ئەم دز و سەرسەریانەی یەکێتیی چی ماوە بیریان لێنەکردبێتەوە تا داگیری بکەن؟

Saturday, 03/02/2018, 22:31

4287 بینراوە


ئەم دەسەڵاتە پیسە واز لە دزی کردن لەخەڵک ناهێنێت، سایلۆکە و کارگەی شەکر کە ئێستا چەتەکانی یەکێتی سەدان باڵەخانەیان تێدا دروست کردوە و ناتوانن بە کرێی بدەن، چونکە سایلۆکە ڕێگر بوو لەبەردەمیدا هاتن پڕۆژەی وێرانکردنی سایلۆکەیان دا، تا زەوی سایلۆکە و هەموو ئەو ناوچەیە بۆ چەتە بەدناوەکانی دەسەڵات بێت و بەحساب لە شارەزوور سایلۆ دروست دەکەن.
 شوقەکانی پشتەوە هەمووی هی دەسەڵاتدارانە بۆ نمونە شێخ جەعفەری گوندی و عیماد ئەحمەد و بەرهەم ساڵح و دەزگا بەدناوەکەی نۆکان خاوەنی ئەو شوقانەن، پاشان ئێستا لەم کاتەدا کە قەیران دوای قەیرانیان خوڵقاندوە، ئێوەی فاسید تەنها سایلۆکە مابوو تا زەویەکەی حەپەلوش بکەن وەک ئەم جێگایانەی تر.
 مەکتەبی سیاسی کە من ئەم پاتاڵانە نەک بە سیاسی بەڵکو بەکاڵفامیان تێدەڕوانم کە جاران ئەو جێگەیە قوتابخانە بوو ماڵی مامۆستایان "دارموعەلیمات " گەر نازانن چییە لە بەرزان شێخ عوسمان بپرسن ؟ بەرزانە سور ئەوەی شیعرو شانامە بەسەر تاڵەبانیدا دەهۆنێتەوە، ئەو لەوێ لەدارمعەلیمین لە یەکێتی قوتابیاندا بوو با بۆتان باس بکات کە ئەو قوتابخانەیە چۆن بوو؟.
 کارگەی جگەرەکە کە ماوەیەکی زۆرە بەرهەم ساڵح و چەند بەرپرسێک جگەرە کە لە قەوزە دروست دەکەن دەیهێنن تا خەڵک زەهراوی بکەن بەڵام کارگەکە لە ڕووی هەزاران کرێکار کڵۆم دراوە نازانن چۆن لە چ ڕێگەیەکەوە حەپەلوشی بکەن هوتێڵ و هەندێ جێگەیان لێقرتان و تاپۆکەی لەسەر قوباد فیتەر تاڵەبانییە.بەنزینخانەی عەقاری کە ئێستا سیتی ستارە هی هێرۆ قژ پەڵپینەیە و کابرایەکی پێنجوێنی دەیگێڕێت و کەس قسەناکات.فرقەی کۆن ئێستا کراوە بەچەند باڵەخانەیەک و نۆکان واتە تاڵەبانی خاوەنێتی، حەسیب ساڵح کە داویانە بە فەرەیدوون عەبدولقادری بەڕەوشتی پیاوی ئیتڵاعاتی ئێران.
 ئەمنەکە کە سەدان گەنج و پیری شاری تێدا شەهید بوو، مەلا بەختیار ماوەیەک چووکردی بە ئۆڵمپیات و ئیستاش گەلاوێژ و نازانم چی تێدا نمایش دەکەن، ئەوە قوتابخانەی شۆڕش بوو، دور لەئێستا خەڵکی شار دەزانێت نەک ئێوە ی داگیرکەر.
 سەدان شوێن و بەڵگە هەیە کە ئێوە چ بێشەرەفێکن و هەموو شارتان لە خۆتان و حسک و پارتی و گۆڕان ئیسلامی دابەش کردوە، سایلۆکە ڕێگربوو لەبەردەمتاندا چونکە زەویەکەی زیاتر لە ٣٠ تا٤٠ دۆنمە لەناو خۆتاندا وەک هەمووشتێکی تر دابەشی دەکەن، ئیتر با خەڵک لە مالەکانیاندا وەک جاران کوپەی شین دروست بکەن و گەنمی تێدا هەڵبگرن.
 خەڵک کە خۆزگە دەخوازێت بۆ سەردەمی سەدام، من جاران دەچوم بەگژیاندا ئێستا تێدەگەم کە چ قورەت بوو بەرپرسێک چ پارێزگارێک ئەمنێک ئەفسەرێک نەیدەتوانی ببێتە خاوەنی موڵکی گشتی! 
من چاک لە بیرمە کە ڕوسەکان لەکاتی شەڕی ئێران عێراق ئەو سایلۆیەیان دروست کرد ڕۆژێک فڕۆکە جەنگێکانی ئێران هاتن لە کارگەی شەکرەکەیان داو لە غەسلێکیشیان دا چوار کرێکاری میسری کوژران و پڕۆژەی سایلۆکە کە هەندێک کرێکاری ژن و پیاوی ڕوسی کاریان دەکرد کارەکەیان ڕاگرت و ئەو پڕۆژەیە وەستا لەو سەردەمەدا، من لە عەلوەکە لای دوڕیانەکەی سەرچنار ئیشم دەکرد، کە نازانم ئەو عەلوەیەتان چۆن حەپەلوش کرد ؟
 سایلۆکە دوا داگیرکاریتان نییە، لە کارەباکە فاروقی مەلامستەفای دز و بێشەرەف، پڕۆژەیەکی هێرۆ بەڕێوە دەبات کە موڵکی گشتی بوو کارەباکە تا ناو ئابڵاخ دەچوو حەمەی حاجی مەحمود هەموو عەمودەکانی لە ڕێگەی یەکێتییەوە ئاودیوی ئێران کرد ئێستاش باسی کوردایەتی دەکات بارەگای حسکیش کە قاتعی جاش شەعبیە کەرکوکی و خانەقینییەکان بوو لە (حەی بەکر) و خانۆکانی کارگە حەمە خەیارخۆر داگیری کردوە و تاڵەبانیش تاپۆکەی خستۆتە سەری، وەک باخی بەختیارێ چۆن دای بە نەقشبەندییەکان کە عێزەت دوری لای ئەوانە بەئێستاشەوە ئەو ئەخلاقەی تاڵەبانی نەبوو، تا دزییەکانی خۆی و خێزان و حیزبە فایلدارەکەی تێکەڵ بکات.منەزەمەی لای باخی گشتیش درایە پارتی تا لقێکی ئازا و جەربەزەی لێ بکەنەوە و ڕێژوانەکان بە بیکەیسی بکوژن.
 گەر هەڤاڵ ئەبوو بەکری دارشەق دڵنیابێت ئەگەر بۆ ئەمانە ڕوونکردنەوە نەدات و هەموو مەلەفەکان نەگەیەنێتە مێدیاکان ئەوە سبەی لەسەر ئەو تاوانە دادگایی دەکرێت.هەڵبەت ئەگەر سایلۆکەیان بۆ چووە سەر ئەوا سەرەی مەسڵەحە و یانەی ئەندازیاران و سەرای سلێمانیش دێت، کە دەمێکە هێرۆ و شاناز مڕخیان لێ خۆش کردووە.
بابەتی هاوشێوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە