کچە شەڕڤانێکی بێناسنامە

Saturday, 27/01/2018, 23:22

2800 بینراوە


ئەم جارەیان
دەمە و بەیـان
لە بری گۆزە
چەکی هاوڕێکانمان خستە سەر شان
بەڕێ کەوتین بەرە و ژوان
لە بری کانی
سەنگەرەکان بوون بە جێژوان
لە بری نیگای خۆشەویستی
لە ڕێ ی کانی لەگەڵ لاوان
ترسی جەنگ و ورەی  شۆڕش بو بە هاوەڵی ڕێژوان
لە ناو خەیاڵی سەرکەوتن
لازۆیەک بووم
هەرچەند بە تەمەنیش گەورە
لە باخی ڕازاوەی ژیان
یاخیەک بووم لە سۆرانەوە تاکو  ئاسمان
کۆبانێکەم  فێری کردم
نەنیشمەوە تا ئەگەمە دوا مەنزڵگەم
دژی زوڵمی  گشت  سوڵتان و فیرعەونەکان
لە بەر دەمی منداڵانی {عەفرینیەکان}......  کاکە لازۆ ٢٣ /١/٢٠١٨

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە