بە یارمەتی میتیی تورک، دەزگای پاراستن بە نیازە پلانێکی مەترسییدار و خوێناویی جێبەجێ بکات

Thursday, 11/01/2018, 23:50

14083 بینراوە


سەرچاوەیەک زۆر بە پەلە ئەم هەواڵەی بە کوردستانپۆست داوە، کە تێدا ئێمە تەواوی هەواڵ و زانیارییەکان بڵاودەکەینەوە.
سەرچاوەکەمان دەڵێت: لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە دەزگای پاراستن لە کۆبونەوەی بەردەوامدا بووە بۆ دانانی پیلانێکی بە هێز بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو کارانەی لەلایەن یەکێتیی و بنەماڵەی تالەبانی و بلە رەش کراوە بۆ دژایەتیی و سوککردنی بارزانی لەسەر مەسەلەی ریفراندۆمەکە لەگەڵ ئەو تێکشکاندنە سەربازییەی کە بەدوایدا هات.
----------------------
هەر لەسەرەتاوە پاراستن تەواو هەواڵی بە هەموو ئۆرگانەکانی حیزب داوە، کە بە هیچ شێوەیەک قسە و هێرش نەکەنە سەر یەکێتی لە بارەی ئەو خیانەتەی بەرمابەر پارتی و بنەماڵەکەی کراوە، ئەویش لە دەستدانی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە، ئەمەش خیانەتێکی گەورەی تر بوو، مەسعود بارزانی ئەوەی راگەیاندنووە، کە ئەمانیش بە پلان ئەگەر پێویست بکات قسە تەنها لەسەر چەند کەسێک بکەن، کە دواجار دەبێ بلێن ئەمانە نوێنەری یەکێتیی نیین و چەند کەسێکن دژی حیزبەکەی خۆشیانن! هەڵبەت ئەمە وەک پیلانێک هەر زوو دایانرشت تا سەرەتا بێت بۆ ئەنجامدانی پیلانی گەورەتر. پلانە گەورەکەش لە داهاتوودا پێش هەڵبژاردنەکان جێبەجێی دەکەن.
ئاکرەییەکانی ناو دەزگای پاراستن:
گروپی ئاکرەییەکانی ناو دەزگای پاراستن، زۆر جێگای متمانەن و بە (نەڤیێ شەکیب ئاکرەیی) ناسێنراون لە دلسؤزی و ئەنجامدانی کاری نهێنی زۆر مەزن.ئەم گروپە لەگەل هەریەکە لە (موکسی) و (وەیسی) راستەوخۆ کاردەکەن و ئەمرەکانیان راستەوخۆلەم دوو کورەی بارزانی وەردەگرن. ئەم گروپە تەواو راهێنراون و ئامادەکراون بۆ رفاندن، کوشتن و گرتن.
لە دواهەمین کۆبونەوە بنەماڵەی بارزانی لەگەل گروپی ئاکرەیەکانی ناو دەزگاکە، ئەرکێکی مەزن بەمانە سپێردراوە، ئەویش لە دوای کۆبونەوە و شیکارکردنی تەواوی بارودۆخی دوای ١٦ ئۆکتۆبەر، بارزانی گەیشتە ئەو بروایەی کە دەبێ بە تونترین شێوە بەرپەرچی ئەو کارە بدەنەوە و باجێکی قورس بخەنە سەر یەکێتی نیشتیمانی، ئەمیش لە رێگای کوشتنی بەرپرسی گەورە و تێکدانی بارودۆخی هەرێم لە هەموو روویەکەوە، هەروەها بە بەلگەدان بە لایانی دەرەوە وەک ئەمریکا و ئەوروپا!
سەرەتا بریاردرا بە هاوبەشی لەگەل دوو لە ئەفسەرە گەورەکانی میت کاربکەن، کە هەردووکیان لە هاوینەهەواری پیرمام نیشتەجێن، ئەم دوو ئەفسەرە تورکە لەگەل گروپە ئاکرەییەکە و موکسی و وەیسی پێکەوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مسرور و هاکان لە دەزگای میت لەسەر ئەو پلانە کار دەکەن، کارەکان بەڕێوە دەچێت، لەمەشدا تورکیا زۆر بەرژەوەندی هەیە، چونکە ئامانجی گەورەی خۆی دەپێکێ بۆ شێواندن و ئاڵۆزی لە هەرێمی کوردستان و بەیەکدادانی کورد لەگەڵ یەکتر.
ئەو دیدارەی مسرور بارزانی لە کەنالی رووداو بەشێک لە قسەکانی راستەوخۆ پەیوەندییان بەم پلانەوە هەیە. ئەم دیدارە بە بریاری میتی تورکی رێکخراوە.
گروپە ئاکرەییەکە دەستێکی باش و راهێنراوی زۆر بە هێزن بۆ کاری تیرۆرکردن و رفاندن زۆرترین راهێنانیان کردوە لەسەر ئەم کارانە، لەم چەند حەفتەیەی کە دێ ئەم گروپە سێ بەرپرس لە ناو خودی پارتیی خۆیاندا دەکوژن و دەیکەنە ئامانج.
یەکێک لەمانە وا نووسراوە کە کەسایەتیەکی بالای ئیداری هەولیر و نزیک نیچیرڤان بارزانیە، (ناوەکەی لە کوردستانپۆست پاریزراوە) شێوازەکەش بە سەیارەیەکی پر لە مادەی فسفۆری بە هێزی تەقینەوە.
دووهەم: ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیستی پارتی ناوەکەی دیاری نەکراوە تەنها ئەو کەسەی بەکارەکە هەلدەستێ ناوەکەی لایە.
سێیەم: (ئەندامێکی پارتیی)یـە لە سولەیمانی!
دووان لەم سێ کەسەی سەرەوە، کە لە پلانەکەدان بۆ کوشتن، ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا تیرۆر دەکرێ بە شیوازی کوشتنی دوور و بە سەلامەتی. مەبەست لەم دەربڕینە واتە دەیخەنە بەر نیشانی (قەناس).
ئینجا دوای ئەمە راستەوخۆ کە خۆیان دیارییان کردوە، بڕیاریان داوە، کە کێ تاوانبار بکەن، دێن و بە ڤیدیۆ چەند تاوانبارێکی وەهمی و دۆرزن دەهێنن، تا ددان بە تاوانەکەدا دەنێن، گوایە بە فەرمانی فڵان و فیسار و لایەنێک پێیان راسپێردراوە و ئەم کارەیان ئەنجام داوە. هەر ئەم ڤدیۆیەش بۆ تەواوی قونسولخانەکان و لایەنە بیانیەکان دەنێرن، تێیدا چەند کەسێک لە ناو یەکێتیی پێ تاوانابر دەکەن، بۆ ئەوەی دیسان شەری ناوخۆ دەست پێبکەنەوە. مەبەستی پاراستن و میت دروستکردنی شەری ناوخۆییە و خۆیان ئامادەکردوە بۆ تۆلەی ١٦ ئۆکتۆبەر، ئەم هەموو قسەکردن و نارەزایی نیشاندانە لەم ماوەیەدا پارتیی و تەواوی ئەندامەکانی خۆی راگەیاندووە لەبارەی ئەوەی گوایە لەلایەن چەند کەسێکی یەکێتیی نیشتیمانییەوە، پلان هەبووە شەری ناوخۆ دروست ببێتەوە، بەڵام پارتیی زۆر وشیارانە و عاقڵانە خۆی لە خوێنڕشتن و شەری کورد بە کوشتدان و برایانە پاراستووە،! تا سەرنج و رای جەماوەر بۆ لای خۆیان رابکێشن و ئەو سیناریۆکەی خۆی، کە کردوویەتی بیشارێتەوە، تا لە ئەگەریی روودانی شەرەکە پارتیی تاوانبار نەکرێ، بەڵکو بڵێن شەرەکە لەگەڵ خائن و ولاتفرۆشاندا دەکرێت، ئەوان ئەم دۆخەیان دروست کردووە.
هەر پلانێک کوردستانپۆست ئاشکرای کردبێت، دوایی هەڵیانوەشاندۆتەوە
سەرچاوەکە دەڵێت کۆبونەوەی ئەم دواییەی پارتیی لەسەر ئاستی باڵا لەگەل باڵەکانی یەکێتیی و سەردانی پارتیی بۆ لای ئەوان ئەمیش بەشێکی ترە لە پلانەکە، گوایە تا وای نیشان بدەن پارتی هەمیشە ئاشتی دەوێ و ئەو پەیامە بە برادەرانی یەکێتی بدەن، کە دڵ لە دڵ نەدەن ئێمە لەگەل ئێوە براین، رێک نێچیر ئەم قسەیەی بە بالاکانی یەکێتیی گوتوە.
ئەوەی جێگای سەرنج بوو سەرچاوەکەی نێو دەزگای پاراستن بۆی نووسیوین دەڵێت، ئەم پلانەی پاراستن و میت لەسەروبەندی جێبەجێکردندایە تەواو کاتەکەی نزیک بۆتەوە، گەورەترین کێشەی میت لەگەل پاراستن سایتی کوردستانپۆستە کە ناتوانرێ بێدەنگ بکرێ.هەر جارێک پیلانێ کەشف دەکرێ لەم سایتە زیانی گەورەی مادی و مەعنەوی بە پاراستن دەگەیەنێت، چونکە بەردەوام پلانەکان بەتاڵ دەکاتەوە، نهێنیەکان ئاشکرا دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە