تەقەکردن لەگەنجانى بێچەک زۆر شتى شاراوەی لەپشتە

Saturday, 10/02/2018, 2:13

1949 بینراوە


تەقەکردن لەگەنجانى بێچەک زۆردەلیل و مەدلولى سیاسی هەڵئەگرێت بەدیوێکدا گەر شرۆڤەى بکەین دڵ ڕەقى و بێ ئیحساسی وساویلکەى و نەزانى ئەو هێزە موحافز کارە قەبەلیە ئەسەلمێنێت کە ئەخلاق و مۆراڵى لەو شێوەیە ئەنجام ئەدات زمانى چەک زمانى زمانى ئیفلاسی زمانى نەشارەزا بونى دیموکراتى و زمانى دڕندەى و دڵ ڕە قی و لوتکەى نەفامی یە .
تەقەکردن لە خەڵکى سڤیل کەلتورى شاخ و کەلتورى بەعس و ڕەش بگیرو کەلتورى ئەنفال و کەلتورى داعشیە گرتن و تۆقاندن و چاو سور کردنەوە لە خەڵکى سڤیل فراوان بونى پانتاى ترس و دۆڕاندنى سیاسی و وەحشى گەرى و دەمار گیرى دوا کەوتوى خێڵ وقەبیلەو عەشیرەتە چونکە هەر ئەو بیرە شۆڤێنیە وەحشى گەرە دۆڕاوەیە بەرگەى ئازادى سیاسی ناگرێت و هەرە س ئەهێنێت لە ئاستیدا .
گەنجانى وەڵات پارێزو خەڵکى سڤیل وشێرە ژنە کانى تەڤگەر کاتێک بڕیار ئەدەن بەبێ چەک ڕو بەڕوى دۆڕاوەکانى شەنگال و هەڵهاتوەکانى شازدەى ئۆکتۆبەر ببنەوە نیشانەى ئەو پەڕى لە خۆبردوى و نیشانەى ئەو پەڕی بوێریە دەبێت توێژى سیاسیە ڕزیوە کان وعەقڵە کانى ژێر جامانەو کۆنەپەرست و سەربازانى خێڵ ئاماژەیەکى جدى وەرگرن ئیتر سەردەمى ئەو دەموچاوە ڕزیوانە سەردەمى بازرگان و مافیاو چەتە کانى خێڵ کۆتای هاتوە هەر چەندە خۆیان ماکیاژ بکەن بە ماکیاژى دیمو کراتى  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە