KURDISTANPOST
بەڵێن رەواندوزیی
شێر و سەگ
Thursday, 25/01/2018, 0:22
3110
بینراوە
تورکەکان و ئەردۆگان
گێل و بە گێلی و نەزان
فێر نەبوون لە کۆبانێ
بۆ ئەو دەرسەی پێیان دران
دەرسی تریان پێویستە
لە عەفرینی بەرخۆدان
دەرسێك پڕبێ لە نەڕە ی
شێرە کوڕو شێرە کچان
دەرسێك کە کۆتا دەرسە
بە پشتیوانی یەزدان
سەگ کەی بەرگەی گرتووە
بە کلکە قووتە لە مەیدان
سەگ بەس بەشی وەڕینە
بەدەم ڕووی لانەی شێران
بەڵێن رەواندوزیی
© 2019- Kurdistanpost