مێژوی ئەو شتەی کە خۆی ناو ناوە مرۆڤی ژیری ژیر

Wednesday, 07/02/2018, 20:13

10857 بینراوە


باوانی هەموو زیندەوەرێکی وشکانی دەگەڕێنەوە بۆ زیندەوەرێکی بچوک هێندەی قەبارەی مشکێک، کە 60 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە ئەمەریکای باکور دۆزراوەتەوە.
پاشان حەوت ملیۆن ساڵ لەمەو بەر لە ئەفریقا، گیانەوەرێک دەرکەوت کە دەتوانرێت وەک یەکەم مرۆڤی سەرەتایی بناسرێت، کە لە مەیمون جیاواز بو ناومانا Thomai . ئەوەی مرۆڤ لەمەیمونی شەمپانزێ جیا دەکاتەوە کرۆمۆسۆمێکە کە هۆشمەندی ئەداتێ و توانای قسەکردنی هەیە.
ئینجا چوار ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لوسی هات، لوسی کە دوای سێ ملیۆن و پێنج سەد ساڵ ئامێری داهێناو بەکاری هێنا، وەک بەرد بۆ شکاندن و بەردی پان و داتاشراو بۆ بڕینی کەلوپەل یان هەندێ ئامێری تر لە دار، ئیتر لەمەوە داهێنانی ئامێر بەردەوام بو هەتا داس و چەکوش و سەیارە و تەیارە و ئەمڕۆش بە ئایفۆنی دە.
دوای دوو ملیۆن سال ئۆمۆ ئێرێکتوس هات، واتە مرۆڤی قیت، ڕەپ، ئەو مرۆڤەی لەسەر دوو پا وەستاوە، کە یەکەم کەس بون ئاگریان پارست و بۆ مەبەستی خۆیان بەکاریان هێنا. ئەمانە دەستیان کرد بە کۆچ بەرەوە کیشوەرەکانی تر، کۆچ یەکێکە لە خاسیەتەکانی مرۆڤ، کە ئەو کاتە ئاستی دەریا بەرزتر بو؛ لەهەندێک شوێندا لە نێوا کیشوەرێکەوە بۆ کیشوەرێکی تردا تەنها چەند سەد مەترێک پێویست بوو بۆ پەڕینەوە. لەمانەوە چەند لقێکی مرۆڤی وەک نێندەرتال لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵات، دۆنسۆڤای، لە ئاسیا، ڵیوەی پێکهاتن، چەند جۆرە مرۆڤێکی تریش کە هێشتا لێکۆڵینەوەکان نەسەلمێنراون.
لە چاوەڕوانیدا لە ئەفریقا ئۆمۆ ئێرێکتوس بە هەڵبژاردەی سروشتی دەبنە ئۆمۆ ساپیان ساپیان، واتە مرۆڤی ژیری ژیر، ئەمانەش دەستیان کرد بە کۆچێکی تر بەرەو کیشوەرەکانی تر. لە ئای دی ئێنی ئێمەی مرۆڤی مۆدێرندا ئایدی ئێنی نێندەرتال و دۆنسۆڤای تیایە، ئەم تێکەل بوونە لە نێوان ئەم جۆرە مرۆڤانەدا یان بە زۆر و لاقەکردن بووە یان بەخۆشی بووە لەو سەردەمەدا . بەلام هەرچەندە مرۆڤەکان جیاوازبن بە شکڵ و بە ئایدی ئێن لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر، هەرگیز زانست هەتاوەکو ئەم ساتە ئەم جیاوازیەی نەخستۆتە ئەستٶی ئەو تێکەڵ بوونە، بەڵکو هەمو دەگەڕێنێتەوە بۆ سیستەمی پەروەردە و کەڵچەر، زانست وەک مەلای دوانزە عیلم نادوێ.
سەد هەزار ساڵ لەمەو بەر مرۆڤی ژیر ژیر دەست دەکات بە گۆڕینی سروشت بۆ مەبەستی خۆی، یەکەم گٶرانکاری، ماڵیکردنی ئاژەڵی کێوی بوو، ئیتر لەمەوە ئەم مرۆڤە بەردەوام دەبێت لە گۆڕینی سروشت بۆ سودی خۆی هەتا ئەمڕۆ بە دەستکاری کردنی ئای دی ئێنی رووەک و هەندێک زیندەوەر. 
27 هەزار سال لەمەوبەر پاش لە ناوچونی نێندەرتال و جۆرەکانی تری مرۆڤ بە هۆکاری جیاواز، مرۆڤی ژیری ژیر بە تەنها بە هەموو پانتایی زەویدا بلاو دەبێتەوە، هەرچەندە پێستیان سپی نەبووە بەڵام شکڵیان گۆراوە بەگویرەی سروشت و ئاوهەوای ناوچەکان.
هەرچەندە ناوی مرۆڤی ژیرە لەبەر ئەوەی کە توانای دروستکردنی ئامێر و دۆزینەوەی چارەسەری لە هەمو روویەکەوە هەیە و بیر دەکاتەوە، هەروەها گۆڕینی سروشت بۆ مەبەستی خۆی، بەلام هێشتا نەیتوانیوە ڕێگە چارەیەک، سیستەمێک بدۆزێتەوە بۆ ژیان بە بەختەوەری و بە بێ نایەکسانی و دژواری. وەک ئەوەی ئەم ئامانجە بووبێتە جۆرێک لە خەریکبون پێوەی، جۆرێک لە بزوێنەری. لەم کەین و بەینەدا کە مرۆڤ وەک ئەوەی هێزێک پالنەری بێت لە داهێنان و گۆڕینی سروشتا لەهەمان کاتا مرۆڤ وەک ئەنکیدۆ ئارەزوی گەڕانەوەی بووە بۆ باری ئاژەڵی و ناهۆشمەندی کە جۆرێک لە ئاسودەیی تیابووە، ئاژەڵ، نە ترسی بووە و نە هۆشمەندیی، بۆیە لە پەیکەرەکانی شارستانیەتەکاندا، خۆیان چواندوە بە ئاژەل وەک هێزێکی گەورە و نەترس.

 بە گوێرەی هەندێک بۆچوون گوایە سروشت مرۆڤی دروست کردوە لەبەر ئەوەی پیویستی بە چاوێک بووە بیبینێت لە دەرەوەی خۆی، یان وەک چۆن لە میتۆلۆژیدا هاتووە کە خوا شەیتانی بەرامبەر بەخۆی دروست کرد بەهەمان شیوە سروشت پیویستی بە هێزێکە بەرامبەری هەتاوەکو بکەویتە ملاملانێ لەگەڵیدا.
لە نەبونی وەلامێک لە دەرئەنجامی گەرانی بەدوای نهێنی دروستبونی خۆی و سروشت، چەند کەسێکی ڕیشداریشیان لی پەیدا بو کە گوایە لەگەڵ بونەوەرێکدا قسەیان کردوە کە دروستکەری ئەم سروشتەیە و پێی وتون کە دەبێت سەرزەنشتی مرۆڤ بکات کە واز لەم سەرکێشیە بێنێت و ئەو بیپەرستێت لەبەر ئەوەی کە ئەو خاوەنی هەمو شتێکە، بەلام هەتاوەکو ئێستاکە ئەم بونەوەرە کە ناویان ناوە (خودا) هێشتا خۆی دەرنەخستوە و بوونی نەسەلمێنراوە. هەندێک بیرمەندی وەک بوداش وای دەبینن کە مرۆڤی ژیری ژیر حوکم دراوە بە نەزانین، هەوڵ و ئامانجی دەبێت ئەوە بێت کە خۆی ڕزگاربکات لەم نەزانیە.
گرنگ ترین دۆزینەوە کە ئەم ژیری ژیرە کردبێتی دوای ئامێرەکان، زمانە کە یارمەتی پەیوەندیەکی خێرا ئەدات لەگەل یەکتردا پاشان نووسین بووە، کاتێک زانیاریەکان هێندە زۆر دەبن بۆ سیستەمی حوکمرانی مێشک توانای لەبەرکردنیانی نابێت بۆیە نووسینی داهێنا، کە هەر لەدوای لەناوچونی ئەم شارستانیە ئەویش لەناو چووە. پێچکەی عەرەبانە بۆ گواستنەوە، ئنیجا کارەباو ئەتۆم، ئەم داهێنانە بەردەوام دەبن لەم بوارانەدا هەتاوەکو ئەمڕۆ زانیاریەکان هێندە زۆر بوون کە تەنها نووسینیش بەس نیە بۆ بەڕیوەبردنی کارەکانی، بۆیە مرۆڤی ژیری ژیر زمانی ئەلەکترۆنی داهێنا کە مێشکێکە یارمەتی ئەدات لە لێکۆڵینەوەو دەرئەنجامدا.
مرۆڤئ ژیری ژیر لە بۆچوونەکانیدا بۆ سروشت سەلماندویەتی کە ئەو بۆشایەی وەک بۆشایی دەیبینین لە ئێسپاسدا بۆشایی نییە، سروشت لەوێوە دروست بوە، پاشان هەمو ماتریالێک لە ئەتۆم پێک هاتوە، ئەتۆمیش بچوکترین گەردیلەیە کە ناتوانرێت دابەش بکرێت ، هەروەها بارستایی خاسیەتێکی تایبەتی ماتریال خۆی نییە، بەڵکو ئەوەی بارساتیی ئەدات بە ماتریال بۆزۆنی هیگسە.
کۆنترین نەخشی دیکۆر کە ئەم بونەوەرە کردبێتی، دەگەڕێتەوە بۆ 5 سەد هەزار سال لەموبەر، چەند شکڵێکی هەندەسی لەسەر توێکڵی ئاژەڵی دەریایی کراوە، ئەم نەخشانە بەردەوام دەبن هەتا نەخشی سەر دیواری ئەشکەوتەکان، پاشان مۆنالیزا، سوریالیست و کوبیست و ئەپستراکت، ئینجا نەخشی چەند بوتڵیکی کۆکا کۆلا لەسەر تابلۆیەک لەلایەن ئەندی وارۆڵەوە.
بیست هەزار ساڵ لەمەوبەر مرۆڤی ژیری ژیر، دەرزی داهینا، ئەگەر تا ئەو ساتە بۆ خۆپاراستن لە سەرماو سۆڵە، پێستی ئاژەڵی لە خۆی دەئالاند، یان ئەی دا بەسەر شانیدا، ئەوا بەهۆی دەرزیەوە کە لە ئێسک یان شاخی ئاژەلان دروستی دەکرد توانی جل وبەرگێکی سەرەتایی دروست بکات. هەرچەندە لە سەردەمی نێۆلێتیلکەوە؛ کاتێک مرۆڤ ئاژەڵی ماڵی کرد، خوریەکەی بەکار دەهێنا بۆ دروستکردنی قوماش بەلام پێستی ئاژەلان هەر دەورێکی سەرەکی دەبینی بۆ جل وبەرگ، پاشان لۆکە لە ئەمەریکای باکور بەکارهێنراوە پێش پێنج هەزار سال لەمەوبەر لە چینیش سێ هەزار سال لەمەوبەر ئاوریشم بەکار هێنراوە، ئەم داهێنانانە بەردەوام بوون هەتا گەیشتە پانتۆڵ و دەرپێ و سوخمە و ئەمڕۆش بەرگدروی وەک شانێل و دیۆر.
یەکەم شوێنەواری داهێنانی کشتوکال دەگەڕیتەوە بۆ 12 هەزار ساڵ لەمەو بەر لە کوردستانی باکور، کە بە یەکەمین گەورەترین وەرچارخان دەبینرێت لە ژیانی ئەم بونەوەرەدا، کۆنترۆڵکردنی کشتوکاڵ بۆ زیاد کردنی بەروبوم هۆکاری سەرەکی بوو بۆ نیشتەجێ بونی مرۆڤو دروستکردنی شار و خاوەنداریەتی کە بووە هۆی دروستبونی دیاردەی نایەکسانی بەشیوەیەکی زەق، بەم هۆیەشەوە شەر و کوشتار، خۆپاراتسن لەم دژواریە لە سەرتاوە دەستکرا بە دروستکردنی خانوو بە شکڵی بازنەیی پاشان پەرژین و چاڵ، ئینجا دیوار و شورا و قەلای سەخت، بۆ شەڕ کردنیش، ڕم و تەور و شمشێر هەتاوەکو تۆپ و فڕۆکە و بۆمبی ئەتۆمی.
 باپیرەی گەورەی خواکان لای مرۆڤی ژیری ژیر، ئاژەڵانن ، بەڵام بە پێجەوانەی هەندێک بۆچوونەوە کە گوایە ئافرەتانی روت و زۆر قەڵەو خواوەند بوون، وادیارە کە زیاتر ئارەزوی سێکسی بوە بۆ ئەو، چونکە دەبنیرێت زۆر وردەکاری لە پەیکەرەکاندا کراوە لەو شوێنانەی وەک سمت و مەمک کە ئارەزو و لەزەتی پیاو بوون، هەروەها سەرنج دراوە کە بوکەڵەکان بەکار هێنراون و زۆر دەستکاریکراون لەبری ئەوەی لەشونێکدا دانرابن بۆ پەرستنیان. ئەم بوکەلانە دەوری گۆڤاری ڕوت و فلیمی پۆرنۆیان بینیوە لەو سەردەمەدا، بە پیجەوانەی هەندێک بۆچوونەوە کە گوایە ئافرەتان حوکمیان کردوە، یان خواوەند بوون، بەم بۆنەیەشەوە هەمیشە باوکسالاری هەبووە، بۆ سەلماندنی ئەمەش، گۆڕی پیاوان هەمیشە کەل و پەلی گرانبەهای تیابووە هەتاوەکو ژنان، ئەم ئافرەتە قەڵەوانە بون کە وردە وردە بوونە خواوەند، وەک ئینانا لای سۆمەر، ئیشتار لای بابل، کە دەیتوانی لەگەڵ شەست پیاودا رابوێرێت، پیاوەکان هیلاک دەبوون بەڵام ئەو خانمە هیلاک نەدەبو. لای کەسانی ڕۆژهەڵاتی هێشتا ژنی خڕ و خەپان رەواجی زۆرترە، هەرچەندە لە ئەوروپاش دەڵێن گوایە پیاوان ئافرەتانی خڕوخەپانیان لا دڵگیرترە بەلام ئەم دیاردەیە تۆزێک گۆراوە لە ئەوروپادا بە بۆنەی ڕێکلام و مۆدەوە. لە هۆشی هەموو مرۆڤێکی ژیری ژیردا، ڕاكێشانی ئارەزو بۆ ئەم جۆرە ئافرەتانە هۆکاری غەریزەیەکە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو ئافرەتانە توانای نانەوەی نەوەیەکی ڕەسەن و لەش ساغیان هەیە بە پێجەوانەی ئافرەتێکی لەرو لاواز. مرۆڤی ژیری ژیر، تەنها بوونەوەرێکە کە سێکسکردنی بە وەرزەوە نەوەستاوە و ئەتوانێت جوت بێت لەگەل مێینەیەکدا کە ئارەزوی نەبێت، ئەمەش یارمەتی داوە کە ژمارەیان ئێجگار زۆر بن.
 یەکەم شوێن وەک پەرستگا لە کوردستانی باکور دۆزراوەتەوە، هێشتا جێگەی پرسیارە ، کە چۆن گەیشتون بەم ئاستە؛ پەرستگایەک بە کۆڵەکەی هەندەسی و بازنەیی، رازاوە بە هەندێک رەسمی ئاژەلان. ئەم پەرستگایە لەلایەن خەلکەکە خۆیانەوە داپۆشراوە بە خۆڵ وەک ئەوەی ئەم جۆرە پەرستگا و پەرستنە باویان بەسەر چووبێت. پاشان لەگەڵ پیشکەوتنی کۆمەڵگەدا جۆرێک بووە لەدەسەلات لەسەرەوە بۆ خوارەوە، شکڵەکان بونە کەسانی چەک بەدەست و بەهێز هەتا ئەمڕۆش لە زۆر شوێندا ئەو پەیکەرانە دەبینرێن.
بەگوێرەی زۆر لە فەیلەسوفەکان هەتا مارکس، مرۆڤ بونەوەرێکی خاسە و ئەوەی کە دەیکات بە کەسێکی دڕندە و دژوار هۆکاری نادادپەروەری و نایەکسانییە. هەرچەندە سەرنجی هەندێک دیاردەی نایەکسانی دراوە لای هەندێک ئاژەلانی وەک هەنگ و سەگو  مەیمون بەلام نەسلمێنراوە و هێشتا جێی مشتومڕە. لای مرۆڤی کۆکەرەوە و راوکەر، بەشیوەیەکی گشت یەکسانی هەبووە بەلام هەمیشە سەرۆکێک هەبووە کە ئەمە نایەکسانی و خاوەنداریەتی دروست نەکردووە. لەگەڵ دروستبونی بەروبوم و شارستانەیەتدا خاوەنداریەتی و پاشان نایەکسانی دروست بوو. بەلام تەنها ئەو ویستە بەسە کە لە مرۆڤێکی ژیری ژیردا هەبێت کە بیەوێت بۆ مەبەستی ئامانجی خۆی ، دەوروبەرەکەی بەکا ر بهێنێت، ئەوکاتە چواردەورەکەی بە دەوری خۆیدا وا ڕێک دەخات کە هەمویان وەک ئەڵقەی زنجیرەیەکی ئاسن بەخۆیەوە ببەستێتەوە، وەک پیرامیدێک کە خۆی لەسەروی هەمویانەوە دەبینێتەوە، بەجۆرێک مرۆڤەکان ببنە کۆیلەی ئەو.
ئایا مرۆڤ بونەوەرێکی دژوارە یان خاوەنداریەتی و نایەکسانی دەیکات بە دژوار، هێشتا لە مشتومڕدایە و نەسەلمێنراوە. هەندێک جار مرۆڤ دەچوێنن بە مەیمونی بۆنۆنۆ کە پێیشی دەوترێت شامپانزیی کورتەباڵا؛ ئەم مەیمونانە جۆرێک لە ئۆرگانیزاسیۆنی سۆشیالیان هەیە کە لەسەر ئالوگۆڕی سێکسی وەستاوە  جۆرێک لە ئاشتی سۆشیالیان پێ دەبەخشیت، بۆ هەموو دژواریەک ئاڵوگۆڕیکی سێکسی وەک ناوبژی کردن یان چارەسەر بەکار دەهێنن. 
مەیمەنی بۆنۆبۆ
کۆنترین شوێنەواری شەڕ و دژواری دەگەریتەوە بۆ 11 هەزار سال لەمەو بەر ؛ کۆمەلە کەسێک لە تەمەنی جیاوازو لە نێرینەو مێینە، بە ڕم کوژراون لە باکوری سودانی ئێستا، پاشان 8 هەزار سال لەمەو بەر لە کینیا 15 مرۆڤ تەمەنی جیاواز و مێینەو نێرینە، بە ڕم کورژراون و سەریان پان کراوەتەوە فڕێدراون، وای بۆ دەچین کە ئەم شوێنە شوێنێکی ستراتیژی گرنگ بووبێت و لەلایەن کەسانێکی ترەوە ویستویانە داگیری بکەن. لە ئەڵمانیا 6 هەزار سال لەمەو بەر 30 کەسێک لە تەمەنی جیاواز و نێرینە و مێینە کوژراون و سەریان پان کراوەتەوە بە ئامێری کێلان. لە ئەلزاس 4200 سال لەمەوبەر 10 کەس هەمویان نێرینە بە تەورو بە بەرد کوژراون و فڕیدراونەتە ناو چاڵێک.3300 سال لەمەو بەر لە ناو سەهۆڵی شاخەکانی ئیتالیا پیاوێک بە تیر لە دوواوە کوژراوە لەلایەن هاوڕێکانیەوە لەسەر بەردەداتاشراوەکەی – سیلێکس- ئایدی ئێنی چەند کەسێکی پیوە بووە پێدەچیت هی بکوژەکانی بووبێت. ئەم دژواریانە پەرەیان سەند لەگەڵ کۆمەڵگەی کشتوکالدا. پاشان شەڕی جیهانی یەکەم و دوەم و شەڕی کەنداو و ئینجا شەڕی داعش.
--------------------
بەشێک لە زانیارییەکان لە گۆڤاری documentation photographique بەزمانی فەرەنسی وەرگیراوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە