چ شەرمەزاریەکە ئەمە سەرۆکی حکومەتەکەت بێت

Sunday, 28/01/2018, 0:06

5491 بینراوە


یەڵماز گۆنای لە فیلمی ڕێگەدا بەناوی کارەکتەرێکەوە دەڵێت :"لەترسا ناتوانین خۆمان بکەینە خاوەنی مردۆکانیش"
-----------------------
 پیاوە پوتەکەی حکومەتی هەرێم، ئەم هەرزە نەزانە، ئەمڕۆ وەک داماوێک لە دەرکی هەموو پایتەخەکان دەدات تا سواڵ بکات و لەو قەیرانی ئەخلاقییەی بە دەستی خۆیان و تورکیا دروست کراوە لێیدەربچێت.
 ئێستا باسی ئەوە ناکەین کە ئەم هەرزە وەکیلە دەیووت "بوغدا موفلیسە، پورەی نییە " ئێستا باسی هەڵوێستی ئەم ناپیاوانە دەکەین لەسەر هێرشی فاشیە ئیسلامییەکانی تورک بۆسەر نیشتمانی ئێمە و بۆسەر شاری عەفرین چ قسەیەک دەکات.لەکاتێکدا ئەم دەسەڵاتدارانە ئاوا بەشەرم لەژێر لێفەوە داوا دەکات کە سڤیل گوناحە و دەکوژرێت، واتە ئەوانی تر تیرۆریستن با لەناو بچن.چ شەرمەزاریەکە بۆ خەڵکی باشور کە هەرزە داماوێکی ئاوا و کوڕە فیتەرەکەی تاڵەبانی ببنە نمایندەی گەلێک کە مێژووەکەیدا ئەنفال کرابێت.
کاک " مستەفای حەسەنەگەورە "ی هاوڕێم لە چاو پێکەوتنێکدا جوانی ووت: کە خەڵکی چاوەڕوانی هیچ لەم دەسەڵاتە نەکەن، بەڵکو دەبێت کارەکتەری ئەم حکومەت و دەسەڵاتە ئێستا لە زیندا نا بوونایە و چاوەڕوانی دادگایکردن بوونایە.
هەر جارێک ڕووداوێک لە نیشتمان ڕوودەدات کۆمەڵێک سیاسی پوچ لە ڕێگەی مێدیاکانەوە خۆیان بادەدەن و خۆیان والێدەکەن کە خەڵکانی بەهەڵوێستن و دەتوانن گۆڕان بکەن و ڕووداوەکان بەوان دەگۆڕێت.بۆنمونە ترسنۆکێکی وەک مەلا بەختیار دەڵێت : ئێمە ئامادەین هێز بنێرین بۆ عەفرین " لەکاتێکدا ئەم هۆمۆ شەرمنە ئەگەر ئەوەندە هێزت هەیە و خاوەنی ئەو دەسەڵاتەی بۆچی بۆ خانەقینی نانێری یان بۆ کەرکوک ؟ ئاخر پوچێکی وەک تۆ چییە هێز بجوڵێنی ؟ کامە هێز؟ ئەو هێزەی لە بەردەم میلیشیا شیعەکاندا هەڵهاتن؟
یان فواد مەعسوم سەرۆکە پوچەکەی عێراق، پیاوە پەمەییەکە بروسکە دەنێرێت بۆ تەقینەوەیەک لە کابول، بەڵام لەبەر چاوی زەقییەوە شارێک داگیردەکرێت نیشتمانی کورد بەدەستی ئیسلامییە چەتە تورکەکان وێران دەکرێت، ئەو لەخەوی قوڵدایە.
جا کوردینە ئەمە مستێکە لە خەروارێک، ئەمانە شەرم نایان گرێت، چونکە شەرم، بەلای کەسی شەریفدا دەچێت، نەک ئەم بێشەرەفانەی باشوور و ئەم ترسنۆک و خۆفرۆشانەی کە نوێنەرایەتیی کورد دەکەن و کوردی باشووریشیان وەکو خۆیان کردووە بە زڕەکورد! 
 بەڕاستی شەرم دەکەم لەکاتێکدا "ئیسماعیل بێشكچی‌" نوسه‌ری‌ دیاری‌ توركیا لە چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ گه‌زه‌ته‌ دوڤاری‌ ئاوا باسی کوردی باشوور دەکات و دەڵێت: له‌ كه‌ركوك كوردەکان بوون به‌ چه‌ند به‌شێكی‌ ناكۆكه‌وه‌، به‌ڵام دوژمنه‌كانیان یه‌كیان گرت، ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە، کە بە پێچەوانەوە عه‌فرین وەکو کەرکوک راده‌ست ناكرێت، چونکە خه‌ڵكی‌ عه‌فرین به‌هۆی‌ له‌شكركێشی‌ توركیاوه‌ كانتۆنه‌كه‌یان به‌جێنه‌هێشتوه‌ و به‌رگری‌ ده‌كه‌ن.
 ئیتر نێچیر و فوئاد و قوباد و هەموو پەرلەمانتار و وەزیر و گزیرەکان کە لەبەغدادی تاوان و هەرێمی داگیرکراودا هەن باسەریان لەبەرد بدات، چونکە هەموو سیاسیە نەخوێندەوارەکان ناگەن بەپێڵاوی دڕاوی شەڕڤانانێک کە کەرامەت و ئازایەتیان بۆ تاک بە تاکمان گەڕاندۆتەوە، مرۆڤ شەرمەزار دەبێت تەنها لە کەناڵەکانی تەلەفیزۆن و مێدیاکانەوە لە ڕووداوەکان بڕوانێت.بەڕاستی شەرمە ئەم هیچانە بونەتە نوێنەری گەلێک کە ئەنفال کرابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە