دادگای سەورەى بەعس، بە هەموو دڕندایەتییەکى رژێمەکەیان زۆر لە بنەماڵەى بارزانى شەریفتر بوون


گروپی ١٧ شوبات هیرشی تورکیا بۆسەر عەفرین دوبارە دەباتەوە وەزارەتی دەرەوەی سوید

Thursday, 02.08.2018, 17:21

2710 بینراوە


رۆژی چوارشەممە 7 شوبات 2018، وه‌فدێكی گروپی ١٧ی شوبات، كه‌ پێكهاتبوو له‌ قادر نادر و هۆگر بیتوێنی، به‌ مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن، سه‌ردانی به‌شی توركیا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویدیان كرد. له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گروپه‌تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به‌ القاعیده‌، ئەوەیان پی رەگەینرا  ئەگەرچی هەلویستی سوید لەجاو ئاستی هیرشەکەی تورکیا بۆسەر عەفرین نیە بەلام  هەلویستی ئیوە لەپیش هەموو وولاتانە به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ مارگۆت ڤاڵسترۆم، له‌ ده‌باتێكدا، كه‌ له‌سه‌ر داخوازی په‌رله‌مانتارانی پارتی چه‌پ و پارتی ژینگه‌، له‌ په‌رله‌مانی سوید به‌ڕێوه‌چوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ كرده‌وه‌كانی توركیا له‌ به‌رانبه‌ر ی پ گ، به‌ پشتبه‌ستن به‌ پڕه‌نسیپی به‌رگری له‌خۆكردن،ناتوانرێت ڕه‌واییپێبدرێت و نەجوتە تورکیا و نیگەرانی دەربری لەهیرشەکە و هەلویستی لەئەنجومەنی ئاسایش پۆزەتیف بووە . وه‌فدی گروپی ١٧ی شوبات، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا  کە ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ سه‌ره‌تاییه‌، هه‌نگاوێكی باشه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ندان ساڵه‌ به‌دوای بیانودا ده‌گه‌ڕهێت بۆ ئه‌وه‌ی بیانویه‌ك بدۆزێته‌وه‌ تا هێرس بكاته‌ سه‌ر، ڕۆژئاڤای كوردستان. به‌و مه‌به‌سته‌ له‌ دانیشتنێكی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، هاكان فیدان و هه‌ندێك جه‌نه‌ڕاڵدا ئماژه‌یان به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ گروپێك بنێرنه‌ دیوی ڕۆژئاوا و له‌وێوه‌ ته‌قه‌ له‌ هێزه‌كانی خۆیان بكه‌ن له‌ ناوسنوری توركیادا و به‌وبیانوه‌وه‌، ناوچه‌كه‌ داگیربكه‌ن ، هەرجەندە لەهیرش بۆعەفرین هیج بەهانەیەکی واشی بەدەست نیە . وه‌فدی گروپی ١٧ی شوبات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌، ده‌وڵه‌تی توركیا، دژایه‌تی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات كه‌ چاره‌سه‌ری پرسی كوردی تێدابێت هه‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆیشی و له‌ناوه‌خۆشدا گرتن و ڕاوه‌دونانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ده‌پ و ئازادیخوازان بۆته‌ كرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌. له‌ ته‌وه‌رێكیتردا، ئاماژه‌ به‌وه‌كرا كه‌ له‌شه‌ڕی دژی داعشدا، كوردان ڕۆڵه‌كی كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ و یارمه‌تیه‌سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ ئه‌رێنی و واتادار هه‌ڵسه‌نگێنرا، به‌ڵام له‌ ئیستادا‌ستا دا پێویسته‌ یارمه‌تی سیاسی بدرێته‌ ئیداره‌ی فیدڕڵی ڕۆژئاڤا و باكوری سوریا و ئەویش  دانپیانانی ئه‌و ئیداره‌یه‌، ده‌توانێ ببێته‌ هه‌نگاوێكی گرینگ له‌ ئارامی و ئاسایشی هه‌ریمەکە ‌ بەتایبەتی کەئەوە مودیلیکی نویی سیاسیە لەناوجەکە بەتایبەتی لەبەشداریپیکردانی کارای نەتەوە و کەمە نەتەوەکانی کانتونەکان و رولی یەکسان بونی ژنان لەهەمو بوارەکاندا ‌. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌، له‌ ئێستادا هه‌نگاوی عه‌مه‌لی پێویسته‌ بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا، كه‌ خه‌ڵكی سڤیل، و له‌ناویشیاندا ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ده‌ستی ڕژێم و داعش په‌نایان بۆ عه‌فرین بردووه‌، ده‌كرێنه‌ ئامانجی هێرشه‌كان. ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا، ئه‌گه‌ر ی پ گ\ی پ ژ به‌رگریان نه‌كردبایه‌، ئێستا كاره‌ساتێكی تری په‌نابه‌ران ڕویده‌دا و تا ئێستاش ئه‌و مه‌ترسیه‌ هه‌ربه‌رده‌وامه‌.
لەکۆتایشدا ئەو پیشنیازەی جەندین بارە دوبارە کرایەوە کەئەردوگان وئاکەپە لەناوجەکە بونەتە مەترسی و هاوشیوەی سەدامی ٩٠کانن بونەتە سەرجاوەی شەرو مالویرانکاری و سیستەمیکی دیکتاتوری لەناوجەکە  جەندە وولاتانی ئەورپا هەول بدەن بۆلاوازکردن  وگورینی درەنگە . 
شایەنی باسە روژی ١٩ جانیوەریش وەفدیکی گروپی ١٧ شوبات هیرشی سوپای تورکیای بۆسەر شاری عەفرین لەگەل بەرپرسی روژهەلاتی ناوەراست کردەوە گفتوگوی نیوان ئەو وەفدە و وەزارەتی دەرەوەی سوید.