ئایا کوردەکان دەتوانن لە سوریا بەرەو رووی تورکیا ببنەوە؟

Tuesday, 01.23.2018, 18:14

2477 بینراوە


مایکڵ رووبین ئیمڕۆ ووتارێکی جوانی لەسەر سەرەڕۆیەکانی ئەردۆغان نووسیوە لەگۆڤاری واشینگتۆن ئێکزامینەر. تا کۆتایی بیخوێننەوە 
پوختەی ووتارەیەکەی بەچەند خاڵێکی گرینگ ڕوونی دەکەمەوە لەسەر یەپەگەو تورکیاو عەفرین. لەبەر ئەوەی ووتارەکە دووروو درێژە بۆیە دەیکەم بە ٢ بەشەوە وەلەدوای بەش ئاماژە بە سەرچاوەی ئەو ووتارەو لینکەکەی دەکەم. (سەباح عەلی قارەمان).
----------------------------------
بەشی یەکەم
مایکڵ ڕووبین دەڵێ:
ئەردۆگان هەڕشە لە کوردەکانی خۆی دەکا ئەگەر لەسەر کوردی سوریا بەوەڵام بێن و بەڵێنی داوە هەر لەماوەیەکی زۆر کورد سەرکەوتنەکانی بەجێ دەهێنێ.
ڕوبین دەڵێ: ئەردۆگان هەڵەیەکی زۆر گەورەدەکا.ئەو هێرشەی تورکیا تووشی قەیرانێکی پەککەوتەیی دەکا.سەرکێشی وسەرشێتی ئەردۆگان لەوەدایە هێزی سووپاکەی تێوەگلاندووە بە سیاسەتەوە کە دەبێتە زیان پێ گەیاندنی بە سووپا.
نازکردن بە ناتۆوە هیچ مانایەک نادا، چونکە سووپای تورک و دەزگای میتەکەی لە سێبەری خۆیان تۆقیون. لەو دوو دەزگایە( سووپاو میت) زۆر بە ئاشکرا نەبوونی خیبرەو ڕاهێنان و دیسیپلینی پێوە دیارە وەک لە کادیرەکانی پێشوویان.هەریەک لە چوار لە فڕۆکەوانەکانی لە زیندانە.لێرە مەبەستی مایكل ڕووبین لەوەیە کە زۆربەی ئەفسەرە بەتواناو شارەزا و فڕۆکەوانەکان لەگەل ئینقلاب چیەکان بوون یان تاوانی ئینقلاب و وەفادارییان نەبووە بۆ دەسەڵات گیراون وە ئێستا کەوتووەتە بەردەستی کەسانی نەشارەزاو لێنەهاتوو- (نیازی).
مایکڵ ڕوبین بەردەوام دەبێ و دەڵێ:
زۆر لە ئێف ١٦ کانی ئاوا ماونەتەوە لەسەر زەوی فڕۆکەخانە سەربازییەکەی چونکە فڕۆکەوانی پسپۆڕی نیە بیفڕێنێ ، هیچ لەو فڕۆکەوانانەی ئێستا ڕاهێنانی پێ نەکراوە بۆ فڕینی ئەو فڕۆکە پێشکەوتووە.لەساڵی ٢٠١٢ هێزی سووپای سووریا توانی فڕۆکەیەی ئێف ٤ی تورکی بخا بە سام ٣ی ڕووسی وە کوردەکانیش توانیان چەند هەلیکۆپتەرێكی سەربازی تورکی بخەنە خوارەوە. هێشتا ڕوون نیە ئەگەر سووپای تورک بتوانێ شەڕێکی گەرم و گووڕ بکا .تورکیا بەڵکو بتوانێ چەند شوێنێکی سوریا بگرێ هەروەک ئێستا لەچەند شوێنێک بنکەی سەربازی داناوە بەڵام لە ڕووی واقیعەوە هیچ ڕۆلێکیان نیە تەنها ڕەمزییە ئەو وجوودەی تورکیا لەسەر خاکی سوریا. یەک لەو هۆیانەی کە تورکیا یارمەتی گرووپە تیرۆریستەکانی داوە وەک بەرەی نصرة کەبەشێکن لەگرووپی القاعیدة بەناو خاکی تورکیا بێن وبچن تەنها لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی تورکیا بپارێزن( بێ گومان مایکڵ ڕووبین مەبەستی لەوەیە داعش و بەرەی نوصرە بەکار بهێنێ بۆ شەڕی کورد و کووشتاری کورد).
ئەردۆگان دەیەوێ بیسەلمێنی ئاستی سووپا قۆماندۆکەی هێندە بەهێزو تووندو تۆڵن لەمەیدانی شەڕ هەروەک زەمانی کمال ئەتاتورک وورە و پایەیان بەرزە. 
بەردەوام دەبێ مایکڵ رووبین تێبینی ئەوە دەکا کە کەلێنی لاواز هەیە لەناو میت و سووپای تورکیا.واتە ئەو سوپا و دەزگا موخابەراتیە نیە کەهێندە بەهێز بن بۆ زانیاری کۆکردنەوە دەست نیشانکردنی دوژمن و سیخوری و ڕزگارکردنی
مایكڵ ڕوبین نموونە دەهێنێتەوە وەک:
داعش توانی زۆر بە ئاسانی ٢ سەربازی تورک بەزیندووی بەدیل بگرێ کەئەوەش تەحەدایەکە بۆ میتی تورک لەسەر خاکی سوریا.بۆ ماوەیەک میتی تورک هەوڵی دا شوێنی ئەو ٢ سەربازە گیراوە بدۆزێتەوەبەلام سەرکەوتوو نەبوو زانیاری موخابەڕاتی لاواز بوو، تەنانەت نەک نەیتوانی ڕزگاریان بکا بەڵکو پاش سووتاندنی ئەو ٢ سەربازە بەزیندویش هێشتا هەر نەیزانی لە کوێ سووتێندراون. تەنانەت ئەردۆگان حاشای لەو ڤیدیۆیە کرد کە داعش بڵاوی کردەوە چۆن سووتێنراون.گووتی ئەو ڤیدیۆیە دروست کراوەو شتی وانیە و نەکوژراون وە پاشان قەدەغەی کرد هیچ میدیایەک بڵاوی بکاتەوە.
لەبەشی دووهەمی ووتارەکەی مایکڵ رووبین کە ئیمڕۆ لەگۆڤاری واشینگتۆن ئێکزامینەر نووسیویەتی دەڵێ:
لەڕووی باری ئاسایشی ناوەخۆیی تورکیاوە،بۆ چەند جارێک کاری تیرۆریستی و تەقاندنەوە ڕوویداو تەنانەت لەو ٢ شارەی کە شانازی پێوە دەکرد کە هێمنی و ئارامی تێداهەیە ئەویش ئەستەنبوول و ئەنقەرەیەکەچی تیرۆر ئەو ٢ شارەشی نەپاراست. ئەردۆگان بە بڕووبیانووی تیرۆرەوە توانی توانی شانەی تیرۆریستیەکان بدۆزێتەوە لەنەیارەکانی دا، زۆربەی سەرکردە سەربازی و سیاسی و ئاسیش و میتەکەی گرت و زیندانی کردن.
ئەردۆگان هەرهەمان هەڵەی ستالینی کردەوە.کاتێ ستالین هەرچی ئەفسەر و کادیری بەرزی قەیسەڕی هەبوو هەر هەمووی کووشت و لەناوی برد، کە بووە هۆی کەلێنێکی زۆر گەورە لەناو هێزی سووپا پڕی کرد لەکەسانی نەشارەزاو لێنەهاتوو نا پسپۆڕ لەکاری سەربازی، هەرچی گێنێڕال بوو کووشتی، هەرئەمەش بوو یەکێ لە کارەساتە پاشەکشەی هێزی سۆڤیەت بەرامبەر بە هیتلەر تاوەکوو ساڵی ١٩٤٤ نەبوونی گێنێڕال و لێهاتووی سەربازیی بوو لەناو لەشکری سوور.
هەر هەمان هەڵە خومەینی کردیەوە کاتێ هاتە سەر حوکم هەرچی گێنێڕال و ئەفسەری شاهەنشاهی بوو هەرچی دەزگای ساڤاک بوو کووشتی هەرئەوە بوو ماوەیەکی زۆری پێ چوو تاوەکوو بتوانێ خۆی ڕێکبخاتەوەو کەسانی تۆزیك لێهاتوو بدۆزێتەوە بۆ بەرەی جەنگ.
مالیکیش هەر هەمان هەڵەی پێشووەکانی خۆی کردەوە، هەڵسا بە دەرکردنی هەرچی ئەفسەرو کەسانی شارەزاو ماوەیەک لەدەزگای موخابەرات و سەربازی کاریان کردبوو زەمانی صەدام یان پاش صەدام هەر هەمووی دەرکرد وە لە شوێنی ئەوان پڕی کرد لەکەسانی سەر بە مالیکی و لە شیعە مەزهەب و حیزبی خۆی، ئیدی هەر ئەو فەسەرانە بوون لەگەل گوێ بیستی یەکەم دەنگی گووللە ڕایانکرد لەموصلەوە بەرەو بەغدا.
مایکل باسی ستایشی یەپەگە دەکا کە چەند ئازان چەند ڕێکخراوێکی پتەو ڕێک و پێک و بەئیمانەوە شەڕدەکەن، تاکە هێز بوو لە سوریا توانی بەرامبەر بە داعش بوەستێ پێش هاوکارییەکانی ئەمەریکاش هێشتا توانی بیسەلمێنێ کەیەکەم هێزە لە ڕووی واقیعەوە شەڕکەرن. ئەگەر یەپەگە بتوانێ داعش ببەزێنێ ئەوا دڵنیابە هێزێكی سەرسەختی تورکیا دەبێ بەرامبەری بوەستێ لەنێو شارو کووچەو ماڵەکان یەکەمی بێ ڕکابەر دەبێ.
وە نە پێ کەکە هێزێکی نەشارەزایە پاش ئەوەی ڕاهێنانێکی باشی کردووە لە مەیدانی شەڕ.تەنانەت توانی دزە بکاتە ناو موخابەڕاتی تورکیاوەو ٢ لەو سیخورە بەرپرسانەی میتی تورکی بەزیندوویی بگرێ.
هیچ جووتیار و بازرگانێکی کورد نیە وەک تیرۆریست سەیر نەکرێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی وە حساباتی پاکتاوی کوێرانەی نەژادپەرستی تورکی لەگەڵ نەکەن.
ئابەم شێوەیە دەیەوێ پاکتاوی نەتەوەیی بکا دژی کورد لە سوریا؟نەک بەسەدان لاشەی سەربازی کوژراوەی تورک لەناو کیسە بەرەو تورکیا دەنێردرێنەوە ، بەڵکو کوردی تورکیا لەخۆی زیاتر هار دەکا و لێ رادەپەڕن. 
ئایا ئەردۆگان ئەگەری ئەوەی داناوە ئەگەر سبەی دووسبەی ئەمەریکاو ڕووسیاو سوریا پشتگیری سەربازی یەپەگەیان کرد لە ڕووسی سەربازییەوە بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆیان بکەن و لەناو نەچن و شەڕەکە ببنەنە ناو خاکی تورکیا...ئەوکاتە تورکیا چی دەکا؟
ئابووری تورکیا بێ ئەوە ڕووی لە شکستی کردووە بەهۆی خراپی کەشی تووڕیستی ڕوو.بە ملیاردەها دۆلار زیانی بواری توریستی دەخەملێندرێ تاوەکوو ئیستا لە ٧٥٪ دابەزیوە. ئەی ئەگەر شەڕەکە بچێتە ناو خاکی تورکیا؟
کارە ویست و حەز و فیزبەرزیەکانی ئەردۆگان زۆر دوورن لەواقیع.هێلێکی سوور لەژێر ناوی هەر کەسێ دادەنێ ئەگەر بزانێ لێی دەپرسێتەوە.