بۆ هەر کوردستانیەک لە دەرەوەی وڵات

Sunday, 04/02/2018, 22:16

4438 بینراوە


بێ هەڵوێستی لە پرسی ئەفرین"  لە فەرهەنگی خۆبە کوردبونت کەم دەکاتەوە " تکایە بەشداربەو پشتیوانی لە خۆپشاندانەکان بکە ، هەروەك چۆن بەخۆمان دەڵێین کورد ، ئەوهاش جیاوازی خاکی ئەفرین و مەهابات و هەولێر و ئامێد نیە ، لە عەفرینبیت یان لە هەرجێگایەکی کوردستان خاک و ئاومانەو بەنیشتمانی خۆمانی دەزانین ، بە ڕیژەی کوردی خۆرهەڵات و باشور لە دەرەوەی وڵات ، بەپێی پێویست بەشداری لە خۆپشاندانەکاندا نەکراوە" بتوانن دەرفەت بەخۆتان بدەن و لەسێهەم هەفتەو ڕۆژانی دوایی ئەو حەقەتان پێ دەبخشرێ پشتیوانی لە خۆرئاوای کوردستان شاری عەفرین بکەن " چونکە عەفرین خاکی کوردستانەو تورکیای فاشت داگیری دەکات و گەراندنەوەی شۆڕشی دەوێت ! هاولاتیانی ئەفرین لە ژیانێکی گەمارۆکراودان و پێویستیان بە ئێمەیە ! ؟ ئەوەی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا ئەنجامی دەدەن بەرخودانە دەبا ئێمەیش لێرە لە دەرەوەی وڵات هاوشان و هاوڕەنگیانبین ، مناڵ و ژن و شەرەڤان ماندون و برسی کراون گەر بەشێوەی دوهەفتەی رابوردو بچێت ژیانیان لە مەترسیدادەبێت لاواز دەبن ، تکایە لە خۆپشاندانەکاندا بەشداربن تا فشار بخرێتە سەر هاولاتانی جهیان و هاوکاری خۆر ئاوای کوردستان بکرێ ، ڕێگیری لە هێزی تورکی فاشت بگیرێت و سنوری کوردستانی خۆرئاوا نەبەزەنێت ، ئەم هێرشەی تورکی فاشت بۆ سەر عەفرین سەرکەوتوبێت ، دڵنیابن ناوچەکانی تریش دەکەونە ژێرمەترسیەوە ، هەروەك لە پلانیاندایە پاش ئەفرین ئامانجیان مەنبەج و قەندیلە، ڕۆژئاوای کوردستان و گەمارۆ دانی تەواوی هەرێمەکە لە ئێستادا لە مەتریدایە ئێمەیش لە قۆناغی یەکی خۆپساندانەکاندا ماوینەتەوە هەفتەی داهاتو بە سەدان خۆپشاندان لە ئەوروپا ئەنجام دەدرێت تکایە پەیوەندی بکەن بە ئەنجامدەرانی خۆپشاندانەکان تا زانیاری وەربگرن و بەشدابن لە خۆپساندانەکان.
ڕۆژنامەوان و چالاکی کورد  لە ولاتی ئەڵمانیا 
فەرەیدون کونجرینی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە