KURDISTANPOST
کەویار شارباژێڕی
با موچەخۆر و مامۆستایان بیخولێننەوە بۆ موچەکەی عەبادی
Thursday, 15/02/2018, 23:23
7735
بینراوە
مامۆستایان ئەمە خەون نییە بینیبێتم و بۆتانی بگێڕمەوە، ئەمە ووتەی ئەو لوتییەی پارتییە، کە بە لۆتیەکەی ٣١ی ئاب ناسراوە.
کەریم گوڵانی هەرچەندە دەڵێ من لۆتییم و سیاسیی نییم، لە سلێمانی بە کەریمە صۆرەی (
نازناوە سیانییەکەی ناشرینە نایڵێم
) ئەمە بەوە ناسراوە، خۆشم نازانم ئەم نازناوەیان بۆچی بێبەخشیوە، بەڵام ئەوەندە دەزانم کە ئەم لۆتییە گۆرانی بەسەر ڕاونان و هەڵفرانراندنی یەکێتییەکاندا دەوت، زۆری پێخۆش بوو، کە پارتییەکان هاتنە سلێمانی، تالەبانی و تاقمەکەی رایانکرد بۆ سنوری ئێران،. کەریم گوڵانی بەمە شاگەشکە بوو، لە ناو بینای سەرای سلێمانیدا زەماوەندی دەگێرا، ئەو سەرایەی کە فایەق بێکەس و ڕۆشنبیر و گەنجانی ئەوکاتەی ساڵی 1930 گەورەترین دەرسی دوژمنیان تیادا، کە لە مێژودا ناسراوە بەڕاپەرینە مەزنەکەی بەردەرکی سەرا.
https://www.facebook.com/1615293618744652/videos/1997443773862966/
کەریم گوڵانیی، چونکە پارتییەکی پیسە لە سلێمانی ناتوانێت هەڵبکات، لە ٣١ی ئابدا گۆرانی سەرکەوتنی بۆ جامانەسورەکان دەگوت و قنگی بادەدا، بە پێچەوانەوە ئەو ڕۆژەخەڵکی سلێمانیش پەردەی ماتەمی ڕەشپۆشی پۆشیبوو، هەرچەندە مانەوەی جامانەسور و پارتییە خوێڕییەکان تەنیا نزیکەی هەفتەیەکی خایاند، بەڵام کەرێم لۆتی فریای ئاهەنگی خۆی کەوت و گۆرانی بۆ شەڕی براکوژی دەوت.
وا ئێستاش هەر ئەو کەریم گوڵانییە، خۆیەتی و نەگۆڕاوە بەئامێرێکی سپینەر بەدەستییەوە بەناو بازاڕی هەولێردا دەسوڕێتەوە و گاڵتە بە موچەخۆر و مامۆستایان دەکات، دەڵێت با بیخوڵێننەوە بۆ موچەکەی عەبادی، ئەم گاڵتە پێکردنە، هیچ مانایەکی دیکە هەڵناگرێت، جگە لە خوێڕێتی ئەم لۆتییەی ١٣ی ئابی پارتیی نەبێت، چونکە موچەخۆر و مامۆستایان بە کاکە کەریم گوڵانی دەڵێن: ئێمە فێر نەبوین بیخولێنینەوە و هەر ڕۆژەی لەسەر پەتێک یاری بکەین، چونکە زۆرن لە نمونەی وەکو تۆ و صورە پارتییەکان، کە وەختی خۆی گۆرانیتان بە باڵای بابە سەددامدا هەڵدەدا و دوای بۆ پارتیی و جامانە سورەکان، بەڵام ئەو رۆژە دێت، کە پارتیی کاری پێتان نەما ئیتر ئێمەش بە ئێوەی دەخولێننەوە،
ئێوە با ئەمڕۆ بە موچەخۆر و مامۆستایانی بێ موچە رابوێرن، قەیدی چییە خۆتان پارەتان هەیە و بەرپرسەکان گیرفانی پڕکردوون، تەنانەت پارەتان ئەوەندە زۆرە، وەکو کاکە رۆژ نوری شاوەیس باڵنەدە و توتی لە ماڵەوە رادەگرن و فستق و گوڵەبەڕۆژەیان بۆ دەکڕن، بەڵام مامۆستای هەژار و بێموچەش با بە سکی برسی خۆی ژن و منداڵەکانی بیخولێننەوە.
با موچەخۆر و مامۆستایان بیخولێننەوە، تا ئەو رۆژەی ئێوە دەورتان دێت و ئێمەش پێتان دەخولێنینەوە! خولاندنەوە لەسەر سەر و لە سەر سمت.
https://www.facebook.com/1615293618744652/videos/1996358240638186/
کەویار شارباژێڕی
© 2019- Kurdistanpost