس دەبن بەڵام ئاساییە ئەوانە ش لە و تەرزە بیرانەن کە لە دەزگا راگەیاندنە کانی کا مەسعودا کار دەکە ن خۆیان بە پەڕۆفیسۆر دەزانن و خەڵکی بە ئاواتەوەن وێنەیان لە گەڵدا بگرن..
جا بە شایەتی ئێوە ئەگەر هەر کاتێک ئەو مەستعودە قل و فل ی لێک جیا کردەوە بەڵێن بێت من هەرچەند حەیا چونیشە سەر لوتی خۆم رەش دەکەم و عەیب نەبیت ئەبم بە پارتی.. بەس دڵنیام ئەو نازانێت کورە ئەو داماوە کوردی نازانێت کوردی، تۆ گوێیان لێ بگرن خۆی و کوڕ و کاڵی بە سەر دان دەڵێن سەرە دان..! بیستوتانە لە جیاتی بڵێن سەردانمان هەبو دەڵێن سەرەدانمان بوو..؟ باشە کاکە؟

چاودێر٦/١/٢٠١٨

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە