ئەگەر هیرۆ خانم شو بە کوڕەکەى قالکە بکات!

Monday, 29/01/2018, 22:25

27830 بینراوە


حەمایل خانی دایکی مەسعود خزمەتکارێکی هەبوو بە ناوی قادر، بە (قالکە) بانگی دەکرد.
---------------------------------
پێش حوکمى خاتوو هێرۆ رەشی برایم ئەحمەد و بەر لەوەى دەباشان و دارستانە ڕەنگینەکانى داگیر بکات، دەچووینە ئەو شوێنە تۆزێک باى باڵى خۆمان ئەدا و قوڕومان تەڕ ئەکرد بەو دیمەنە جوانانە و بەبۆنى سنەوبەر و خاک مەست ئەبوین، بەڵام ئەم پیرێژنە دڵڕەشە ئەوەشی لەخەڵکى شار یاساغ کرد و ئێستا لە کلکە لەقێی چەکدارى خاشاک خۆر زیاتر هیچى لێنابینرێت.ئەم پیرێژنە چەند بەجەستە پەککەوتەیە بەلام چاوى تەماعکارى لە بینین نەکەوتووە.
 بەخەیاڵى خۆم ڕێگەیەکى زۆر ئاسانم دۆزیوەتەوە، هەتا لەدەست ئەم پیرێژنە دڵڕەشە ڕزگارمان ببێت و هەواى ساف و بێگەرد بۆ دەباشان بگێڕدرێتەوە وەکو جارى جاران بیکەینەوە بەهەوارگەى کەیف و شادى.چارەسەرەکەش ئەوەیە:
ئەم پیرێژنە شویەک بکات، بەڵام چۆن شویەک کە لێکەوتەکانى ببێتە مایەیى خێر و فەڕ بۆ ئەم - میللەتە و ناوچە جێناکۆکەکان.
- شو بە کێ بکات ؟
- شو بەکوڕەکەى قالکە بکات! 
- کوڕەکەى قالکە کێیە؟
- مەلا مستەفا بەهۆى سەرقاڵى خۆى بە شەڕ و شۆڕ و شۆرش و فرۆشگا و تەقەمەنى و بڕنەو و خەنجەر و...هتد. قادر ناوێکى بۆ خزمەتکارى دایکى کاک مەسعود تەرخانکردبوو، بۆ زانیارییتان حەمایل خانى ڕەحمەتى کاک قادرى بە (قالکە) بانگ ئەکرد و قادر ئەم ناوەى بەسەردا بڕا. سەعید ئاغاى شێتنە بە گاڵتەوە لە هەندێک شوێن وتبوى: مەسعود کوڕى قالکەیە ئەوەبوو مەسعود، سەعید ئاغاى بێسەر و شوێنکرد، هەتا ئێستاش کەس نازانێت لاشەکەى لە چ کونجێکدا فڕیداوە، لەسەر خەوبینین بە کچەکەى قالکەوە سەردەشت عوسمان کوژرا، بەڵام ئەمجارە لاشەکەى ئەم گەنجە دۆزرایەوە. بۆ ئەم بابەتەش خوابکات هەواڵى ئەم هاوسەرگیریە بەخێر بڕوات و کەس نەبێتە قوربانى، خەیاڵەکەشم ببێت بەڕاستى، مەسعود بارزانى هاوسەرگیرى لەگەڵ هێرۆ خانمدا بکات و بیهینێت، کە ئەمەش فەرزێکى ئاینییە و ڕێچکەى مەلا مستەفای نەمر گەشتر دەکاتەوە، چونکە ئەو زاتە ژنى زۆر هێناوە و هەتا ئێستا دەزگای زانیارى یەکێتى پەى بە ژمارەى ژنەکانى مەسعود و تەنانەت باوکی مەسعودیش نەبردووە، ئەم هاوسەرگیرییەش مەسعود بەرزانى لەو خەمۆکى و خۆخواردنەوەیى پاش خستنەخوارەوەى لەسەر کورسیەکەى کە توشى بووە ڕزگارى دەبێت و ئاهێکى پیادێتەوە. هەروەها هێرۆخانمیش، لە تەنیایى ڕزگارى دەبێت لەهاتوچۆى سەرى ڕەش دەکەوێت و لەگەڵ مەسعوددا دەبن بەیەک ماڵ، کوڕەکانى دەبن بەدایک براى کوڕانى مەسعود و بۆنى مامى گەورە دەکەن بە باوە پیارەکەیانەوە.
بۆ هێزەکانی پێشمەرگە
لەوە باشتر هێزەکانى حەفتا و هەشتا زۆر بەئاسانى هەر بە خزمایەتى یەکدەگرنەوە و بۆ ئەم زەماوەند و هاوسەرگیریە مانۆڕێکى هاوبەش دەکەن و بە ئاڕبیجى و هاوەن و کاتێۆشاى خۆشى ئاسمانى شارەکانى کوردستان دەکەن بە پشکۆى ئاگر، سەعدى پیرەى ووتە بێژى یەکێتى لە خۆشیا کانیاوى لیکى بدەبێت بە چەمى بەستۆرە، دڵنیاى دەداتە وڵاتانى دراوسێ ئەمە هێرش نییە بۆ سەر ئەو وڵاتانە بەڵکو تەقە و ڕاجیمەى خۆشیە و مناسەبەتێکی مێژوویە بۆ گەلى کورد و بە ئاوى ئاڵتون ئەنوسرێتەوە پڕپر دەبێت لە دەستکەوتى مێژوویی.
بۆ سڕینەوەی خیانەتەکانی پارتیی و یەکێتیی
لەڕویى مێژوویەوە ئیتر خیانەتە مێژووییەکانى ٦٦ و٩٦ و ٢٠١٧ نامێنێت و نووسەران و چاودێرانى سیاسیى بێ ئیش دەبن، هەتا خیانەتێکى تر دێتە ئاراوە و پەڕلەمانە ئەتکراوەکەى ئیمینکى و بێگەرد تاڵەبانى بەیاسایەک ووشەى جاش قەدەغە دەکەن و لەگەڵ یاساى قەدەغەکردنى جگەرە کێشاندا دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
بۆ کۆمپانیای هەردوو بنەماڵە
کۆمپانیاکانى کۆرەک و ئاسیا ئەوەندە هۆگرى یەک ئەبن، تاوەرەکانیان شان لەشانى یەک هەڵدەسون، لەسەر کۆکە و نزگەرە و تەنانەت مۆبایل هەڵگرتنیش وەحدە سەرف دەبێت، نوکە کردن دەبێتە خیانەتى مۆبایل.
بۆ یادی ریفراندۆم
ئەم هاوسەرگیرییە پاشەڵى ڕیفراندۆم پاک دەکاتەوە و سنورى دێگەڵەش نامێنێت دەبێت بە دەروازەى خۆشى و کۆسرەتیش دەتوانێت بە پیادە پێیدا تێبپەڕێت، کۆسرەت لە خۆشى ئەم هاوسەرگیرییە زمانى دەپژێت و بە زەماوەندێکى دیموکراسى و بە دەستکەوت و مافی گەلەکەمانى دەزانێت وەکو حەوەت دەرمانە چارەسەرى هەموو کێشەکانى یەکێتى پێدەکات و باڵە شکاو وەرگەڕاوەکان تیمار دەبێت، شێخ جەعفەر هەزار حەسرەت و ئاخ بۆ شێخ چۆپى کۆنە پارێزگارى سلێمانى دەخوازێت و ئەوەى بیرکەوێتەوە کە چۆن سەرچۆپى هەرلەخۆى دەهات.
بۆ مەلا بەختیاریش
مەلا بەختیار ئاواتێکى دێرینى دێتە دى و ئیتر پاساو بۆ نۆکەرێتى بنەماڵەى بەرزانى ناهێڵێتەوە و ئەبێتە نۆکەرى فەرمى ژمارە یەک و چاوى تەماحى دەخاتە سەر فەرماندەیى هێزیى هێلیکۆبتەرى کوردستان.
بۆ حکومەتی نێچیر و قوبادی فیتەر و کێشەی مەلا سەلەفییەکان حەل دەبێت
لە ئاستى حکومەتیدا نێچیر وەکو ئامۆزایەک مامڵە لەگەڵ قوباددا دەکات و جانتاى گەورەى پێهەڵناگرێت.لە ئاست حیزب و کەسایەتى و لایەنە سیاسیەکانى کوردستاندا لێکەوتەى باشى دەبێت، وەکو نمونە هەنگاوێک حیزبەکەى مەلا سەلاحەدین لە ئامانجە ئیخوانیەکانى نزیکتر ئەکاتەوە کە فرە ژنیە لە کوردستاندا، مەلا بەتەنکەر تێزابى خەستى ئامادەکردووە و دەیکات بەقوڕگى هەر ناڕازیەکى ئەم زەواجە موبارەکە، هەنگاوێکى هاندەرانە و پر بەرەکەتە هەتا مەلا لەتیف سەلەفى فەقێ ژنێکیت ر بە ڤایبەر یان بە سکایب دەخاتە ژێر سیبەرى ڕیشى موبارەکیەوە.مەلا عەلى باپیر ئەوە بەهەنگاوێکى دینى و دنیایى دەزانێت و ئەگەر جەنابى مەسعود بفەرموێت مەلا باپیر پێیخۆشە لە گەڵ ژنى چوارەمیدا پێکەوە مارەیان ببڕن هەتا تەبایى و بەرەکەتى خوا ببارێت بەسەر ئەم میللەتە مەزڵومە، مەلا عەلى کەلەکیش وەعدى بەخواى خۆى داوە کە نەهێڵێت خێو و جنۆکە نزیک بوک و زاوا ببێتەوە.
بۆ گۆڕان و عومەری سەید عەلی
عومەرى سەیدعەلى ئەمجارەشیان ئیعلانى بەڵێ یەکی تر ئەکات و کۆتایى بە پرۆسەى سەر پشککردن ئەهێنێت و وەک فەرمان و ئەرکێکى حیزبى دەبێت هەموو گۆڕانخوازان بەشدارى ئەم ئاهەنگى هاوسەر گیریە ببن و لەبەر ئەوەى ئەنواعى گۆڕانکارى بەدواوەوەیە بە مەرجێک زیادە مەسرەفى لە ئاهەنگەکەدا نەکرێت ئەو پارەیەیى زیادە بۆ خەزێنەى حکومەت بگێڕدرێتەوە.بەڵام هەمدیسان بەناچارى لەبەر بارودۆخى میللەت و یەک دەنگى هێز و لایەنە سیاسییەکان، گۆڕانخوازانى سەرپشک کردەوە کە ئارەزوى خۆیانە سەرچۆپی بگرن یان گاوانى.
بۆ حەمەی حاجی مەحمود
حەمەى حاجى مەحمود، هەتا گوڕ و تینێک بە حیزبەڵەکەى (لەسەر وەزنى کۆپەڵە و تۆپەڵە) بدات و بێتەوە مەیدان، بڕیارى داوە خەیارى زەڵاتەى هەموو ئاهەنگەکە لەسەر حسابى خۆى بێت و فەرموو یەتى: ئەم زەواجە هەموو مواسەفاتێکى زەواجى تێدایە و پێویست ناکات بیست و دوو دەوڵەت ئیعتراقى پێبکەن.
بۆ بەرهەم ساڵح و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری
بەرهەم سالح بەم هاوسەرگیریە نیگەرانى خۆى نەشاردۆتەوە و ترسى کەمکردنەوەى دەنگەکانى دەبێت بەلام لەدواجارا ئەڵێت : تەنها و تەنها هەرکردار شەرتە و ئەبێت بەکردەوە بێت، لەبەر ئەوە بریارى داوە لەسەر هەمان پرۆسەى کۆکردنەوەى خەڵک بۆ کۆنگرەى حیزبەکەى، قوتابیانى زانکۆى ئەمریکیش بۆ ئەم پرۆسەى هاوسەرگیریە ڕاپێچ بکات هەتا سەنگ و قورسایى خۆى لاى حیزبەکەى مامەى دەباشان پیشان بدات.
بۆ شاسواری کەبابچی و نەوەی نوێ
شاسوارى چاڤى لاندیش نیگەرانى خۆى ناشارێتەوە و ئەڵێت نەخێر لە ئێستادا بۆ ئەم هاوسەر گیریە، چونکە بوک و زاوا تەمەنیان ڕوو لە لێژییە و هیچ هەلێک نییە هەتا نەوەیەکى نوێ بخەنەوە و ئێمە کەڵکیان لێ وەربگرین.
بۆ هەڤال ئەبوبەکر
هەڤاڵ ئەبوبەکرى پارێزگارى سلێمانى وێڕاى ئەوەى بڕیارى داوە ڕۆژى زەماوەندەکە بکات بە پشوى فەرمى و پرۆسەى نەوت دابەشکردن ڕابگرێت، پرۆژەیەکی تر ئامادە دەکات، کە خۆى بچێتە ژێرباڵى بوک و هەتا دەیباتە ماڵى زاوا و لەگەڵ بوکێدا بمێنێتەوە و پەیمانى داوە وەک خۆبەخشێک کرێى بەربوکى وەرنەگرێت.
لە خواى بێهاوتا ئەپاڕێمەوە ئەم هاوسەرگیرییەی نێوان (مەسعود) و (هێرۆ) بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەر بگرێت و ئێمەش بەدەباشان شاد ببینەوە.
(هێرۆ رەش)یش ببێتە (خانمی سەری رەش).

عومەرى گوڵچین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە