مەلاکانی دوێنێ بەعس

Wednesday, 24/01/2018, 23:51

4550 بینراوە


داگیرکەرانی کوردستان بۆ ڕەوایی دان بەهێرش و پەلامارە دڕندەکانیان بەدیقەتەوە گەڕاون بەداوی خاڵەلاوازەکانی کەسانی ناو توێژو چینەکانی کۆمەڵگای کوردستاندا لەچەپەوە بگرە تادەگاتە ئەومەلاو خوتبەبێژانەی خۆیان وەک خەلیفەی پێغەمبەرو کتێبە ئاسمانیەکان وێنادەکردو ڕۆژانە لەمینبەرەکانیانەوە بەووتاری خیانەتکاری و جاسوسی بۆسەرانی داگیرکەر موسوڵمانانی سڤیلی کورد دەخەنە سەنگەری خزمەتی پلانی داگیرکەرانەوە و زۆرجاریش دەیان خەنە گریان.
دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم ئەم نوسینە گوزارشت لەکۆی ئەو زاناو مەلاو پیاوە موسوڵمانانەی کوردستان ناکات لەسەردەمی بەعسدا جەسورانە دژی ڕەفتارەکانی بەعس بەرەنەگاربوونەوە گیانی خۆیان بەخشی گەرچی پاشگری ناوەکانیان مەلابوو لەنموونەی شەهید مەلاعەلی کۆمەڵە لەزیندانداو شەهید مەلا ئاراسی سەرتیپی تیپی ٢١ی کەرکوک و شەهیدعەبدول خالیق مەعروفی خاوەنی کتێبی ( ئادەمیزاد لەکۆمەڵگای کوردەواریدا).
وەک مێژوو ئەم ڕووداوانە دەگێڕمەوە:
- زستانی ساڵی ١٩٨١مەفرەزەیەکی تیپی ٥٧ی سەگرمە بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکی پێشمەرگە لەنێوان جادەی سلێمانی و تاسلوجە پێشمەرگەیەک بەناوی ( ڕێبواری حەمەشەکەرە) شەهید دەبێت لەبەرسەختی کەشوهەواو بەفرێکی سەخت پێشمەرگەکان شەهید ڕێبوار لەمزگەوتی گوندی تەیناڵی کۆن جێ دەهێڵن ڕۆژی دوایی مەلای مزگەوتەکە کەبەعسی دەبێت دەڵێت: ئەم لاشەیە کافری بێدینە ئامادە نیم نوێژی مردووی لەسەر بخوێنم دوای سێ ڕۆژ هەمان مەفرەزە مەلای مزگەوتەکە بەسزای گەل دەگەینن.
- ساڵی ١٩٨١ لەسلێمانی بەعس ئیمام تابووری باوکی مەلا شەوکەتی کاندیدی کرد وەک ئەندامی ئەندامی مەجلیسی کارتۆنی نیشتمانی عێراق دوای یەک هەفتە لەبەردەم ماڵەکەیدا لەخوار فولکەی دکتۆر دارادا بەسزای گەلیان گەیاند.
- خەتیبی مزگەوتی گەورەی سلێمانی ساڵی ١٩٨٨ شێخ موحەمەدی شێخ جەلال لەکۆنگرەی ئیسلامی عەرەبیدا ووتی : سەدام حسێن گازی کیماوی بەکارنەهێناوە دوای دوو ڕۆژ گەنجە جەسورەکانی کۆمەڵە خەتیبەکەی مزگەوتی گەورەیان لەبەردەم مزگەوتی گەورەدا بە سزای گەل گەیاند.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە