بۆ دزیی و فزیی پشتیوان سادقیش پێشنیاری پێکەناویی و سەیری هەیە

Saturday, 13/01/2018, 9:19

8020 بینراوە


وەزیرى په‌روه‌رده‌ پشتیوان سادق، پێشنیارى کردوه‌ بۆ کڕینى پێداویستى خوێندنگه‌ پاره‌ له‌ خوێندکاران وه‌ربگیرێت، پێش ماوەیەکیش هەر ئەم کابرا کۆمیدییەی پارتی پێشنیاری کردبوو کە بۆسالى 2018 موچەى مامۆستایان لە دواى دەوام واتە هاوینان رابگیریت.
--------------------------
پشتیوان سادق وەزیرى په‌روه‌رده‌ لە کۆبونەوەى وەزارەت بە ئامادەبوونى بەریوەبەرەگشتیەکان، کە سه‌ڕه‌راى ئه‌م دۆخه‌ ئابورییه‌ خراپه‌ى رووى له‌ هه‌رێم کردوه‌ ئه‌و قه‌یران و ناهه‌موارییه‌ى مامۆستایان و خوێندکارانى تێکه‌وتووه‌، پێشنیارى کردووە کردوه‌ بۆ کڕینى پێداویستییه‌کانى خوێندنگه‌ پاره‌ له‌ خوێندکاران وه‌ربگیرێت. هەروەها باسى ئەوەشى کردووە بۆ سالى 2018 لە دواى کۆتایى تاقیکردنەوەی قوتابخانەکان واتە لە هاویندا موچەى مامۆستایان نەدریت .
شایەنى باسە خراپترین لە وەزیرى لەم کابینەیە وەزیرى پەروەردە پشتیوان سادق کە بۆ یەکەم جار کوردستان پۆست ئاشکراى کرد نامەى ماستەرەکەى تەزویرە و لەلایەن کەسیکەوە بەناوى (نەژدەت) ئاکرایى نوسراوەتەوە .
هەروەها پشتیوان سادق له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کى چاپ کردنى کتیبى خویندنى خویندکارانى بنه‌ره‌تى و ئاماده‌یه‌کان برى 300 ده‌فته‌ر دۆلارى وه‌ک به‌رتیل وه‌رگرتووه‌ به‌رامبه‌ر ئەوەى بۆچاپ کردنى کتیب هیچ موزایەدەکى لە ناو وەزارەت نەکردووە ، کە ببیتە موزایەدە بۆ ئەوەى زۆرترین کۆمپانیاى چاپ بەژاربن و مونافەسەیک دروست بیت بەکمترین نرخ کتیبەکان چاپ بکریت. ئه‌و کۆمپانایه‌ که‌ خاوه‌نکه‌ى گه‌نجیکى هه‌ولیریه‌ و شه‌ریکى بارزانیەکە .
پشتیوان سادق له‌ ماوه‌ى 3 سالدا نۆ ملیۆن دۆلارى وه‌ک ره‌شوه‌ وه‌رگرتووه‌ ، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى ده‌ست پاکى هه‌ریم ناوى پشتیوان سادقى له‌ لیستى 40 به‌رپرس تۆمار کردووه‌ که‌ گه‌نده‌لى زۆرى هه‌بووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە