فەلاح مستەفا بناسن کە چ کەسێکە (بەشی یەکەم)

Thursday, 15/02/2018, 13:32

7014 بینراوە


بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە فلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە سەرکەوتوو نەبووە لە جیبەجی کردنی کارەکانى خۆیدا چونکە هیچ گرنگی بە پەیوەندیەکانى حکومەتى هەریم بە جیهانى دەرەوە نەداوە ئەوەندەی گرنگی بە بەرژەوەندیەکانى خۆیداوە وەکو فرۆشتنى ڤیزە کە رۆژانە زیاتر لە (5) دەفتەر دۆلارى دەست دەکەویت بە بیً ئەوەى کەس بزانیت، هەروەها دامەزراندنی خزم و کەسوکارەکانى خۆی لە ناو فەرمانگەو پیدانى پۆست و پلەو پارەو امتیازات پیًیان ودزینى میزانیەى فەرمانگە و هەروەها ئەو مینحەیەی کە بەریز جنابی سەرۆکی حکومەت مانگانە داویەتى بە فلاح مستەفا بۆ کارمەندانەکانى بەلام فلاح تەنها داویەتى بە چەند کەسیکی نزیک خۆی کە لە پەنجەکانى دەست زیاتر نین ئەمە جگە لەوەى بە هیچ شیوەیەک باسی ئەو مینحەیەى بەریز سەرۆکی حکومەتى نەکردوە لەلای فەرمانبەرەکانى بۆ ئەوەی دزیەکانى ئاشکرا نەبیت.
یەکیک لە کەسە زۆر نزیکەکانى خۆی پیً ی راگەیاندم کە فلاح مستەفا لە ماوەى ئەو چەند سالەى بەرپرسی فەرمانگە بووە پارەیەکى زۆری نوینەرایەتیەکانى حکومەتى لە دەرەوە خواردووە لەگەل ئەردەوان حسن کە فەرمانبەرەو بەرپرسی میزانەى نوینەرایەتیەکان بووە. زۆر جار نوینەرەکان گەیشتوونە ئەو حالەتەى کە نوینەرایەتیەکان دابخەن چونکە میزانیەیان بۆ نەناردوون ئەم بارودۆخەی نوینەرایەتیەکان پیش قەیرانى دارایی هەریمیش هەر هەبووە بەلام نەیهیشتووە ئەنجوومەنى وەزیران ئەمە بزانیتتا دروست بوونى قەیرانى دارایی. هەروەها لە گۆرینەوەى پارەشدا بۆ نوینەرایەتیەکان پارەیەکى زۆری دەست کەوتوە چونکە میزانیەى نوینەرایەتیەکان سالانە نزیکەى پانزە ملیۆن دولار بووە.
فلاح مستەفا هەموو پۆستە گرنگەکانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى داوە بە خزم و کەسوکارەکانى خۆی وەکو :
1. هاوژین فەرهاد (خوارزایەتى ئیستا بۆتە بەرپرسی نووسینگەی وەزیر)
2. کاروان سەلاح (برازایەتى مدیری ریکخراوە نیودەولەتیەکان)
3. ریدار سابیر(خزمى نزیکى مدیری بەشی ڤیزەیە)
4. محمد یونس (خزمى نزیکى لە نووسینگەى تایبەت)
5. میدیا سەباح (برازایەتى لە نووسینگەى تایبەت)
6. محمد عبداللە ( خزمى نزیکى لە بەریوەبەرایەتى کارگیرى)
7. سردار جلال ( برازایەتى لە پرۆتۆکۆل)
8. رنا (بە رەچەلەک عەرەبە، خیزانى خوارزایەتى لە بەریوەبەرایەتى کارگیری)
9. فتاح مستەفا (برایەتى)
10. وانا (خزمی لە بەریوەبەرایەتى یاسایی)
11. هیوا یاسین (لە بەریوەبەرایەتى یاسایی)
12. زاهیر (سەرۆکى شوفیرانە)
13. سەوزە جلال (برازایەتى لە بەریوەبەرایەتى کارگیری)
14. سەرکەوت رشید (خوارزایەتى لە بەریوەبەرایەتى کارگیری)
بەریزان ئەمە بەشیکن لە گەندەلیەکانى فلاح مستەفا و لە راپۆرتى داهاتوودا بەم نزیکانە زانیارى زیاترتان بۆ بلاودەکەینەوە و سیناریۆیەکى ترى فلاح مستەفاتان بۆ ئاشکرا دەکەین سەبارەت بە دانانى بەریوەبەرەکان چونکە دەیەویت هەندیک بەریوەبەر لابەریت و خەلکە نزیکەکانى خۆی بکات بە بەریوەبەر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە