ئەنجومەنی ئاسایش، یان ئەنجومەنی بنەماڵەی دەسەلات؟

Saturday, 10/02/2018, 19:13

9285 بینراوە


نەزهەت حالی به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستن له‌ ئاژانسی پاراستن و زانیاری لە دیدارێکیدا پێناسەی دەزگای پاراستنی بەم شێوەیەی خوارەوە دەکات، کوردستانپۆستیش لە بابەتێکدا ئاماژەی پێداوە و ئەرشیفێکی بۆ نەزهەت کردۆتەوە، هەروەها منیش هەمان پێناسە دەکەمە دەستپێک بۆ باسەکەم:
پێناسەکەی نەزهەت حالی:
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە بە بڕیاری ژمارە (4)ی پەرلەمانی كوردستان دامەزراوە، وەكو چەترێكە بۆ سەرپەرشتیكردنی كاری هەواڵگری و ئەمنی لە كوردستان كە لە سێ دەزگای سەرەكی پێك دێت لەوانە: (دەزگای ئاسایش، هەواڵگری سەربازیی، ئاژانسی پاراستن و زانیاری) كە ئەو دەزگایانە هەندێ ئەركی تایبەت و هەندێك ئەركی هاوبەشیان هەیە و بەپێی یاسا و رێسا رێكخراون.ئاژانسی پاراستن و زانیاری لە دوو بەڕێوەبەرایەتیی سەرەكی پێك دێت كە یەكەمیان (بەڕێوەبەرایەتیی پاراستن)ـە كە بەندە (واتە نەزهەت حالی) وەكو بەڕێوەبەری دەستنیشان كراوم و بەڕێز (لاهور شێخ جه‌نگی تاڵەبانی) وەكو (بەڕێوەبەری زانیاری) دەستنیشان كراوە لە سەر پێشنیاری بەڕێز راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم و فەرمانی بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئەركیان كاری هەواڵگرییە لە ژێر سەرپەرشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم و ئەركە سەرەكییەكانیان بریتین لە كۆكردنەوەی زانیاری، دژە سیخوڕی و دژە تیرۆر و نەهێشتنی تاوانی رێكخراو).
ئەگەر بەپێی ئەو پێناسەیە بێت نەزهەت حاڵی ئەو ئەنجومەنەێ کردووە، ئەوا ئاسایشی هەرێمی کوردستانی لەو مێژووە گوماناوییە دوورکەوتۆتەوە، کە ئەرکەکانی تەنیا چڕکردۆتەوە بۆ راونانی دەنگی ئازاد و نەیارانی بنەماڵە و هاریکارییکردنی دوژمن و داگیرکەرانی دەوروبەر بووە، پێناسەی هەر رێکخراو و دامودەزگا و ئەنجومەنێک دەبێت مێژووەیەکی بۆ دروستبکرێت، کە ببێتە پێویستیی و ئەرکێکی نیشتیمانی و تا وەڵامی پێویستیی بوونی بدات،  نەزهەت حاڵی وەکو کەسێکی سەر بەو دەزگایە دەستی بۆ مێژووی ئەو دەزگایە نابات، کە لە سەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی مەلا مستەفابارزانی، تا ئیستاش هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە. ستراتیژی ئەو دەزگایە لە بەرژەوەندی کورد و نیستیمانی کورددا نەبووە، بەپێچەوانە دروستبوونی ئەو دەزگایە، چ بەشە پارتیییەکەی و چ بەشەکەی یەکێتیی تەنیا بۆ بەرژەوەندی و دابەشکردنی دەسەڵاتی خۆیان بووە کە لە دوای دروستبوونی حکومەتی هەرێمەوە زیاتر زەقبۆتەوە و کاریان تەنیا دەمکوتکردنی خەڵکی کوردستان و تیرۆرکردن و هاریکاریی دوژمان بووە، ئیستاش گەیشتۆتە ئەو ئاستەی بە ئاشکرا دەزگای زانیاریی و دژە تیرۆر و ئاسایشی ئەو ئەنجومەنە لە زوونی سەوز بۆتە موڵکی بنەماڵەی تالەبانی، لە زونی زەردیش دەزگای پاراستن و دژەتیرۆر و ئاسایش بۆتە موڵکی بنەماڵەی بارزانی. هەریەک لەم دوو بنەماڵەیەش داشی دامەی داگیرکرەێکی دراوسێن، یەکێتی کار بۆ ئێران و پارتییش کار بۆ تورکیا دەکات، هەموو دەسەڵات و دامودەزگاکان دابەشکراون و لە خزمەتی ئەو لایەنانە، بۆیە لێرەوە دەتوانین پێناسەکەی نەزهەت حاڵی بەتاڵ بکەینەوە، چونکە ئەو پێناسەیە بۆ دەسەڵاتێک و پارت و دامودەزگایەک دەبێت کە خزمەتی خاک و نیشتیمان و گەلەکەی لە پێش هەموو شتێکەوە راگرتبێت، ئەوانەی کار لەو دەزگایەدا دەکەن، دەبێت نمونەی کەسایەتییەکی وشیار و خاوەن بڕوانامەی باش و کەسێتی خاوێن و دڵسۆزیی و نیشتیمانپەروەر بن، بەڵام بەپێچەوانەوە هەرچی دز و پیاوکوژ و داوێنپیس و قومارچی و خائین و سیخوڕ لەناو ئەو دەزگایەدا کۆکراونەتەوە، کە بە ئاشکرا کار بۆ تورکیا و ئێران دەکەن، کەسی شەریف و خاوەن ویژدان جێگای تێدا نابێتەوە. ئەوەش بخەمە روو ئەوانەی لەو دەزگایەدا کاردەکەن، بەتایبەتی لە هەولێر لای هاوڵاتیان بە چاوێکی سووک سەیردەکرێن و کەس حەزی پێیان نایەت!
شێخ زانا نەسرەت بەرزنجی

دیارترین ئەفسەرە گیرفان گەندەڵ و ناوگەڵ بۆگەنەکانی ئاسایشى پارتى لە هەولێر
وەک بیرهێنانەوە سەرەتا لە کارەسەتە حەیابەر و ناشرینەکەی ئەم دەزگایەوە دەست پێدەکەین، کە چۆن بووە بە پەڵەیەکی رەشی دیکەی مێژوو بۆ دەزگای پاراستن، ئەویش فەزاحەتى شیخ زانا بوو، لە بیرمە کاتی خۆی کوردستانپۆست یەکەمجار ئەوەی ئاشکرا کرد و کۆمەڵێک راستی شاراوەی خستە روو، کە هەرچەندە ئێمە لە نیزک ئەو دەزگایە کارمان دەکرد، بە لای زۆربەمانەوە جێگای سەرسوڕمان و نەبیستراو بوو، ئەمەش وای کرد، پاراستن بکەوێتە خۆی، تا لەوە زیاتر ئابڕووی نەچێت، شێخ زانایان لەناو برد، چونکە ئەمە وای کرد، راستەوخۆ سینارۆی دروستبوونی شێخ زانا و ئەو هەموو سکانداڵ و کارە سێکسیی و سادیسی و کوشتنە ناشرینانەی ئەنجامی دابوو، خرایە سەر پاراستن و ئاژانسەکەی، لە مەوە مەسرور بارزانى خۆى کردە بەرپرسى گشتى ئەو مەلەفانە، زۆر لەسەر پارتی کەوت، بەتایبەتی بۆ بنەماڵەی بارزانییش، چونکە شێخ زانا لە بنەماڵەی بارزانییەوە نزیک بوو، تەنانەت وەکو قسە دەکرا شێخ زانا لەگەڵ حەمایلی دایکی مەسعود بارزانیی چەند ساڵێک پێشتر زیارەتی مەکەی کردبوو.
ئەم رووداوە کۆنەی شێخ زانا چ پەیوەندییەکی بە ئیستاوە هەیە!؟
ئەوەى جیگاى سەیر و سەمەرەیە ئەو ئەفسەرانەى ئاسایاش، کە لە ژێرەوە لەگەڵ شێخ زانادا کاریان کردووە، واتە لە پلانی دروستکردنی کەسێتی شێخ زانا بوون و یارمەتییان دا، وا زیاتر لە 20 ساڵ ئەبیت، ئەمان ماونەتەوە و بەشێکن لەو تاوانەی کە ئیستا رۆژانە دەکرێت، هەر ئەمانە ئیستا کۆمەڵێک پۆست و جومگەى هەستیار و کاریگەریان وەرگرتووە، جگە لە کۆمپانیاى بازرگانى گەورەشیان قۆرخ کردووە بۆ خۆدەوڵەمەندکردن. ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت، کە کاتی خۆی ئەو لیژنەیەی کە مەسرور بارزانی سەرپەرشتی دەکرد، وەکو هەموو لیژنەکانی تر، هیچی نەکرد، تەنیا بۆ خۆڵکردنە چاو بوو، خۆشیان لەو کارەدا تاوانبار بوون، بەڵام تەنیا شێخ زانایان لەناو برد، تا لەم رێگایەوە کەیسەکە دابخەن. ئەمانە بۆخۆیان مەترسین بۆ سەر ئاسایش، نەوەک ئاسایشى هاوڵاتیان بدرێتە دەستیان.
عیسمەت ئەرگوشی
عیسمەت ئەرگۆشى بەڕێوەبەرى ئاسایشى گشتى:
ماوەى زیاتر لە 15 ساڵە بەڕێوەبەرە، هەرچى خزم و کەسى ئەرگوشى هەیە پلە و پۆستى پێ داون، چەندین جار فەزاحەتى بڵاو کراوەتەوە، تەنانەت ئافرەتێکى خوشکەزاى کە شێت و کەمئەندامە، کردویە بە ئەفسەر.
سەرەراى ئەوەى هیچ هۆکاریک نییە بۆ مانەوەى عیسمەت ئەرگۆشى، کە ببێت بە مایەى شانازیى و پاڵیشتى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایاش، بەتایبەتی وەک بینمان لەماوەى رابردوو تیرۆر گەیشتە هەولێر و سەرەڕاى ئەوەى میزانییەی کراوەی لە ژێردەستدایە و هەموو شێوازێکی پێشکەوتوویان هەر لە بازگەى شیراو لە سەر رێگاى کەرکوک تا هەولێر لە دەست ئاسایشە، کەچی تیرۆریست خۆى گەیاندە ناو وەزارەتى ئاسایى گشتى، کە لە نێو ئاسایش چەند ئاسایشێکیان کوژرا، جگە لە ناو لقى2 و مەڵبەندى 3 یەکێتی و ناوچەى هێزى ناوخۆى هەولێر، تەنانەت ساڵى پار گەیشتنە کونسولخانەى ئەمریکا لە عەینکاوە.
ئەوانەی لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشەکەن، دەزانن عیسمەت ئەرگوشی لانابرێت چونکە نهێنی سێکسیی و ئەخلاقی بنەماڵەی بارزانی لەبن دەستدایە، بەتایبەتی کاری بێ ئەخلاقی مەسرور و برا و برازا و کەسەکانی بنەماڵە وەکو دەستدرێژی کردنە سەر کچ و ژنی هەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و ئەندامە باڵاکانی ناو پارتیی.
ئەوەی دەبێتە پاراستن، دەبێت خاوەنی ژنی خۆشی نەبێت!
مەبەست لەمە ئەوەیە، کەوا لە ناو ئاسایش و دەزگای پاراستندا باوە و زۆر قسەی لەسەر دەکرێت، دەگوترێت، بۆ ئەوەی ببیتە جێگای متمانە و باوەڕ دەبێت خاوەنی ژنی خۆشت نەبیت! ئەم قسەیە لە خۆڕایی نەکراوە و مەسەلەیەکی زۆر هەستیارە، چونکە دەیان کەسێتی ناو ئەو دەزگایە دەناسم کە لەلایەن براکانی مەسعود بارزانی و کوڕەزا و کوڕەزای برازاکانییەوە دەستدرێژی کراوەتە سەریان، بۆیە هەر کەسێک ئەگەر بیەوێت بمێنێتەوە لەم رووەوە دڵنیابێت لە شەرەفی خۆی یان ئەوەتا ژن نەهێنێت، یان کە ژنی هێا جوان نەبێت، یان خوود دوور لە چاوی جامانەسورێک ژنەکەی بشارێتەوە. (بۆ زانیرییتان من یەکێکم لەوانە کە ئەو مەترسییەم لەسەر نییە و لە شوێنێکی وا کار ناکەم کە ئەو مەرجە بۆ منداڵ و نەوەکانی بارزانی پڕبکەمەوە... لەم بارەیەوە رێگا خۆشناکەم بۆ ناساندنەوە و پێهەڵگرتن کە بناسرێم). من لیستێکی درێژم لەبەر دەستایە کە ئەوانەی وایان بەرامبەر کراوە، یان گومانیان لەسەرە، هەڵبەت لێرەدا بۆ پاراستنی ئەو خانمانە کە وەکو قوربانی سەیریان دەکەم، بە باشی نازانم ناوەکان ئاشکرا بکەم.
عیسمەت ئەرگوشی، جگە لە تاوان و خسڵەتە ناشرینەکانی کار بۆ میتی تورکیاش دەکات، زۆربەی کاتەکانی لە تورکیا و لە لوبنان بەسەر دەبات، هەر دەرفەتێک بدۆزیتەوە سەردانی دەرەوەی هەرێم دەکات، دەچێتە وڵاتى لوبنان خەریکى قومارکردنە، هەموو دۆڕاندنەکان لەسەر بودجە و پارەی ئاسایشە.
عیسمەت ئەرگوشی لە پشت ژوورەکەی خۆی ژورێکی داناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هەندێک زیندانی کاتێک دەیهێنن بۆ لای بێ ئەوەی راستەوخۆ بیانبینێت لەو ژوورە دایان دەنێت و دوایی خۆی بە دەمامکەوە دەچێتە ژورێ، دەست دەکات بە جنێودانی بازاڕیانە بە ژن و کچ و کەسی مێینەی و دەڵێت هەر ئیستا دارت تێدەبڕم، ئەم رستەیە هەمیشە لەسەر زمانی ئامادەیە، ئەوەی سەیرە و جێگای پرسیارە کە بۆچی خۆی دەمامک دەکات! هەموو دەزانین کە عیسمەت خۆی کەسایەتییەکی ترسنۆکی هەیە و زۆر جار وتوویەتی کە دەڵێت دەترسم لە پاشەڕۆژدا ئەو زیندنایانە بمناسنەوە و هەقم لێبکەنەوە، شکاتم لێبکەن! جگە لەوەش هەندێک جاریش رووی داوە کە ئافرەت دەباتە ئەو ژوورەوە و بە ناوی لێکۆڵینەوە دەستدرێژی دەکاتە سەر. وەک یەکێک لە ئەفسەرەکانی لێکۆڵەرەوە دەڵێت عیسمەت، عیسمەت هەموو شتێکە تەنیا مرۆڤ نەبێت.
بەهادین حەمەسعید:
بەهادین حەمە سەعید لە ژیانىدا ئەفسەر نەبووە، بەڵکو خەتیکىشی لەسەر شان نەبووە، پارتی لە وڵاتى روسیا ئەم کەسەیان هێنایەوە و لە کوردستان کردیان بە لیوا! بەهادین حەمە سعید خەسڵەتی لومپین و سەرسەرێتی تێدایە، ئەمەش گونجاوە بۆ ئەو پۆستەی کە پێی دراوە، جگە لەوەیش زمانی شڕ و نهێنی ناپارێزێت، بۆیە لە رێگای زمانشڕی خۆیەوە پیاوەکانی دەزگای موخابەرات لێی وەردەگرن، ئەمەش خاڵی لاوازی ئەم دەزگایەیە، کە نمانەی وەک بەهادین حەمە سەعیدی تێدایە.
 بەهادین حەمەسەعید، باسى ئەوەى کردبوو، کە عیسمەت ئەرگوشی هۆکاری تیاچوونی ئەو 31 ئاسایشەى مخمور بووە، کەوا لە شەرى داعش لەیەک بۆسەدا کەوتنە بەردەست داعش، ئەمەش بە فەزاحەتێکى تر هەژمار دەکریت لەسەردەمى ئەو ئەفسەرە کۆلەوارانەى ئاسایش، کە نە تاکتیک و نەهونەرى جەنگ نازانن، شایانی باسە دواى ئەوەى عیسمەت ئەرگوشی بەو قسانەى بهادین ئەزانیت زۆر هەرزەکارانە هەڵسوکەوت دەکات و وەڵامی دەداتەوە، کە دەڵێت: با بروات گەو... ئاسایشەکەی گەرمیانى خۆت جوانە ئێمە ناردمان ئاگاى لە گەرمیان بێت، کەچی ئاسایشێکى بەکوشتدا و بەسەر شۆرى گەرایەوە .؟! (ئیتر بزانن چ مەهزەلە لەناو ئەم دەزگایە)
بهادین هەروەکو عیسمەت ئەرگوشی کە چۆن خوشکەزایەکی شێتی دامەزراندووە، بەهادین حەمە سەعیدیش هەر ئەو رێو شوێنەی ئەوی هەڵگرتووە، ئەمیش برایەکى نەخویندەواری خۆی کردووە بە ئەفسەر و پلەى رائیدى پێ بەخشیوە. 
بەهادین حەمەسعید لە کێڵگە 20 دۆنمیەکەى خۆی لە سیتەک لە کاتی گەرمەی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ داعشدا، تەنانەت لە رووداوەکانی کەرکوک و ناوچەکانی تر، ئەم بەردەوام لەو کێڵگەیە دادەنیشت و خەریکی رابواردن و خواردنەوە و کەیف و زەوقی خۆی بوو.
کوڕ و برای حسن نەجار
دڵشاد حەسەن نەجار ئەمیش بیست ساڵە بەرپرسی ئیدارەی گشتییە و پلەی لیوای هەیە، ئەمیش بە هۆی کوشتنی باوکییەوە، پارتیی هێنای و ئەو پۆستەی پێ دا، بە قسەی خۆى لە بورجى خەلیفە لە دوبەى سەرمایەکەى گەیشتۆتە چەندین ملیار دۆلار، دلشاد 10ساڵ پێش ئیستا هۆتیل کریستالى دروست کرد، کە 5 ملیۆن دۆلارى تێچوو ، دوایی خانوى 2000مترى لە سەنتەرى هەولێر دروست کرد، بۆیە عادل بۆتانى کە جیگرى دووەمى عیسمەت ئەرگۆشىیە وتبووى دڵشاد ئەم خانووە گەورەیەى بۆچییە، کە کەس سەردانی ناکات و میوانی نییە!؟ ئینجا بە پێکەنینەوە وتبووی تەنیا کاک نیهاد و .... هتد ئەوان لە شەودا سەردانی دەکەن و میوانداریان دەکات!
نێوانی دڵشاد حەسەن نەجار و محەمەد سەلیم مزوری لە ئاستێکی باشدا نییە، محمد سەلیم مزورى 20 ساڵە بەرپرسى نووسینگەى تایبەتە
لە زۆر شوێن دڵشاد بە گاڵتە و تەشەرەپێکردنەوە وتبووی کاک مەسرور بەقسەم بکات پێشنیارى بۆ ئەکەم کە محمەد مزوری بکات بە مودیرى فیسبوکى کوردستان، چونکە ٢٤ کاتژمێر لەسەر ئینتەرنێتە و خەریکی چات و نووسین و جنێودانە! هەروەها محەمەد سەلیمی ناوناوە (سوک و سەلیم)، ئەگەر بیەوێت نامەیەکی فەرمی بنێرێت بانگی ئەبوبەکر دەکات و دەڵێت ئەو نووسراوە بنێرە بۆ سوک و سەلیم، واتا بۆ سەلیم مزوری.
کاکەمین نەجارى مامی دڵشاد، ئەمیش یەکێکی دیکەیە، کە کرا بە بەرپرسى ئەنجومى سەرکردایەتى؟! ئا لێرەوە نەگبەتى پارتى لە بواری تەزویر دەست پیدەکات، کە کاکەمین بە بروانامەى تەزویرەکەی لە زانکۆى سۆران ئاشکرا بوو، بەڵام لە بری ئەوەی دەربکرێت، پارتى کاکەمین نەجاریان کرد بە بەرپرس.
ماوێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە