فریاکه‌ون تاڵانکراین

Saturday, 02.17.2018, 20:53

1883 بینراوە


دوای ئه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی حوکمه‌ته‌ ساواکه‌ی هه‌ریـم شکاو کوردستان فرۆشراو خیانه‌تێکی تری لێکرا، ئیتر دزینی نه‌وتی کوردستان که‌م بوه‌و ه‌و له‌ حاڵی ئێستادا به‌س که‌سانێکی که‌می ناو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌یخۆن، مه‌سئوله‌کانی تریش ئاگریان تێبه‌ربووه‌، نه‌سریه‌ ملیۆن دۆلاریه‌کانیان نه‌ما، ئێستا ده‌ستیان کردوه‌ به‌ هه‌ڕاجکردنی موڵکی گشتی نه‌ته‌وه‌ و میلله‌ت و  هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌یه‌ که‌ هه‌واڵیکی تری له‌م باره‌وه‌ بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ و له‌مانشێته‌که‌یدا  ده‌ڵێ 
“مافیایەک ته‌ماعی له‌شوێنی كارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌ی سلێمانیه‌” - ئاوێنه‌-
-ده‌یان دۆنم زه‌وی سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ر فرۆشرا
که‌چی له‌ولاوه‌ نوسه‌رێکی ده‌رباری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ئیفلیجه‌ و چڵکاو به‌رکه‌وته‌یه‌ک  دێت به‌رگری له‌ فرۆشتنی سامانی گشتی سایلۆی سلێمانی ده‌کات و گله‌یی له‌ کۆمۆنیسته‌کان ده‌کات که‌ گوایا نارازیی ئه‌وه‌ن سه‌رمایه‌داریی حه‌په‌لوشی کرد، به‌ ئارام سدیق ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ده‌ڵێێت ئه‌و سایلۆیه‌ له‌سه‌رده‌می به‌عسه‌وه‌ ته‌واو نه‌کرابو  و هیچ گه‌نمی تیا خه‌زن نه‌ده‌کرا، ئه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌که‌ت له‌ماوه‌ی ئه‌و 27 ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌ویدا ته‌واوی نه‌کردو وه‌ك دڵسۆززێك به‌کاریبهێنایه‌ بۆ پاشه‌که‌وتی دانه‌وێڵه‌ به‌ تایبه‌تی که‌وا ساڵانی وشك له‌به‌رمانن. دواتر بۆچی ئارام ناڵێت ئه‌و مه‌ساحه‌ گه‌وره‌ی زه‌وی بۆچی له‌ موڵکی گشتیه‌وه‌ درا به‌ که‌رتی تایبه‌ت و ژێربه‌ژێر فرۆشراو به‌چه‌ند فرۆشراو کێ پاره‌که‌ی خوارد؟
ئه‌م 2 حیزبه‌ زۆریان نه‌ماوه‌ به‌ یه‌کجاری بڕوخێن ئیتر ده‌ستیان کردوه‌ به‌ سه‌رانه‌ سه‌ندن له‌ خاوه‌ن کاره‌کان و زیادکردنی رسومات و فرۆشتنی موڵکی گشتی و پاره‌ی کاره‌با که‌ نیه‌ و چه‌ندان دزی و جه‌رده‌یی تر، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی به‌ره‌و نه‌مان و ئێکسپایه‌ریانه‌، هۆ دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی کورد تا پێتان ده‌کرێت با چیتر ژێرخانی ئابوری کاول نه‌که‌ن ئه‌و گورگانه‌، ده‌ستیان بگرن تا هه‌مو هاوڵاتیه‌ك نه‌بوه‌ به‌ژێر باری قه‌رزی ره‌فتاره‌ ئه‌نانیه‌کانی ئه‌وان، خۆ سلێمانی موڵکی یه‌کێتی نیه‌، یه‌کێتی به‌ زۆر خۆی سه‌پاندوه‌ به‌سه‌ر عه‌رزو ئاو و خه‌ڵکی شاری سولێمانیدا، 27 ساڵه‌ شاری سولێمانی یه‌خسیری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دزانه‌یه‌، به‌ڵام کاتیه‌تی فشاری حوکمه‌تی ناوه‌ندو توڕه‌یی خه‌ڵکی راپه‌ڕی و تۆڵه‌یان لێبکاته‌وه‌و ده‌ریان په‌ڕێنن و هه‌مو حه‌په‌لوشه‌کانیان لێ ده‌ربهێننه‌وه، به‌ قانونی سروشتیش بێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ زیاتر بڕ ناکه‌ن و وه‌ك زه‌ینولعابدین یا موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌گه‌نه‌ زبڵ و خۆڵی ته‌ئریخه‌وه‌.‌
ڕێبوار شاره‌زوری