مووچە نەهات لە سەداسەد

Monday, 12/02/2018, 23:02

4640 بینراوە


نامەیەکى کراوە بۆ بەڕێز: کاک ئەحمەد حاجى ڕەشید.
بەڕێز: جەنابتان لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ سایتى (خەندان) لە بەروارى 21/1/2018 فەرمووبووتان(ئەگەر تا کۆتایى ئەم مانگە موچە لە بەغداوە نەیەت، ئەوە سەرەتاى مانگى داهاتوو مەچە دەنێرن) هەرلە هەمان لێدواندا فەرموبوتان( دواى هەردو وەزارەتى  پەروەردەء تەندروستى، وەزارەتەکانى دیکەش موچەیان دەست پێدەکات"لەسەداسەد").
بەڕێز:  دیسان بەپێى هەواڵێکى سایتى کوردیو لە بەروارى 28/1/2018 فەروبوتان ئەم هەفتەیە موچەى هەردو وەزارەتى (پەروەردەء تەندروستى دابەش دەکرێت)، ڕۆژى سێشەممەت بۆ وەزارەتى پەروەردە و ڕۆژى چوارشەممەشت بۆ وەزارەتى تەندروستى دیاریکردبوو.
نازانین بەڕێزت لەسەر چى بنامەیەک ئەو مژدەیت دابەگوێى ڕاگەیاندنەکان و موچەخۆراندا.؟ ئەگەر لەسەر بنەماى ناردنى 250 ملیار دینارەکەى بەغدا بو بۆ بانکى هەرێم وەک لە لێدوانێکى بەڕێزتدا بۆ ئێن ئاڕ تى لە بەروارى 3/2/2018 دیسان فەرموبوتان( عەبادى پێى وتوون، ئەو 250 ملیار دینارەى ڕەوانەى لقى بانکى ناوەندیکراوە لە هەولێر بۆ موچەیە، دەى ئەوە چەند بەرپرسێکیتر لێدوانیان داوە وەک ( سەفین دزەیى، نەجیبە نەجیب،د. تاڤگە محمد)  کە ئەو پارەیە بۆ ئەو لقەى بانکى ناوەندییە لە هەولێر، وەک بەڕێزیشت دەزانیت حکومەتى هەرێم ناتوانێت مامەڵە بەوو پارانەوە بکات، چونکە ئەوو بانکە سەر بەبانکى ناوەندە عێراقە.
حەزدەکەم لێدوانى چەند نوێنەرێک بخەمەڕوو لەسەر ناردنى موچە لەلایەن بەغداوە.
· عەبدوڵڵا عەلیاوایى: ڕاوێژکارى سەرۆکۆمار: عەبادى ڕەزامەندى خەرجکردنى موچەى نەداوە، ئەگەر ڕەزامەندى بدات ئەوە بەئاسانى خەرجدەکرێت.
·  ئارێز عەبدوڵڵا: عەبادى دەستى دەستى بەکورد دەکات و ئامادەنیە موچە بنێرێت.
·  ڕێزان شێخ دلێر: هەتا ئێستا هیچ هیوایەک نیە بۆ ناردنى موچە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە.
·  موسەنا ئەمین: عەبادى ئەنجامێک نادات بەدەستەوەء پرسەکان دەسپێرێت بەداهاتوو، خۆى لەچارەسەرکردنى کێشەکان دەدزێتەوە.
·  سەبارەت بەناردنى موچە لەکۆبونەوەى سەرۆکى فراکسیۆنە کوردیەکان لە بەغدا عەبادى هیچ بەڵێنێک و کاتێکى دیاری نەکردوە بۆ ناردنى موچە.
·  بەڕێز کاک ئەحمەد: ئەوە لیژنەى وردبینى لە بەغداوە هاتنە هەرێم و وردبینى خۆشیانکرد و گەڕانەوە بەغدا، دەبوو هەرهیچ نەبێت موچەى یەک مانگى هەردوو وەزارەتى (پەروەردە و تەندروستى) لە بەغداوە بهاتایە، بەڵام وا مانگى کانونى دووەم کۆتایى هات، وا خەریکە دەگەینە ناوەڕاستى مانگى شوبات، هەموو بەڵێنەکانى حکومەتى عێراقیش بون بە بڵقى سەرئاو.
ئەمڕۆ موچەخۆران چەندلە حکومەتى هەرێم و بەغدا بێزارن، هێندەش لە لێدوانە بێ بنەماکانى  بەرپرسان بێزارن، نازانم ئێوە بۆچى هێندە خۆش باوەڕن بە بەڵێنى بەرپرسانى سەروى خۆتان.؟ تکایە بۆلەمەودوا بەڵێنى بێ بنەما بڵاومەکەنەوە دەهۆڵى بۆ مەکوتن.ئەوو هەمو گەشبینیە بۆ .؟ لەسەداسەد لەسەرچى بنەمایەک.؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە