قسەى حەق ڕەقە

Saturday, 13/01/2018, 0:24

2218 بینراوە


(ئەوە هەڵەوەڕە کۆنە بەعسیەکەیە بۆتە دارشەق)
زۆر جار کوردەوارى هەندێک فەرمایشت و گوفتاریان هەیە وەک نەخشى سەر بەرد وایە زۆربۆچون تێڕوانینیان هەیە ڕاستەو لە ئەنجامى تەجروبەو تاقی کردنەوەوە کردو یانەو گوتو یانە بۆیە زۆر جار ئەو فەرمایشتانەیان وەڕاست گەڕاوە بەسەر زۆرێک لە خەڵکیشدا هاتوە یاخود ئەنجامە کەیان بینى وە .
کاتێک وێنەى (د.هەڤاڵ)پارێزگارى سلێمانیم بینى لەژێر باڵى کۆسرەت ڕەسوڵدا بۆئەوەى لە فرۆکەکە دایبگرێت توشى شۆک هاتم سەرەڕاى ئەوەى تەفسیرێکى ئینسانیم بۆکرد گوتم نا ئەوە رۆحى ئینسانى د.هەڤاڵە چونکە تادوێنێ بو هەڤاڵ ئەبوبەکربە بەعسیەکى هەڵەوەڕپێناسە ئەکرا وە ێفیان ئەکرد لەلایەن میدیاى یەکێتى نیشتمانى کوردستانەوە گوایە بەعسی بوەو شیعرى نوسیوە بۆبعس و سەدام ودارو دەستە کەى کەچى ئەمرۆ هەر ئەو د.هەڤاڵە بۆتە دارشەقی کۆسرەت ڕەسوڵ و بۆئەوەى لەسەر پێی خۆى بیوەستێنێت.
ولیەم ڕایش چاکى گوتوە :ئێمەلەژێر دەمامکە سروشتى و مرۆیەکانماندا هەمیشە بەدوسەرسەختین بەڕاستى ئافەرم چونکە ولیەم ڕایش زۆرچاک لەمرۆڤ گەیشتوە ئەزانێت ئێمەى مرۆڤ هەمیشە گورگین لەپێستى مەڕدا هەندێک جار بەبێویستى خۆمان دەمامکە کە لادەڤێت دیوى ڕاستە قینەو بەدى خۆمان دەر ئەکەوێت.
من بۆخۆم زۆر جار بڕوام بەقسەى نەیارانى د.هەڤاڵ نەکردوەو زۆرجاربەرگریشم لێکردوە هەر جارەو تۆمەتێکى ئاراستە کراوە گوایەوەنەوشەى وەرگرتوە ،د.هەڤاڵ موزایەدە چیە ،هەڵەوەڕێکى بەعسیە ،دەیان تۆمەتى تر ئەمانە هەمو دەگوتران بەڵام هەمیشە بەقسەو تۆمەتى نەیارە کانیم دەزانى بە ڵام بەداخەوە ئەوەى لەگۆزەدابو کەوچک دەریهێنا ئەوەتا ڕوى ڕاستە قینەى ئەویشمان بۆدەرکەوت کە چۆن ڕۆحى کۆیلەیەتى لەناخى دا هەیەو دەبێتە دارشەقی خەڵکێک بەقبوڵ خاسێکى زانکۆ لەڕابردودا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە