خاڵی هاوبەش و لێکچونی نێوان ئیسلامی و عەلمانی کوردی

Sunday, 28/01/2018, 0:00

1856 بینراوە


سەرەتا تکایە هیچ کەس خۆی گیڤ نەکاتەوەو قەڵس وتوڕە نەبێت چونکە ئەمە راستیە..
مرۆڤی ژیرو بە ویژدانیش پێویستە کە لە ئاستی راستیدا رابوەستێت و هەرچی دەمار گیری ولایەنداری هەیە پشتگوێ بخات، هەر ئەم نوکتەیەشە خاڵی جیاوازیی نێوان مرۆڤی بە ویژدان و بێ ویژدان..
پاشان دەکرێ و دەگونجێت خاڵی لێکچون و هاوبەش بونی ئیسلامی و عەلمانی کوردی زۆر زیاتر بن لە دانەیەک..!
بە س بە بڕوای من سەرەکی ترینیان بریتیە لە هیچ بون یان هیچ نەبون، واتە لە مە دا کە ئیسلامی و عەلمانی کوردی هەردوکیان هیچ نین یان با بڵێین هیچن کت و مت وەکو یەکن..
بۆ تێگەیشتن لەم باسە و" لە بەر درێژ نەبونەوەی بابەتەکە" تەنیا نمونەیەک دێنمەوەو بەس...(وەک دەڵێن دانا بە ئیشارەت)
بۆ نمونە لە بەرانبەر عەفرینی خوێناویدا عەلمانی کوردی لە روی "فیزیک"ی و بە کردار چی کردوەو چیدەکات.."هیچ"؟!
کوان ئەو درۆزان و دەم درێژانەی کە تەنیا بە چەند کەسێکەوە شەڕی بیست و دو کۆپتەریان کردوە؟ ! یان کوان ئەو ناکەسانەی کە تەنیا بە بڕنەو شەڕی بیست ودو دەوڵەتی داگیرکەری کوردیان کردوە؟؟! کوان خۆیان و ئەو هەمو چەک و پارەو نەوت و هێز و زۆرەی کە زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە بە ئاشکراو بە بەرچاوی هەمو گەلی کوردەوەو بە ناوی کوردایەتی و نیشتمان پەروەرییەوە دزیویانە و کۆیان کردوەتەوە، کوا چیان گەیاندە عەفرین..؟!
ئەی کوان ئەو ئیسلامیە درۆزنانەی کە چەندین ساڵە بە ناوی ئیسلامە وە و لەسەر قوت و قوەتی خەڵکی کوردسانی بەش مەینەت خۆیان سپی و ساف و سۆڵ و خڕو خۆڵ دەکەن و هەرتاوێک لەسەر پەتێکن و دۆعاو نزا بۆ ئەم و ئەو دەکەن و کە چی لە بەرانبەر عەفریندا تەنانەت لە ژێر لێفە و لێویشەوە نوزەو فزەیان لێنایەت، تەنانەت نزایەکی خێر بۆ عەفرین یان نزایەکی شەر لە دوژمن.. کوا چی دەکەن و چیان کرد بۆ کورد .. "هیچ" ؟!
کەواتە ئەم دو رەوتە هیچە هیچ نین هەر بۆیەش وەک دەبینین هەمو دوژمنانی کوردو کورستان کە دۆستیانن "حیساب"ی هیچیان بۆ دەکەن..
بە داخەوە ئەوەی کە حسابی بۆئەم هیچانە کردوە تەنیا و تەنیا گەلی کوردستانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە